هاشتاگی فیترەت

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-08-00:04:00 - کۆدی بابەت: 9323
هاشتاگی فیترەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فیترەت یان سەرەتایی (بە عەرەبی: فطرة، بە ئینگلیزی: Fetrah), هاشتاگی فیترەت بریتییە لە هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هاوڕەگەزخوازان لە وڵاتە عەرەبی و جیهانییەکان، بۆ پاڵپشتیکردن لەم هەڵمەتە لە تەنیشت هەردوو هاشتاگی (#Fetrah , #فطرة) هەردوو ڕەنگی شین و پەمەیی بەکاردێت وەکوو نیشانەیەک کە دەریبخات تەنیا دوو ڕەگەز بوونی هەیە، ئەویش (نێر و مێ).

ئامانجی هەڵمەتەکە

ئامانجی سەرەکی ئەم هەڵمەتە ئەوەیە کە چەترێکی گشتی بێت کە ڕێگە بە هەموو کۆمەڵە و تاک و ڕەوەکان بدات بۆ ڕەتکردنەوەی هەموو هەڵمەتە ئاڕاستەکراوەکان و بیرۆکە خراپخوازەکان کە پێچەوانەی غەریزەی مرۆڤە و لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە پەرەیان پێدەدرێت و بڵآودەکرێنەوە.

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ)، واتە: ئەی خەڵکینە! ئێمە ئێوەمان لە نێر و مێیەک دروستکردووە و کردوومانن بە چەندەها گەل و تیرە و هۆزی جۆربەجۆر، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسانەن کە زۆرتر لە خوا ترسە و فەرمانبەرداری خودایە، بێگومان خوا زانا و ئاگایە بە هەمووان.

ئامانجی فیترە ڕووبەڕووبوونەوەی هاوڕەگەزخوازییە بە شێوازە ڕاستەکە، کە بریتییە لە هۆشیارکردنەوەی بکەرانی ئەو کارە قێزەونە کە پێویستە چۆن بن و بزانن سروشتی ڕەسەنی ئەوان چییە؟

پاڵپشتیکردن لە هەڵمەتەکە

بۆ پاڵپشتیکردن لەم هەڵمەتە لە تەنیشت هەردوو هاشتاگی (#Fetrah , #فطرة) هەردوو ڕەنگی شین و پەمەیی بەکاردێت وەکوو نیشانەیەک کە دەریبخات تەنیا دوو ڕەگەز بوونی هەیە، ئەویش  (نێر و مێ).


سەرچاوەکان



670 بینین