تاڤگەی گەلی عەلی بەگ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-03-29-20:31:00 - کۆدی بابەت: 8077
تاڤگەی گەلی عەلی بەگ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەلی عەلی بەگ یەکێکە لە تاڤگەکانی باشووری کوردستان، ناوچەیەکی گەشتوگوزارییە و چەندین سەردانکەر لە شارەکانی ترەوە بەتایبەت باشووری عێراقەوە سەردانی دەکەن، ئەم ھاوینەھەوارە ١٠٦ کیلۆمەتر لە ناوەڕاستی شاری ھەولێرەوە دوورە، بە یەکێک لە ھاوینەھەوارە سەرنج ڕاکێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای برادۆست بە درێژایی ١٢ کیلۆمەتر، شوێنەکە بە بەرزی ٨٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بڵندە. پلەی گەرمی دەگاتە ٣١ پلەی سیلیزی لە ھاویندا، هەروەها -١٠ لە زستاندا. لەم شوێنە دوو ڕووبار بەیەک دەگەن، یەکێکیان لە دۆڵی ئالانەوە سەر بە ناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێت، ڕووباری دووەم لە شاری ڕەواندز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە کە بە یەکەوە زێی گەورە پێک دەھێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتی شاخاویەکەی و دار و بارە جۆراوجۆرەکەی، بووەتە شوێنی گەشتوگوزاریی، کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن لەوەرزی ھاویندا بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێڕاق.

تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لە بەرزایەکی بڵند بە تەوژمێکی خێرا ئاوێکی زۆر دێتە خوارەوە لە نێوان هەردوو شاخی کۆڕەک و برادۆست.

ناوی گەلی عەلی بەگ

گوایە (عەلـی بەگ)، لە ساڵی ١٨٩٢ لە سەر دەستی سوڵتـانی عـوسمانی، دەست بەسـەر ئەکرێت و دەنێردرێتە شاری مووسڵ، لەو کاتەدا ئەفسەرێکی دەوڵەتی عوسمانی بە ناوی عومەر وەھبی پاشاوە زۆری لێ دەکات کەوا ھەڵبگەڕێتەوە لەم ئایینەی کە پـەیڕەوی لێدەکات، میری ئێـزیـدیـانیش، سوور دەبێت لەسەر ئەم ئایینەی کە لە سـەری ڕۆیشـتـووە، دواتر بۆ ماوەی دوو مانگ لە بەندینخانەدا ئەم ئەفسـەرە دەست بەسەری دەکات و دواتر بە فەرمانی فەڕمانڕەوایی ئیستەنبووڵ، بـڕیار دەدرێت کە میـر و خـێـزانەکەی بۆ ماوەی زیـاتر لە شـەش ساڵ دوور بخرێنەوە و ڕەوانەی ناوچەی کـاستانی بـاکووری ئەنــادۆڵ، نـزیـک سـیـواس بکرێـن.

لە نێـوان سـاڵانی ١٨٩٢ بۆ١٨٩٨ـدا و لە ماوەی ئەم چەندین ساڵەدا لەناو ئێزیدیەکانا بە ناوی عەلی بەگی سیواسی ناو دەرکردبوو.

لە گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی و لە ڕێگادا و لە ساڵی ١٩١٣ زایینیدا، سەربازانی ئیمپڕاتۆریەتی دەوڵەتی عوسمانی، لە گەرووی گەلی عەلی بـەگ، پلانی بۆ دادەنێت و کۆتای بە ژیانی دەهێنێت.

لە ئێستادا ئەم شوێنە ناوی گەلی عـەلی بەگە و لەم ڕووداوەوە ئەم ناوە سـەرچاوەی گرتووە.


سەرچاوەکان



2785 بینین