دەستپێکردنەوەی ژیان لە سفرەوە

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-17-02:36:00 - کۆدی بابەت: 6601
دەستپێکردنەوەی ژیان لە سفرەوە

ناوه‌ڕۆك

چۆن ژیانت لە سەفرەوە دەستپێدەکەیتەوە 

دانانی ھەندێک کات بۆ حەوانەوە 

ھەریەکێک لە ئێمە پێویستی بە کاتێک ھەیە بۆ وەستاندنی چالاکییەکانی ژیانی و حەوانەوە بۆ ماوەیەک، ئەمەش بۆ نوێکردنەوەی چالاکی و وزەی، و دەستکردنەوە بە چالاکی و وزەی نوێ.

ڕزگاربوون لە خووە خراپەکان

پێویستە خووە کۆنە خراپەکان بگۆڕین تاکو ھەست بە پێشکەوتن بکەین، وەک جگەرە کێشان و ئالوودەبوون یان ھەر ڕەفتارێکی خراپی دیکە، چونکە ناکرێت ھیچ نوێکاری و پێشکەوتنێک بکرێت بەبێ ڕزگاربوون لە خووە خراپەکان، کە دەستدەگرن بەسەر ژیاندا و ھۆکارن بۆ شکستھێنان. 

پلاندانان و بیرکردنەوەی پێشوەختە بۆ ڕووداوەکان 

پێویستە گۆڕانکاری ئەنجام بدەین لە بیرکردنەوە و ھەڵسوکەوت وەک کەسێکی نوێ، کە دەبێت ئەنجامبدرێن بۆ دەستکردن بە ژیانێکی نوێ، ھەندێک کات پێویستە کەسانی دەوروبەرمان بگۆڕین، ھەروەھا دەستبکەین بە بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی و ڕزگاربوون لە بیرۆکە و وزە نەرێنییەکان.

دیاریکردنی ئامانج

پێویستە ئەو کارانە دیاریبکرێن کە خوازراون لەلای تاک، و ھەست بە دڵخۆشی و جۆشوخرۆش دەکات لەکاتی ئەنجامدانی، بۆ نموونە کاتێک پایسکیلسواری بەھرەیەکی خوازراو بێت لەلای تاک، ئەوە تاک دەتوانێت لە فرۆشگایەکی تایبەت بە پایسکیل کاربکات. 

سوپرایز بۆ خۆت بکە

تاقیکردنەوەی ئەو کارانەی وادەزانیت ناتوانیت ئەنجامیان بدەیت، و بەخشینی ھەلێک بە خۆت بۆ تاقیکردنەوەی ئەو کارانەی جیاوازن لە کاری ئاساییت، کە یارمەتیدەرە بۆ تێپەڕاندنی دڵتەنگی و بێ ھیوایی کە دەکرێت ڕووبەڕوویان ببیتەوە.

دەستپێکردن ھەنگاو بە ھەنگاو 

ئەنجامدانی یەکەم ھەنگاو لە ئامانجەکەت قورسترین قۆناغە تێیدا، بۆیە دەبێت ھەنگاوەکان ڕێکبخرێن، دەستکردن پێیان بەپێی ڕێکخستنەکە ھەنگاو بە ھەنگاو، و ئەنجامنەدانی ھەموو ھەنگاوەکان لە یەک کاتدا، ئەمە یارمەتیدەرە لە دەستکردن بە ژیانێکی نوێ و بەدیھێنانی خەونەکان.

گۆڕانکاری لە بەیانیاندا دەستپێدەکات 

زۆربەی کەسەکان بە قورسی دەبینن لە بەیانیاندا زوو ھەستن بەتایبەت لە ڕۆژانی پشوودا، بەڵام زوو ھەستان لە بەیانیاندا ھەلێکە بۆ خواردنی ژەمێکی تەندروستی بەیانیان، و بەخشینی کاتی پێویست بۆ کارکردن لەسەر ئامانجەکانت، و پلاندانان بۆی.

تێڕوانینی تایبەت بە خۆت 

پێویستە کەسەکان کاربکەن لەسەر ھەبوونی بیرۆکەی تایبەت بە خۆیان، وە دەبێت ئەم بیرۆکانە ڕوون بن، چونکە یارمەتیدەر دەبێت لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری و دەستپێکردن سەرلەنوێ بە شێوەیەکی ئاسانتر، وەک ئەو کارە چییە کە دەتەوێت پێی بگەیت؟ چ پۆشاکێک لەبەر دەکەیت؟ چ جۆرە خواردنێک ئارەزوو دەکەیت؟ سروشتی ئەو کەسانەی ھاوڕێیەتیان دەکەیت؟ 

کەسە گونجاوەکان 

پێویستە ھاوڕێیەتی کەسانی ئەرێنی و ھاندەر بۆ سەرکەوتن و گۆڕانکاری و پێشکەوتن بکەیت، و ئەوانەی پاڵپشتی شێوازە نوێیەکەت دەکەن و یارمەتیت دەدەن، چونکە قورسە گۆڕانکاری بکەیت لەگەڵ ئەو کەسانێک کە ھانت نادەن  بۆ ئەنجامدانی کاری باش و بە بەردەوامی سەرکۆنەت دەکەن.


سەرچاوەکان



622 بینین