ڕشانەوە

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-08-06-21:34:00 - کۆدی بابەت: 9726
ڕشانەوە

ناوه‌ڕۆك

ڕشانەوە چییە؟

ڕشانەوە (بە ئینگلیزی: Vomiting یان throwing up، بە عەرەبی: التقيؤ) بریتییە لە خاڵیکردنێکی بەهێزی پێکهاتەکانی ناو گەدە. دەکرێت ئەگەر ڕشانەوە یەکجار ڕووبدات پەیوەندی بە شتێکەوە هەبێت کە گەدە نەتوانێت وەری بگرێت و بەتەواوی هەرسی بکات، بەڵام ئەگەر چەند جارێک دووبارە بوویەوە ئەوا دەکرێت هۆکارەکەی حاڵەتێکی تەندروستی بێت. ڕشانەوەی یەک لەدوای یەک دەکرێت ببێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش، ئەگەر وشکبوونەوەی لەش چارەسەر نەکرێت ئەوا دەتوانێت مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسی تووشبوو دروست بکات.

هۆکارەکانی ڕشانەوە

ڕشانەوە نیشانەیەکی باوە، خواردنی بڕێکی زۆر خواردن یان خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە خواردنەوە کحولییەکان دەکرێت وا لە کەسێک بکات تووشی ڕشانەوە ببێت. کە ئەگەر ئەمە هۆکاری ڕشانەوەکە بوو مایەی نیگەرانی نییە. ڕشانەوە خۆی بەتەنها حاڵەتێکی تەندروستی یان نەخۆشی نییە، بەڵکوو نیشانەیە بۆ حاڵەتێکی تەندروستی. کە هەندێک لە ئەو حاڵەتە تەندروستیانە بریتیین لە:

ئەگەر ڕشانەوەی یەک لەدوای یەک پەیوەست نەبوو بە هیچ یەکێک لە ئەم حاڵەتە تەندروستیانەوە ئەوا دەکرێت نیشانە بێت بۆ تووشبوون بە کۆنیشانەی سوڕی ڕشانەوە. ئەم حاڵەتە بەوە دەناسرێتەوە کە کەسەکە زیاتر لە دە ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە ڕشانەوە. ئاساییانە ڕشانەوەکە دڵتێکچوون و لەدەستدانی وزەی لەشی لەگەڵدایە، زیاتر تووشی منداڵان دەبێت. کۆنیشانەی سوڕی ڕشانەوە ئاساییانە کاردەکاتە سەر منداڵانی تەمەن سێ بۆ حەوت ساڵان. بە نزیکەیی لە ١٠٠,٠٠٠ منداڵدا سێ منداڵ تووشی دەبن.
ئەم حاڵەتە وا لە کەسی تووشبوو دەکات لەماوەی ساڵێکدا چەند جارێک بەم شێوەیە بڕشێتەوە، کە ئەگەر بە چارەسەرنەکراوی جێبهێڵدرێت دەکرێت چەندین ئاڵۆزی تری وەک ئەمانەی خوارەوەی بەدوادا بێت:

فریاکەوتنی خێرا

هەرچەندە ڕشانەوە نیشانەیەکی باوە، بەڵام دەکرێت هەندێک جار پێویستی بە ئاگاداری و فریاکەوتنی خێرای پزیشکی بێت. کەواتە ئەگەر ئەم نیشانانەی خوارەوەت هەبوو پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەیت:

  • زیاد لە یەکجار ڕشانەوە لە ڕۆژێکدا.
  • پێشبینی ژەهراویبوون بە خۆراک.
  • سەرئێشەی توند کە مل ڕەقبوونی لەگەڵدایە.
  • ئازارێکی توندی سک.

هەروەها ئەگەر ڕشانەوەکەت خوێنی لەگەڵدابوو پێویستە داوای فریاکەوتنی خێرا بکەیت، کە ئەم حاڵەتە بە خوێن هێنانەوە (بە ئینگلیزی: Hematemesis) ناسراوە، نیشانەکانی خوێن هێنانەوە بریتیین لە:

  • هێنانەوەی بڕێکی زۆر لە خوێنی سوور.
  • کاتێک تف دەکەیت خوێنێکی ڕەنگ تاریکی تێدایە.
  • کاتێک دەکۆکیت لە کۆکەکەتدا ماددەی وەک دەنکی قاوەی تێدایە.

هۆکارەکانی خوێن هێنانەوە بریتیین لە:

  • برین.
  • زیانگەیشتن بە لوولەی خوێن.
  • خوێنبەربوونی گەدە.
  • هەروەها دەکرێت بەهۆی چەند جۆرێکی شێرپەنجەوە بێت.
  • ئەم حاڵەتە زۆرجار سەرسوڕانیشی لەگەڵدایە.

ئاڵۆزییەکانی ڕشانەوە

وشکبوونەوە باوترین ئاڵۆزییە کە پەیوەستە بە ڕشانەوەوە، ڕشانەوە تەنها نابێتە هۆی ئەوەی کە گەدەت خواردن بێهێنێتەوە بەڵکوو شلگازەکانی ناویشی دێنە دەرەوە. دەکرێت وشبکوونەوەی لەشت ببێتە هۆی:

  • وشکبوونی دەم
  • ماندوویەتی
  • تۆخبوونی ڕەنگی میز
  • کەمبوونەوەی میزکردن
  • سەرئێشە
  • سەرلێشێوان 

ئەم وشکبوونەوەیە لە ئەو منداڵە تازە لەدایکبوو و منداڵانەی تردا کە دەڕشێنەوە حاڵەتێکی جدییە. منداڵی بچووک کێشییان کەمترە و شلگازێکی کەمتر لە لەشیاندا هەیە. ئەگەر منداڵەکەت نیشانەکانی وشکبوونەوەی هەیە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پێ بکەیت.
بەدخۆراکی ئاڵۆزییەکی تری ڕشانەوەیە، کاتێک لەش شکست دەهێنێت لە هێشتنەوەی خۆراکە ڕەقەکاندا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ماددە خۆراکییە گرنگەکان لەدەست بدات. ئەگەر هەست بە ماندوویەتی و بێهێزییەکی زۆر دەکەیت و زوو زوو دەڕشێیتەوە، سەردانی پزیشک بکە.

چارەسەر

چارەسەری ڕشانەوە پشت دەبەستێت بە هۆکارە تەندروستییەکەی. بەڵام تەنانەت ئەگەر یەکجاریش ڕشایتەوە پێویستە هەوڵ بدەیت لەشت شێدار بکەیتەوە، کە ئەمەش دەتوانرێت بە خواردنەوەی شلەی خاوێن (وەک: ئاو و ئاوی میوە) ئەنجام بدرێت، شلەی خاوێن ئەلیکترۆلایتەکانی تێدایە کە یارمەتی بە دەست هێنانەوەی بڕێکی باشی ئەو ماددە خۆراکییانە دەدات کە لەش لەماوەی ڕشانەوەدا لەدەستی داوە.
خواردنە ڕەق و نیمچە ڕەقەکان دەکرێت هانی هەستیاریی گەدە بدەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەلی دووبارە ڕشانەوەت زیاد بکات، کەواتە باشترە تاکوو شلەمەنی هەبێت و بتوانیت بیخۆیتەوە دووربیت لە خواردنی ڕەق و نیمچە ڕەق، بۆ ئەوەی لەشت بە زووترین کات بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

دەکرێت پزیشک پێشنیاری دەرمانی دژەڕشانەوەت بۆ بکات، کە ئەم دەرمانە دەتوانێت جارەکانی ڕشانەوە کەم بکاتەوە.
گۆڕانکاریی لە ژەمی ڕۆژانەدا دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەری ڕشانەوەیەک کە چەند جارێک دووبارە ڕووبدات. کە ئەم ڕێگەی چارەسەرە بەتایبەتی بۆ دڵتێکچوونی بەیانیان بەسوودە.
ئەو جۆرە خواردنانەی کە دەتوانن ڕشانەوە هێوربکەنەوە بریتیین لە:

  • خواردنە ناچەورەکان.
  • بسکیتی خوێ کە پێی دەوترێت (saltine crackers).
  • زەنجەفیل.
  • هەروەها دەتوانیت هەوڵ بدەین بە درێژایی ڕۆژ ژەمی بچووک بخۆیت.

ڕێگریکردن لە ڕشانەوە

جگە لە چەندین حاڵەتی تەندروستی، دەکرێت ڕشانەوە بەهۆی چەند هاندەری ترەوە هان بدرێت، هاندەرەکانی ڕشانەوە دەکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن، کە بریتیین لە:

جێبەجێکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروستانەتر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە ڕشانەوە. قورسە کە بتوانیت بە تەواوی خۆت لە ئەو ڤایرۆسانە بپارێزیت کە تووشی ڕشانەوەت دەکەن. هەرچۆنێک بێت، دەتوانیت بە خووی ئاسانی ڕۆژانەی وەک شۆردنی دەستەکانت بە بەردەوامی هەلی تووشبوونت بە ڤایرۆس کەم بکەیتەوە.


سەرچاوەکان



2156 بینین