هەشت هۆکار وادەکەن وەرزش بکەیت و کێشت دانەبەزێت

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-10-11:06:00 - کۆدی بابەت: 9777
هەشت هۆکار وادەکەن وەرزش بکەیت و کێشت دانەبەزێت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

قەڵەوی (بە عەرەبی: بدانة، بە ئینگلیزی: obesity)، لە ئێستادا قەڵەوی لەسەرانسەری جیهاندا وەکوو یەکێک لە نەخۆشییەکان سەیر دەکرێت. هەر بۆیە ئەو کەسانەی کێشیان زیادە هەوڵی دابەزینی کێشیان دەدەن و ڕێگای هەمەجۆر بەکاردەهێنن، بەڵام هەندێک جار سوودی نابێت و کێشیان ڕوو لە زیادبوون دەکات.

هۆکارەکان

ئەو هۆکارەکانەی کە وادەکەن کێشی جەستەت دانەبەزێت، هەرچەند وەرزشیش بکەیت:

  1. خواردنی خۆراکە چەورەکان.
  2. کەم خواردنی پڕۆتینەکان.
  3. خواردنی خۆراکی زیانبەخش.
  4. چالاکی و وەرزش بەشێوازێكی بەردەوام ئەنجام نەدرێت.
  5. خواردنی شیرینی بەشێوەیەکی زۆر.
  6. هەبوونی گرفتی تەندروستی و تێکچوونی هۆڕمۆنەکان.
  7. جگەرەکێشان.
  8. نەخواردنی ژەمی بەیانیان.


سەرچاوەکان



229 بینین