چارەسەرەکانی ڕەشی ژێر چاو

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-29-19:21:00 - کۆدی بابەت: 7029
چارەسەرەکانی ڕەشی ژێر چاو

ناوه‌ڕۆك

ڕەشی ژێر چاو

بە گشتی بۆ چارەسەرکردنی ڕەشی ژێر چاو دوو جۆر چارەسەرکردن بەکاردەهێنرێت کە ئەوانیش بریتین لە چارەسەرکردن لە ماڵەوە و چارەسەری پزیشکی، هەروەها چارەسەرکردنی ڕەشی ژێر چاوەکان پشتدەبەستێت بە دیاریکردنی هۆکارەکانی ڕەشی ژێر چاو.

چارەسەرەکانی ڕەشی ژێر چاو

دانانی تەنێکی سارد لەسەر چاوەکانت

دانای تەنێکی سارد لەسەر چاوەکانت دەتوانێت یارمەتی کەمبوونەوەی ئاوساوی چاوەکانت بدات و فراوانی دەمارەکانی خوێنیش کەمبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەڵئاوساوی و یارمەتی لابردنی ڕەشی ژێر چاوەکان دەدات، بۆ ئەمەش دەتوانیت چەند پارچە سەهۆڵێک لە پارچە قوماشێک بئاڵێنیت لەسەر چاوەکانتی دابنێیت، هەروەها دەتوانیت پارچە قوماشەکە بە ئاوی سارد تەڕبکەیت و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بیدەیت لە پێستی ژێر چاوەکانت ئەم ڕێگایەش بە هەمان شێوە یارمەتی نەمانی ڕەشی ژێر چاو دەدات، دەتوانیت ئەم ڕێگایە دووبارە بکەیتەوە کاتێک کە زانیت پارچە قوماشەکە گەرم بووە یاخود سەهۆڵەکە تواوەتەوە.

خەوی پێویست

خەوتن بە بڕی پێویست یارمەتی کەمکردنەوەی دەرکەوتنی بازنە ڕەشەکانی ژێر چاو دەدات، چونکە خەوی پچڕپچڕ یاخود کەم خەوی دەبێتە هۆی زەرد هەڵگەڕانی پێست و دروستبوونی ڕەشی ژێر چاو، لەبەرئەمە هەوڵبدە کە بۆ ماوەی ٧-٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بخەویت تاکوو بە دووربیت لە ڕەشی ژێر چاو. 

بەرزکردنەوەی سەر لە کاتی خەوتندا

لە کاتێکدا خەوی پچڕپچر یاخود کەم خەوی وەک بەشێک لە بەرهەمهێنانی ڕەشی ژێر چاوەکان کاردەکەن، هەندێک جار هۆکارەکەی بریتییە لە چۆنییەتی شێوازی خەوتن، بۆیە لە کاتی خەوی پچڕپچڕدا هەوڵبدە بە هۆی چەند پشتییەکەوە سەرت بەرزبکەیتەوە بۆ ئەوەی شلە لە ژێر چاوەکانت دروست نەبێت و بەدووربیت لە ئاوساوی چاو و هەناسەتەنگی.

تەڕکردنی کیسە چایەک بە ئاوێکی سارد

تەڕکردنی کیسە چایەک و پاشان خستنە سەر چاوت دەبێتە هۆی باشترکردنی هەر نیشانەیەک کە لە چاودا دەرکەوتووە، چونکە چا لە ماددەی کافایین و دژە ئۆکسیدانتەکان پێکهاتووە کە دەتوانێت یارمەتی سوڕی خوێن و ڕەشی دەمارەکانی خوێن بدات و هێشتنەوەی شلە لە ژێر پێست کەمدەکاتەوە.

تەڕکردنی دوو کیسە چای سەوز یاخود ڕەش لە ناو ئاوی گەرمدا

هەر دوو کیسە چاییەکە لە ناو ساردکەرەوەدا بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خەلەک سارد بکەرەوە، پاش ئەوەی کە ساردبوونەوە ئەوا هەردووکیان بخەرە سەر چاوەکانت بۆ ماوەی ١٠-٢٠ خولەک، پاش ئەوە کە لاتبردن، ڕووخسارت بە ئاوی سارد بشۆ.

داپۆشینی ڕەشی ژێر چاو بە میکیاج

لەکاتێکدا میکیاج و بابەتە جوانکارییەکان ناتوانن بە تەواوی ڕەشی ژێر چاوت چاکبکەنەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا یارمەتی کاڵبوونەوەیان دەدات، بۆ نموونە، کۆنسیلەر دەتوانێت نیشانە ڕەشەکانی ژێر چاو لاببات و وا لە پێستەکە بکات وەک شێوە ئاساییەکەی خۆی دەربکەوێت، هەروەها دەبێت ئاگاداری جۆری ئەو بەرهەمە جوانکارییە بیت کە بەکاری دەهێنیت، چونکە هەندێک جار بەرهەمەکان دەبنە هۆی خراپترکردنی نیشانەکان و زیاتر بڵاوبوونەوەیان.

چارەسەرە پزیشکییەکان

ئەگەر چارەسەرەکانی ماڵەوە نەبوونە هۆی باشترکردنی ڕەشییەکانی ژێر چاو، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لە بواری پێستدا بکەیت بۆ ئەوەی چەند ئامۆژگاری و ڕێنماییەکت پێبدات تاکوو بەهۆیانەوە بتوانیت چارەسەری ڕەشییەکانی ژێر چاوت بکەیت، هەروەها بۆ کاریگەرییەکی باشتر و چارەسەرێکی بەردەوام، چەند ڕێگایەکی پزیشکی بەردەستن کە دەتوانن یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانە ڕەشەکانی ژێر چاو بدەن، کە باوترینیان بریتین لە:

  • لێزەری سپیکردنەوەی ڕووخسار
  • فیللەر
  • کرێمەکانی تایبەت بە سپیکردنەوەی پێست
  • ڤیتامین C
  • نەشتەرگەری


سەرچاوەکان



3263 بینین