پێش داهێنانی سانتی خانمان چییان بەکارهێناوە؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-29-00:13:00 - کۆدی بابەت: 6744
پێش داهێنانی سانتی خانمان چییان بەکارهێناوە؟

ناوه‌ڕۆك

سانتی

سانتی جۆره پارچەیەکە کە لە ڕووی شێوەیەوە وەک دایبی منداڵە بەڵام لەو بچووکترە، و لە چەند ماددەیەکی کیمیایی پێکهاتووە، خانمان لە ماوەی سوڕی مانگانەدا بەکاری دەهێنن بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونیان بە خوێن، و کاتێک خوێنەکە دێتە خوارەوە سانتی ڕێگری دەکات لەوەی کە بێتە خوارەوە و خانمەکە پیس ببێت و خوێنەکە هەڵدەمژێت.
کە بە جۆر و ڕەنگ و قەبارەی جیاواز هەیە، زۆرینەی خانمان پیش هاتنی سانتی پارچە پەڕۆیانبەکارهێناوە و دوای پیسبوونی شۆردوویانە، بەڵام لە هەندێک وڵاتدا شتی زۆر جیاواز بەکارهاتووە.

پێش داهێنانی سانتی خانمان چییان بەکارهێناوە لەم وڵاتانەدا

یۆنان

ئەگەر چی زۆر ترسناکە بەڵام خەڵکی وڵاتی یۆنان داریان بەکارهێناوە، دارەکەیان تاشیووە و کردوویانە بە پارچەی بچووک و بە شێوەیەکی ستوونی و دواتر دایانپۆشیووە بە لۆکە و کردوویانەتە ناو جەستەیانەوە تاکوو خوێنەکە هەڵمژێت.

ڕۆما

لە ڕۆما خوری بەرخیان بەکارهێناوە و لە ماوەی سوڕی مانگانەدا دایان ناوە تاکوو خوێنەکە هەڵمژێت، کێشەکە لەوەدایە کە خوری کاتێک تەڕ دەبێت بۆنێکی زۆر ناخۆشی دەبێت چ بگات بەوەی کە بە خوێنیش تەڕ ببێت.

میسڕ

خەڵکی میسڕ سوودیان لە ڕووەکی گوڵەچەتر وەرگرتووە و لە جێی سانتی بەکاریان هێناوە، میسڕییەکان شتی زۆریان دروست کردووە لەم جۆرە ڕووەکە کە یەکێک لەوانە سانتی بووە.

خەڵکی ئایینی

لە ئایینی زەردەشتی و لە سەردەمی ساسانی و چەند دینێکی دیکەدا خانمان لە ماوەی سوڕی مانگانەدا ماڵیان بەجێهێشتووە و ڕۆشتوون بۆ ناوچەیەکی دوور، لەم شوێنە دوورەدا جێیەک هەبووە کە کای تێدا بووە خانمەکان ڕۆشتوون لەسەر ئەو کایە دانیشتوون تاکوو خوێنەکە بکەوێتە ئەوێ.

هۆزەکانی ئەمریکا

خانمانی هۆزەکانی ئەمریکاش لە ماوەی سوڕی مانگانەدا ماڵەوەیان بەجێهێشتووە و ڕۆشتوونەتە جێیەکی دوور و لەسەر حەسیر دانیشتوون.

چین

خانمانی چین چەویان بەکارهێناوە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا، خانمەکان کۆمەڵێک پارچە پەڕۆیان دروست دەکرد و چەویان دەڕشتە ناوەکەی و هەرکاتێک کە چەوەکە تەڕ دەبوو فڕێیان دەدا و پارچە پەڕۆیەکی دیکەیان پڕ چەو دەکرد و دایان دەنا.


سەرچاوەکان



3394 بینین