زرێپۆشی تووفان (ئۆتۆمبێلی دژەمین)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-21-16:59:00 - کۆدی بابەت: 9934
زرێپۆشی تووفان (ئۆتۆمبێلی دژەمین)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تووفان یان تۆفان (بە ئینگلیزی: Toofan، بە فارسی: طوفان) ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی ئێرانی دژەمینە. لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئێرانەوە دیزاین و بەرهەم هێنراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزەکانی زەمینی سوپای پاسداران و فەراجا (فەرماندەیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران) بچێتە خزمەتەوە. 

مێژوو

ئەم دژەمینە بۆ یەکەمجار لە کۆنفرانسی ئایپاس لە ساڵی ٢٠١٦ لە ئێران بینرا. تووفان لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بە ئاشکرا پەردەی لەسەر لادرا و سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد. دوای ئەوەی پەردەی لەسەر لادرا، گرووپی سترایت ڕایگەیاند کە بەدوای بژاردەی یاساییدا دەگەڕێن بۆ بەرپەرچدانەوەی. 

شێوە

تووفان وەک ئۆتۆمبێلێکی زۆر گەڕۆکی هێزەکانی ئێران پەرەی پێدراوە کە توانای ئەنجامدانی ئەرکی لۆجستیکی و شەڕی لە هەموو مەیدانەکانی جەنگ هەبێت. ئۆتۆمبێلەکە لە بۆسەدا پارێزراوە و دژەمین و دژەعەبووە و فیشەکی ناوەکی پۆڵایە. بزوێنەرێکی ٣٦٠ ئەسپی هەیە و دەتوانێت لە ١,٥ مەتر ئاودا بڕوات. هەروەها بەسەر بەرزی ٥٠ سانتیمەتردا بە ئاسانی دەڕوات. دەتوانێت تا ١٠ کارمەند هەڵبگرێت و تایەی ڕەن-فلاتی تێدایە کە دەتوانێت بە تایەی تەختەوە بۆ ماوەی ٥٠ کیلۆمەتر لێبخوڕێت. هەروەها دەتوانێت بە خێرایی تا ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات. دیزاینی ئەم ئۆتۆمبێلە هاوشێوەی (Typhoon)ـی کۆمپانیای (Streit Group) دروستکراوە.

چەکسازی و نرخ

توفان دەتوانرێت چەکی نیمچەقورس لەسەر تاوەرەکانی دەرگەی دواوەی جێگیر بکرێت. هەروەها دەکرێت دۆشکایەکی قورسی ١٢,٧ـی لەسەربێت. سەرتیپ حاتەمی ڕایگەیاند کە "ئۆتۆمبێلێکی لەو جۆرە لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا نزیکەی ٥٠٠ هەزار دۆلاری تێدەچێت، بەڵام شارەزایانی ئێرانی تووفانیان بە نرخێکی زۆر کەمتر بەرهەم هێناوە".


سەرچاوەکان



233 بینین