چیا ڕەشەکان

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-12-28-23:15:00 - کۆدی بابەت: 7423
چیا ڕەشەکان

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی چیا ڕەشەکان

چیا ڕەشەکان بە ئینگلیزی (Black Mountains)، زنجیرە چیایەکن لە ڕۆژئاوای باکووری کارۆلینا، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشێکن لە ناوچەی بلو ڕیج (Blue Ridge) لە باشووری چیاکانی ئه‌پالاچیان، چیا ڕەشەکان بەرزترین چیاکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکان، زنجیرە چیاکە ناوی خۆی لە ڕووکاری تاریکی دار سنەوبەرە سوورەکان و جۆرە سنەوبەرێکی تری باشووری ئه‌پالاچیان بە ناوی (Fraser fir) وەردەگرێت کە دارستانێکی دار سنەوبەری سەر هەوراز و نشێوەکان پێکدەهێنن، هەروەها ڕەنگی ڕووکاری ئەو درەختانەی کە لە وەرزی پاییزدا گەڵاکانیان دەوەرێت قاوەییەکی جیاوازە لەکاتی وەرزی زستاندا یان سەوزێکی کاڵترە لە وەرزی گەشەکردندا.

زەویزانی

چیا ڕەشەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەردێکی بلووری بنچە ئاگریی بەناوی "گەنەس" و چەند جۆرە بەردە بلووری تر لە سەردەمی پێش کەمبری پێکهاتوون، کە نزیکەی ملیارێک ساڵ لەمەو بەر دروستبوونە، چیا ڕەشەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەردێکی بلووری بنچە ئاگریی بەناوی "گەنەس" و چەند جۆرە بەردە بلووری تر لە سەردەمی پێش کەمبری پێکهاتوون، کە نزیکەی ملیارێک ساڵ لەمەو بەر دروستبوونە. چیاکان خۆیان نزیکەی 200 بۆ 400 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لە کاتی دروست بوونی چیاکانی ئه‌پالاچیان پێکهاتن، لە کاتی پێکدادانی دوو پلێتی کیشوەری پاڵینا بە چیاکانی ئه‌پالاچیان بەرەو سەرەوە بووەهۆی پێکهێنانی بانێکی گەورە، هەروەها کەشوهەوا و ڕووداوە جیۆلۆجییە لاوەکییەکان لە ماوەی دواتردا چیاکانیان دروستکرد، لەماوەی دوایین چەرخی سەهۆڵدا، بەنزیکەی 16 هەزار بۆ 20 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەستەڵەکەکان بەرەو باشووری ئەپالاچیا نەچوون، بەڵام گۆڕانی پلەی گەرما بووە هۆی گۆڕانی ڕیشەیی دارستانەکان لەناوچەکەدا، هەر تەندرایەک "دەشتێکی بێ‌داری دەڤەری جەمسەری" کە دەشێت لە چیا ڕەشەکان و چیاکانی دەوروبەری بوونیان هەبێت بەرزاییان زیاتر لە 3,500 پێ (1,100 مەترە) دەبێت، کاتێک سەهۆڵەکانی 16,000 ساڵ لەمەوپێش دەستیان بە شکان کرد و پلەکانی گەرمی بەرزبوونەوە، درەختە ڕەقەکان گەڕانەوە بۆ دۆڵی ڕووبارەکان و لێوارە نزمەکان، هەروەها دارستانە دار سنەوبەریەکە بەرەو بەرزاییە بەرزترەکان کشایەوە، ئەمڕۆ دارستانە دار سنەوبەرییەکەی سەرووی چیا ڕەشەکان یەکێکە لە دەیان لە دوورگەکانی دار سنەوبەر کە لە چیاکانی باشووری ئه‌پالاچیان ماونەتەوە.

هەڕەشە ژینگەییەکانی سەر چیا ڕەشەکان

چیا ڕەشەکان وەک چەندین زنجیرە چیای تر لە ئه‌پالاچیان، لە ئێستادا بەهۆی ترشەبارانە و پیسبوونی هەواوە هەڕەشەیان لەسەرە، زۆرێک لە دار سنەوبەرە سوورەکان و دار سنەوبەری ئه‌پالاچیانی باشووری بەناوبانگ بەهۆی پیسبوونی بەشێک لە ناوچەکەوە لەناوچوون یان خەریکە لەناودەچن، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە مەترسییە گرنگەکانی سەر دار سنەوبەرەکان بریتییە لە سن کە مێروویەکی زۆر بچووکە و دەداتە ڕووەک و درەختەکان و لەوانەیە بە شێوەیەکی ئاسانتر درەختەکان لەناوببات وەک لەوەی بەهۆی ترشە بارانەوە لاوازببن و وردەوردە لەناوبچن، لە بەرزاییە نزمترەکانی چیا ڕەشەکان، دارەکانی گیامەرگە "کە جۆرە کاژێکە" لە ڕۆژهەڵاتی کارۆلینای سەر لێوارە شێدارەکانی نزیک جۆگەکان گەشە دەکەن، ئەم ڕووەکانەش لەژێر هەڕەشەدان لە لایەن ئافاتێکی ناسراوەوە کە ئەویش جۆرە مێشوولەیەکی تووک سپییە و تەنها لە چەند وەرزێکی کۆتایی گەشەسەندنی درەختەکان پەیدادەبن و لەگەڵ ئەوەشدا تەندروستی گیامەرگەکان لە هەرێمەکە بە خێرایی بەرەو خراپبوون دەچن، هەروەها ناوچەی دەورووبەری چیا ڕەشەکانیش گەشەیەکی خێرای دانیشتوان بەخۆیەوه دەبینێت وەکو گواستنەوەی خانەنشینانی وڵاتانی تر بۆ ناوچەکە و بەهۆی نەبوونی یاساکانی ناوچەسازییەوە کە بووەتە هۆی پەرەسەندنی خێرای ژوورۆچکەکانی لووتکەی زنجیرە شاخەکان، دووەم گەورەترین ماڵی سەر زنجیرە شاخەکانی خوارەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕین و سووتاندنی دارستانەکان کە هەڕەشە لە جوانی سروشتی ناوچەکە دەکات، یاسای دووکەڵکێشە خاوێنەکانی ساڵی 2002 کە لەلایەن ئەنجومەنی گشتی کارۆلینای باکوورەوە دەرکرا و بایەخ بە کەمکردنەوەی بڕی تەنۆلکە پیسەکان و گازی ئۆزۆن درا کە لە چیا ڕەشەکان و لە هەموو شوێنێکی ناوچەکانی ئه‌پالاچیان ببووە هۆی هەڕەشە، دەرچوونی ئۆکسیدی نایترۆجین لە ساڵی 1998 لە زیاتر لە 245,000 تەن دابەزیووە بۆ کەمتر لە 25,000 تا ساڵی 2014 و دەرچوونی دوانە ئۆکسیدی گۆگرد 64% کەمی کردووە، هەروەها دەرچوونی وردە تەنۆلکەکانی ناو کەش لە هەرێمەکە ئێستا کەمتر لە 60% لە ستانداردی نەتەوەییە، وە مەوداکانی بینینیش کە کەمبوونەوە بۆ کەمتر لە 10 میل لە کۆتاییەکانی 1990کان بەهۆی بارودۆخی تەمومژاوی درێژخایەنەوە، بۆ 39 میل گەڕێنرانەوە و ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە ئاسمانی ناوچەکە ساف و خۆرەتاوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کرد.


سەرچاوەکان



737 بینین