جێهێڵراو لە عێراق (٢٠٠٢)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-25-16:14:00 - کۆدی بابەت: 8786
جێهێڵراو لە عێراق (٢٠٠٢)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جێهێڵراو لە عێراق (بە ئینگلیزی: Marooned in Iraq) فیلمێکی کوردی-فارسیی ساڵی ٢٠٠٢ـە کە دووهەمین فیلمی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری کوردە. ٦٠٪ی ئەم فیلمە لە ئێران وێنەگیراوە و ٤٠٪ی تریش لە عێراق و کوردستان. میوزیکی فیلمەکە لەلایەن ئەرسەلان کامکارەوە دروستکراوە.

چیرۆک

لە سەردەمی دوای جەنگی ئێران و عێراق و کاتی بۆمبارانکردنی شارەکانی باشووری کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، گۆرانیبێژێکی کورد لەگەڵ کوڕەکانی دەچێت بۆ باشووری کوردستان و لەوێ دەست دەکات بە گەڕان بە دوای ژنی پێشووی خۆی کە ناوی هەنارەیە.

بەشداربووان

  • شەهراب ئیبراهیمی لە ڕۆڵی میرزا
  • فایەق محەممەدی
  • ئەڵڵاموڕاد
  • ڕۆژان حوسەینی لە ڕۆڵی ڕؤژان
  • سەعید محەممەدی لە ڕۆڵی مامۆستا
  • ئیران قوبادی

خەڵاتەکان

  • فێستیڤاڵی فیلمی شیکاگۆ پلێتی زێڕین (٢٠٠٢)
  • خەڵاتی فرانسوا چالایس لە فێستیڤاڵی فیلمی کان (٢٠٠٢)
  • خەڵاتی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی فیلمی ساوپاولۆ (٢٠٠٢)
  • باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی سێرڤینۆی ئیتاڵی (٢٠٠٢)
  • خەڵاتی چوارەمین فێستیڤاڵی مافی مرۆڤی بوینس ئایرێس


سەرچاوەکان



332 بینین