پێنج شت کە مرۆڤ لە ڕووی مانگدا دەیبینێت

له‌لایه‌ن: - دڵگەش حەسەن - به‌روار: 2022-01-15-00:13:00 - کۆدی بابەت: 7606
پێنج شت کە مرۆڤ لە ڕووی مانگدا دەیبینێت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مانگ یەک لا بە ڕووی زەویدا دەهێڵێتەوە چونکە ماوەی خولانەوەی بە دەوری خۆیدا هەمان ماوەی خولانەوەی خولگەیی هەیە بە دەوری زەویدا. لا نزیکەکەی ڕووی زەوی، بە پەڵەی تاریکەوە کە پێی دەوترێت ماریا (بە لاتینی واتە: دەریاکان) دیارە، کە پاشماوەی تەقینەوەی گڕکانی زەبەلاحن کە زوو لە مێژووی مانگدا ڕوویانداوە. هیچ شێوازێک نەبوو بۆ ئەم هەڵچوونانە، بەڵام خەڵک لە دیاردە سروشتییەکاندا وەک هەور و پێکهاتەی بەردەکان دەیبینن، بۆیە لە مانگیشدا وێنایان بۆ کردووە.
لێرەدا باس لەو پێنج شێوەیە دەکەین کە لە ڕووی مانگدا مرۆڤەکان لەسەر زەیەوە دەیبینن:

پیاوێک لە مانگدا

بەناوبانگترینی ئەم شێوەی سەر مانگییە ئەو پیاوەیە کە لە مانگدا هەیە، شێوەی پیاوەکە لە مانگدا یان دەموچاوە یان جەستەی پیاوێکە، بەڵام زۆربەی کات دەموچاوە، وەک ئەوەی کە مووشەکێک لە چاویدا هەبێت هەروەک شاکارەکەی فیلمی جۆرج مێلیس بە ناوی (گەشتێک بۆ مانگ) لە ساڵی ١٩٠٢. هەندێک جار وەک مرۆڤێکی تەواو دەبینرێت، کە زۆرجار دار یان دڕک هەڵدەگرێت. شکسپیر لە (خەونێکی شەوی نیوەساڵدا) ئاماژە بەم بارە دەکات: "من، ئەو پیاوەی کە لە مانگدایە، ئەم دڕکەڵانە، دڕکەڵانی منە”.

ئافرەتێک لە مانگدا

خەڵکێکی تر پێیان وایە ئافرەتێکیان لە مانگدا بینیوە. ساموانسەکان چیرۆکیێکی ئەفسانەیی لەسەر ئافرەتێک بە ناوی سینا دەگێڕنەوە، کە جارێک لە کاتی قات و قڕی لە شەودا لە دەرەوە بووە بە جلوبەرگێک کە وەک قوڵینگی پەیکەرتاش لە شێوەی تەختەییدا داپۆشرابوو. مانگ گوڵی کرد، بە دەرکەوتنی ڕووخساری ئەوی بەبیرهێنایەوە.

سینا بە مانگی وت: “بۆچی ناتوانیت بێیتە خوارەوە و منداڵە برسیەکەم قەپێکت لێ بگرێت؟” مانگیش زۆر بەلاڕێدا هات، بەڵام دابەزی تەنها بۆ ئەوەی سینا و منداڵەکەی و جلوبەرگەکە ببات و بگەڕێتەوە ناو ئاسمانەوە.

کەروێشک لە مانگدا

چەند کولتوورێک کەروێشکێک لە مانگدا دەبینن، لەگەڵ دەریای ئارامی (ئەو شوێنەی کە ئەپۆلۆ 11ی تێدا نیشتەوە) و سەری کەروێشکەکە و دەریاکانی نێکتار کە وەک گوێی کەروێشکەکان دەردەکەوێت. بۆچی کەروێشکەکە لە مانگدایە؟ بەپێی ئەفسانەیەکی خەڵکی سریلانکا، بودا جارێک لە دارستانێکدا ون بوو، کەروێشکێک ڕێگای دەرچوونی پێ پشانداوە، بودا سوپاسی کەروێشکەکەی کرد و گوتی کە هەژار و برسیە و بەم شێوەیە ناتوانێت پارەکەی بداتەوە. کەروێشکەکە وتی: ئەگەر برسیت، ئاگرێک داگیرسێنە و بمکوژە، لێم بنێ و بمخۆ. بوداش ئاگرێکی دروست کرد، کەروێشکەکە بازیدایە ناوی، بوودا کەروێشکەکەی دەرهێنا و خستیە ناو مانگەوە. (چیرۆکی هاوشێوە لە کولتوورەکانی تردا باس دەکرێت دەربارەی قوربانی کەروێشکەکە).

لە چین خەڵک دەڵێن کەروێشکی یوتو یارمەتی خوداوەندی مانگ (چانگا)ی داوە، کاتێک لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە با ناوی هو یی، دوای دەکەون دوای ئەوەی ئەو ئێکسیرە (دەرمانی بەهێزکەر) نەمریەی برد کە خوداوەندەکان پێیان بەخشیبوو.

بۆق لە مانگدا

لە چیرۆکێکی دیکەی جیاوازی چانگ ئی، چانگ ئیکسێری نەمری دەخواتەوە و دەگۆڕێت بۆ بۆقێک. خەڵکی سالش لە کەناری زەریای هێمنی ئەمریکای باکوور چیرۆکی خۆشەویستی گورگێک بۆ بۆقەکە دەگێڕنەوە، ڕۆژێک لە ڕۆژان گورگەکە شێتانە عاشقی بۆقەکە بوو، بۆقەکە متمانەی بە گورگەکە نەبوو و خۆی شاردەوە، گورگەکە بێزار بوو، شەوێک گورگەکە نزای بۆ مانگ کرد کە بە گەشی بەسەر جیهاندا درەوشاوە بێت، بۆ ئەوەی بۆقی خۆشەویستی بدۆزێتەوە، گورگەکە لەپڕ بینی کە بۆقەکە لە کوێ خۆی حەشاردابوو، هەموو شەوەکە ڕاوی دەکرد. کاتێک گورگەکە خەریک بوو بیگرێت، بۆقەکە کۆتا بازدانی زەبەلاحی هەڵدا و لەسەر مانگ نیشتەوە، لەو شوێنەی تا ئەمڕۆ ماوەتەوە.

ناوێک لە مانگدا

هەندێک لە موسڵمانانی شیعە باوەڕیان وایە کە ئەو شێوازەی لەسەر ڕووی مانگ دیارە نە کەسێکە و نە ئاژەڵێک، بەڵکو ئەوە ناوی (عەلی)یە خودا لێی ڕازی بێت. عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب لە ساڵانی ٦٠٠ بۆ ٦٦١ی زایینی ژیاوە و چوارەم خەلیفەی پێغەمبەر ﷺ بووە. شیعەکان پێیان وایە کە تەنیا عەلی خەلیفەیەکی ڕێگا ڕاستە و پەیامەکەی بە ڕەوانی وەرگرتووە، ئەوان دەڵێن کە فەرموودەیەکی پێغەمبەر ﷺ ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە شێوەکەی ڕووی مانگ ناوی عەلییە چونکە ئەو فەرموویەتی کە خۆی وەک خۆر و عەلیش وەک مانگ وایە.


سەرچاوەکان



738 بینین