زمانی فەڕەنسی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-03-22:56:00 - کۆدی بابەت: 8125
زمانی فەڕەنسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زمانی فەڕەنسی (بە ئینگلیزی: French، بە عەرەبی: اللغة الفَرَنْسية) یەکێکە لە زمانەکانی جیهان و زمانی فەرمی گەلی فەڕەنسی و وڵاتی فەڕەنسایە. سەر بە خێزانی زمانە هیندۆ-ئەورووپییەکانە و وەک هەموو زمانە ڕۆمانسییەکان لە لاتینیی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانییەوە سەرچاوە دەگرێت. فەڕەنسی زمانی فەرمی ٢٩ دەوڵەتی جیهانە و زۆرینەیان ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فرانکۆفۆنین (OIF) کە لە ٨٤ وڵات پێکدێت کار لەسەر فێرکردنی زمانی فەڕەنسی و بڵاوکردنەوەی دەکەن.

یەکێکە لە شەش زمانە فەرمییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێژەی قسەپێکەرانی لە وڵاتانی (فەڕەنسا، کەنەدا، بەلجیکا، ڕۆژئاوای سویسرا، ئۆستا، مۆناکۆ، کۆمەڵێک بەشی لۆکسمبۆرگ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا). بەپێی کۆتا داتاکانی ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەی قسەکەرانی فەڕەنسی لە ئەورووپا %٤٠ و لە ئەفریقا %٣٦ و %١٥ـی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون. لەنێو یەکێتیی ئەرووپادا دووەمین خێراترین زمانە لە گەشەکردندا و لە هەر پێنج ئەورووپییەک کە زمانی دووەم دەزانن یەکێکیان فەڕەنسی دەزانێت.

هەموو دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەرووپا فەڕەنسی وەک زمانێکی کارکردن بەکاردێنن لەگەڵ ئینگلیزی و ئەڵمانیدا. لە هەندێک دەزگادا، فەڕەنسی تاکە زمانی کارکردنە (بۆ نموونە لە دادگای دادی یەکێتیی ئەرووپا). هەروەها ١٨هەمین زمانە کە لە جیهاندا قسەی پێ دەکرێت، شەشەمین زمانە لە ڕووی کۆی ژمارەی قسەکەرەکان و دووەم یان سێیەمین زمانی ئاستی جیهانە لەڕووی ڕێژە و خواستی فێرکردنەوە.

لە ئەنجامی کۆلۆنیالیزمی فەڕەنسی و بەلجیکی لە سەدەی ١٦ بەدواوە فەڕەنسییەکان لە ئەمەریکا و ئەفریقا و ئاسیا بە ناوچە نوێیەکان ئاشنا بوون و زمانەکەیان لەو ناوچانە بڵاوبوویەوە. تەنانەت بەشێک لەو وڵاتە عەرەبییانەی داگیرکراوی فەڕەنسابوون ئێستا لە زمانە عەرەبییەکەیاندا مۆرکی فەڕەنسی پێوە دیارە.

لە جیهاندا قسەکەرانی فەڕەنسی بە ٧٦ ملیۆن کەس خەمڵێنراوە و نزیکەی ٢٣٥ ملیۆن کەس هەموو ڕۆژێک بەو زمانە دەدوێن و کاری پێدەکەن. نزیکەی ٣٢١ ملیۆن کەس لە جیهاندا دەتوانن بە زمانەکە قسە بکەن و بەپێی ڕێژەی قسەکەران و گەشەکردنی زمانەکە، لە ساڵی ٢٠٢٥ ژمارەی قسەپێکەرانی دەگاتە ٥٠٠ ملیۆن کەس.

پیتەکان

ئەلفوبێی فەڕەنسی لەسەر بنەمای ئەلفوبێی لاتینی دانراوە، ٢٦ پیتی تێدایە و لە چەپەوە بۆ ڕاست دەنووسرێت. فەڕەنسی بەوە لە ئینگلیزی جیاوازە کە چەند پیتێکی جووڵە و سەروبۆری بۆ زیاد دەکرێت. وەک "e" لەسەروویەوە لەوانەیە é, è, ê یان ë زیاد بکرێت و ئەو زیادکردنانە دەبنە هۆی گۆڕینی شێوازی خوێندنەوەی. نموونەی زیادکردنی ئەم سەروبۆرانە تاگانە بۆ گۆڕینی دەربڕینی پیتەکان بریتییە لە زێدەکردنی پیتی C کە پیتی وشەکە لە c بۆ s لە "k" بۆ "x" دەگۆڕێت.

فەڕەنسی چەند کارەکتەرێک لەخۆدەگرێت کە لە زمانی کوردی هاوتایان نییە وەک U یان E:

پیتی U بە دەنگی /y/ ئەخوێنرێتەوە بەڵام هەمان دەنگی ئینگلیزی نییە، بەڵکوو لە زمانی ئەڵمانیدا هەیە، کە پیتی Üیە.

پیتی Eـیش وەک ئەلفی مەزمومەی عەرەبی وایە و بە کردنەوەی دەم دەردەبڕدرێت.

فەڕەنسی هاودەنگی زۆری تێدایە و ئەگەر لە کۆتایی وشەکەدا هاتبن تەنیا لە حاڵەتی بەستنەوەی وەک: N, M, T, S, P, Z دا دەردەکرێن.

پیت شێوازی دەربڕین (IPA) سەروبۆر و لکاندن
A a /a/ Àà, Ââ, Ææ
B /be/  
C /se/ Çç
D /de/  
E e /ə/ Éé, Èè, Êê, Ëë
F effe /ɛf/  
G /ʒe/  
H ache /aʃ/  
I i /i/ Îî, Ïï
J ji /ʒi/  
K ka /ka/  
L elle /ɛl/  
M emme /ɛm/  
N enne /ɛn/  
O o /o/ Ôô, Œœ
P /pe/  
Q qu /ky/  
R erre /ɛʁ/  
S esse /ɛs/  
T /te/  
U u /y/ Ùù, Ûû, Üü
V /ve/  
W double vé /dubləve/  
X ixe /iks/  
Y i grec /iɡʁɛk/ Ÿÿ
Z zède /zɛd/  

کۆمەڵێک دەستەواژەی گرنگ

Bonjour  سڵاو، بەیانی باش
Au revoir خوات لەگەڵ
Oui  بەڵێ
Non  نەخێر
Merci  سوپاس
Merci beaucoup زۆر زۆر سوپاس
Fille  کچ
Garçon  کوڕ
Femme  ژن
Homme  پیاو
Amour  خۆشەویستی
Français  فەڕەنسی
S’il vous plaît  تکایە
Bonsoir  ئێوارە باش
Bonne Nuit شەو باش
Excusez-moi  ببوورە
De Rien شایەنی نییە (نافەرمی)
Je vous en prie  شایەنی نییە (فەرمی)
Temps  کات
Jour  ڕۆژ
Monde  جیهان
Monsieur  بەڕێز

 


سەرچاوەکان



884 بینین