زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-11-15:04:00 - کۆدی بابەت: 7796
زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١ (بە ئینگلیزی: Samsung Galaxy S21، بە عەرەبی: سامسونج جالكسي إس 21)، زنجیرەیەک مۆبایلی زیرەکی کۆمپانیای سامسۆنگە و لە پۆلێنی جۆری ئێسی مۆبایلەکانی کۆمپانیاکەیە. زنجیرەکە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن و لەلایەن (Samsung Electronics)ـەوە دیزاین و پەرەپێدان و بازاڕکردن و دروستکردنیان لە ئەستۆ گیراوە.

مۆبایلەکان دژەئاون و دەتوانن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە قووڵی یەک مەتر و نیو بمێننەوە. بە هەردوو چارەسەرکاری سناپدراگۆنی (Octa-core (1x2.84 GHz, 3x2.42 GHz and 4x1.80 GHz) Kryo 680) و ئێکسنۆسی (Octa-core (1x2.9 GHz Cortex-X1, 3x2.80 GHz Cortex-A78 and 4x2.2 GHz Cortex-A55)) بەردەستن.

زنجیرەکە

زنجیرەی مۆبایلەکانی ئێس ٢١ پێکدێت لە:

  • سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١
  • سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١ پڵەس
  • سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١ ئەڵترا
  • سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢١ ئێف-ئی

نمایش

زنجیرەکە لە پێشانگەی کۆمپانیاکە لە ڕۆژی ٢٠٢١/١/١٤ نمایش کران و لە ڕۆژی ٢٠٢١/١/٢٩ـەوە دەست بە فرۆشتنیان کرا.

جۆری ئێف ئی

لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆتا جۆری زنجیرەکە بەناوی ئێس ٢١ ئێف ئی "Fan Edition" بڵاوکرایەوە. کە بڕیاربوو پێشتر لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ نمایش بکرێت و بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەهۆی کێشەی چیپەکانییەوە دواخرا و لە ٢٠٢٢/١/٣ نمایش کرا و لە ١١ـی مانگ دەست بە فرۆشتنی کرا.

ڕەنگەکان

Galaxy S21 Galaxy S21+ Galaxy S21 Ultra Galaxy S21 FE
ڕەنگ ناو ڕەنگ ناو ڕەنگ ناو ڕەنگ ناو
  سپیی خەیاڵی   خۆڵەمێشیی خەیاڵی   خۆڵەمێشیی خەیاڵی   سپی
  خۆڵەمێشیی خەیاڵی   ڕەشی خەیاڵی   ڕەشی خەیاڵی   قوڕقوشمی
  بنەوشەیی خەیاڵی   بنەوشەیی خەیاڵی   تیتانیۆمی خەیاڵی   بنەوشەییی کاڵ
  پەمەییی خەیاڵی   ئاڵتوونیی خەیاڵی   شینی تۆخ   زەیتوونی
    سووری خەیاڵی   قاوەیی خەیاڵی    

ڕوونما

مۆدێل قەبارەی ڕوونما ڕێزولوشن بەرزترین بەهای ڕیفرێش بوونەوە بەهای ڕیفرێش بوونەوە شێوەی لایەکان
ئێس ٢١ ٦,٢  ٢٤٠٠x١٠٨٠ ١٢٠ هێرتز ٤٨ بۆ ١٢٠ هێرتز فلات
ئێس ٢١ ئێف ئی ٦,٤ ٢٤٠٠x١٠٨٠ ١٢٠ هێرتز ٤٨ بۆ ١٢٠ هێرتز فلات
ئێس ٢١ پڵەس ٦,٧ ٢٤٠٠x١٠٨٠ ١٢٠ هێرتز ٤٨ بۆ ١٢٠ هێرتز فلات
ئێس ٢١ ئەڵترا ٦,٨ ٣٢٠٠x١٤٤٠ ١٢٠ هێرتز ١٠ بۆ ١٢٠ هێرتز چەماوە

قەبارەی بیرگە

مۆدێل ئێس ٢١ ئێس ٢١ پڵەس ئێس ٢١ ئەڵترا ئێس ٢١ ئێف ئی
  ڕام بیرگە ڕام بیرگە ڕام بیرگە ڕام بیرگە
جۆری یەک 8GB 128GB 8GB 128GB 12GB 128GB 6GB 128GB
جۆری دوو 8GB 256GB 8GB 256GB 12GB 256GB 8GB 128GB
جۆری سێ - - - - 16GB 512GB 8GB 256GB

باتری

هەر چوار جۆری مۆبایلەکە بە باترییەکی بەهێزەوە خراونەتە بازاڕ. هەموو مۆبایلەکان بە بارگاویکەری جۆری C بارگاوی دەکرێنەوە. هەروەها دەتوانن هەمان جۆری مۆبایلەکەی خۆیان بارگاوی بکەنەوە بە بڕی ٤,٥ وات.

مۆدێل قەبارەی باتری
ئێس ٢١ ٤,٠٠٠ میلی ئەمپێر
ئێس ٢١ ئێف ئی ٤,٥٠٠ میلی ئەمپێر
ئێس ٢١ پڵەس ٤,٨٠٠ میلی ئەمپێر
ئێس ٢١ ئەڵترا ٥,٠٠٠ میلی ئەمپێر

کامێرا

هەریەک لە گالاکسی ئێس ٢١ و ئێس ٢١ پڵەس خاوەنی کامێرایەکی ٦٤ مێگاپێکسڵی و کامێرایەکی پێشەوەی ١٠ مێگاپێکسڵین، گالاکسی ئێس ٢١ ئێف ئییش خاوەنی کامێرایەکی ١٢ مێگاپێکسڵی پشتەوە و کامێرایەکی ٣٢ـیی پێشەوەیە. بەهێزترین مۆبایلیشان کە ئەڵترایە خاوەنی کامێرایەکی ١٠٨ مێگاپێکسڵییە. بەشی پێشەوەشی بە ٤٠ مێگاپێکسڵ جێگیر کراوە.  

مۆدێلەکان گالاکسی ئێس ٢١ و ئێس ٢١ پڵەس گالاکسی ئێس ٢١ ئەڵترا گالاکسی ئێس ٢١ ئێف ئی
پانی هاوێنە 12 MP, f/1.8, 26mm, 1/1.76", DPAF, OIS 108 MP, f/1.8, 24mm, 1/1.33", PDAF, OIS 12 MP, f/1.8, 26 mm, 1/1.76", Dual PDAF, OIS
مۆدێل Samsung S5K2LD or Sony IMX555 Samsung S5KHM3 Samsung S5K2LD or Sony IMX555
ئەڵترا پانی هاوێنە 12 MP, f/2.2, 13mm, 1/2.55", fixed focus 12 MP, f/2.2, 13mm, 1/2.55", DPAF 12 MP, f/2.2, 15mm, 1/3.1", Fixed Focus
مۆدێل Samsung S5K2LA Sony IMX563 Samsung S5K3L6
تێلێفۆتۆ هاوێنە 64 MP, f/2.0, 29mm, 1/1.72", PDAF, OIS 10 MP, f/2.4, 70mm, 1/3.24", DPAF, OIS 8 MP, f/2.4, 76mm, 1/4.5", PDAF, OIS (3x zoom)
مۆدێل Samsung S5KGW2 Samsung S5K3J1 SK Hynix HI-847
پریسکۆپ هاوێنە - 10 MP, f/4.9, 240mm, 1/3.24", DPAF, OIS -
مۆدێل Samsung S5K3J1
پێشەوە هاوێنە 10 MP, f/2.2, 26mm, 1/3.24", DPAF 40 MP, f/2.2, 26mm, 1/2.8", PDAF 32 MP, f/2.2, 26mm, 1/2.74", Fixed Focus
مۆدێل Sony IMX374 Samsung S5KGH1 Sony IMX616

 


سەرچاوەکان



5636 بینین