تێکچوونی کەسایەتیی شیزی

له‌لایه‌ن: - مەبەست کوردە مەبەست کوردە - به‌روار: 2021-12-19-23:36:00 - کۆدی بابەت: 7311
تێکچوونی کەسایەتیی شیزی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

تێکچوونی کەسایەتیی شیزی (بە ئینگلیزی: Schizoid PD) بە جۆرێکی تێکچوونی کەسایەتیی نامۆ دادەنرێت. کەسانی تووشبوو بە تێکچوونی کەسایەتیی شیزی زۆر جیاوازن لە خەڵکی تر. لەوانەشە بتوانن بە شێوەیەکی دادپەروانە و ڕێکوپێک لە ناو کۆمەڵگادا مامەڵە بکەن. 

نیشانەکان

هەمیشە تەنیا و دوورەپەرێزن. ئەم جۆرە کەسانە لە ڕووی سۆزدارییەوە زۆر ساردوسڕ دەردەکەون و زیاتر سەرقاڵی خەیاڵەکانی ناخی خۆیانن وەک لە ڕاستەقینە و بە کەسانی خەیاڵپەرست ناودەبرێن نەک ڕاستەقینەخواز. زۆر بەکەمی پەیوەندیی نزیک دادەنێن و گرنگی بە ڕاوبۆچوونی کەسانی تر نادەن لەسەر خۆیان و بێباکن لە ڕەخنە و پیاهەڵدان. هەروەها زۆر بەکەمی ئارەزووی ئەنجامدانی سێکس دەکەن.

نموونە

نموونەی دیار بۆ ئەم جۆرە تێکچوونە کەسایەتییە، کەسایەتی "سکویدوود"ـە لە زنجیرە کارتۆنی سپۆنجبۆب.

هۆکار 

لە زۆر کەسدا تێکچوونی کەسایەتیی شیزی پەیوەندی بە بوونی شیزۆفرینیا یان بوونی تێکچوونی کەسایەتیی شیزیی بچووکەوە هەیە.
هۆکارە ژینگەییەکان زۆرترین کاریگەرییان هەیە بەتایبەت لەماوەی منداڵیدا، بۆ نموونە:

- لە منداڵیدا خراپ بەکار هێنرابێت و پشت گوێ خرابێت.
- جیابوونەوەی دایک و باوک، یان دایک و باوکێک کە هیچ پەیوەندییەکی سۆزدارییان نەبێت.
- ئەم جۆرە تێکچوونە زیاتر لە ڕەگەزی نێرینە دەردەکەوێت.

چارەسەر 

زۆربەی تووشبووان ئەوە هەڵدەبژێرن کە چارەسەر وەرنەگرن، لەبەرئەوەی وایان لێدەکات لەگەڵ کەسانی تردا بەریەککەوتنیان هەبێت. ئەگەر ویستی باش بوون و گۆڕانت هەبێت، ئەوا چارەسەر سەرکەوتوو و یارمەتیدەر دەبێت. 

چارەسەری هزریی ڕەفتار: ئەم چارەسەرە وا داڕێژراوە کە ڕەفتار بگۆڕێت. ئەم چارەسەرە دەروونییە سەرکەوتوو دەبێت بۆ ئەم حاڵەتە چونکە فێرت دەکات چۆن بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانت بگۆڕیت لە بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکاندا. ئەمەش یارمەتیت دەدات دوودڵیت نەمێنێت لە دانانی پەیوەندیدا.

چارەسەر بە گرووپ: ئەم چارەسەرەیان هەڵبژاردەیەکی ترە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات کە لێهاتوویییە کۆمەڵایەتییەکانت کار پێ بکەیت. ئەمەش وات لێدەکات زیاتر ئاسوودە ببیت لە بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکاندا.

دەرمان: بە شێوەیەکی گشتی ئەم چارەسەرە بەکارنایەت مەگەر چارەسەرەکانی تر سوودیان نەبێت. هەرچەندە هیچ دەرمانێک نییە کە لەلایەن ئێف دی ئەیەوە (بە ئینگلیزی: FDA) پەسندکراو بێت بۆ چارەسەری تێکچوونە کەسایەتییەکان، بەڵام ئەو دەرمانانە بەکاردێن کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتە دەروونییانەی تر بەکاردێن کە لەگەڵ تێکچوونە کەسایەتییەکان بەیەکەوە دەبن، وەکوو خەمۆکی و دڵەڕاوکێ. بیوپرۆپیۆن (بە ئینگلیزی: Bupropion) لەوانەیە هەستی خۆشی زیاد بکات. دەرمانە دژەسایکۆتیکەکان لەوانەیە هەستەکانی گوێ پێ نەدان و کەمتەرخەمی چارەسەر بکەن.
چاکبوونەوە لەم تێکچوونە کەسایەتییە نییە و تەنیا نیشانەکان باشتر دەبن و کەسەکە دەتوانێت لەگەڵیان هەڵبکات، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا زۆر کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی و کارکردنیان.


سەرچاوەکان



696 بینین