دراوی وڵاتی مالیزیا چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-08-19-22:02:00 - کۆدی بابەت: 9907
دراوی وڵاتی مالیزیا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مالیزیا (بە ئینگلیزی: Malaysia، بە عەرەبی: ماليزيا) وڵاتێکی ١٣ ویلایەتی کیشوەری ئاسیایە، دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە دوو ناوچە پێکدێت مالیزیای ڕۆژهەڵات و مالیزیای ڕۆژاوا کە بە دەریای باشووری چین جیاکراونەتەوە، لەگەڵ وڵاتانی تایلاند و ئیندۆنیسیا و سەنگاپوورە هاوسنوورە. لە ڕووی ئابوورییەوە خاوەنی ئابووریەکی بەهێزە، ئابووریی مالیزیا لە ساڵی ١٩٧٠ لە ئابوورییەک کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی بە کەرەستەی خاو دەبەست گەشەی سەند و گۆڕا بۆ ئابوورییەک کە لە بەهێزترین و خێراترین و هەمەچەشنترین گەشەسەندندایە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

دراوی مالیزیا چییە؟

وڵاتی مالیزیا سوود لە دراوێکی تایبەت دەبینێت بە ناوی ڕینگیت، کە دراوی فەرمی وڵاتەکەیە، هێماکەی (RM)، کۆدی دراو (MYR)، لەلایەن وڵاتانی فلیپین و تایلاند و ڤێتنام بە نافەرمی بەکاردەهێنرێت. دابەش دەکرێت بەسەر ١٠٠ یەکەی دراوییدا، ڕینگت لەلایەن بانکی ناوەندی مالیزیاوە دەردەچێت.

ڕینگیت دراوی بانکی هەیە و پۆلێنەکانی بریتین لە ١٠٠ ڕینگیتی مالیزی، ٥٠ ڕینگیتی مالیزی، ٢٠ ڕینگیتی مالیزی، ١٠ ڕینگیتی مالیزی، ٥ ڕینگیتی مالیزی و ١ ڕینگیتی مالیزی. هەروەها خاوەنی یەکەی دراوی کانزاییە ئەوانیش ٥٠ سین، ٢٠ سین، ١٠ سین و ٥ سین.

ناوی ڕینگیت لە پارەی زیوی ئیسپانیاوە وەرگیراوە کە لە سەردەمی کۆندا بەشيوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرا. دۆلاری مالیزیا لە مانگی حوزەیرانی ١٩٦٧ـدا جێگەی دۆلاری مالایا و بۆرنێۆی بەریتانی بە ئاستێکی بەرز گرتەوە. ئەم دراوە نوێیە بە فەرمی بە دۆلار و سەنت هەژماردەکرا تا مانگی ئابی ١٩٧٥ کە بە فەرمی ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ڕینگیت و سێن.

مێژووی بەهای ڕینگیتی مالیزی

دوای ئەوەی بەهای دراوەکە لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا بۆ ٣٫٨ دابەزی، لە ساڵی ٢٠٠٨ـدا بۆ ٣٫٠٨ بەرزبوویەوە بەرانبەر دۆلارێکی ئەمریکی.

پاشان لە ساڵی ٢٠٠٩ـدا بۆ ٣٫٧٣ دابەزیوە. پاش ئەوە چەندین بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، لە ساڵی ٢٠١١ تا نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ بەرزبوویەوە بۆ نزیکەی ٣ ڕینگیت بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی.

پاشان ڕینگیت بەهای لەدەستدا و لە ساڵی ٢٠١٦ گەیشتە ٤٫٤٧ ڕینگیت بۆ هەر دۆلارێک. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بەهاکەی لەنێوان ٤٫١٧ بۆ ٤٫٢١ بۆ ٤٫٤٧ بۆ هەر دۆلارێک دەجوڵێت.


سەرچاوەکان



832 بینین