پیرباڵ مەحموود

له‌لایه‌ن: - بەهەشت ناجی بەهەشت ناجی - به‌روار: 2022-08-29-21:52:00 - کۆدی بابەت: 10058
پیرباڵ مەحموود

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

پیرباڵ مەحموود ئیبراھیم (بە ئینگلیزی Perball mahmwd ibrahem), لەدایکبووی ١٩٣٤ لە شاری ھەولێر، شاعیر و نووسەرێکی کورد بوو، پیرباڵ تەنیا بەناوی خۆی و باوکی لە ناو خەڵکیدا ناسراوە و لە ژیانی ئەدەبیدا بەکاریھێناوە. خوێندنی سەرەتایی لە ھەولێر تەواو کردووە. لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی گەیشتووەتە پلەی پێنجەم بەڵام تەواوی نەکردووە. لە سەردەمی لاوییەتیدا باوکی کۆچی دوایی کردووە، چێژی لە ئەدەب وەرگرتووە، لە سیاسەت نزیک کەوتووەتەوە، بیری لەگەڵ بێ نەوایان و زەحمەتکێشاندا بووە. بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی لە دوای وازھێنانی لە خوێندن بە مووچەخۆر لە کارگێڕی شارەوانی ھەولێر دامەزراوە. لە دوای کودەتا فاشیستییەکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ی بەغداد لەگەڵ کەسانێکی یەکجار زۆر گیراوە. لە پاش ئازادبوونی لە دوای دوو ساڵ گەڕاوەتەوە ھەولێر. لە ساڵی ١٩٦٥ بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی دارایی خەریکی کاری ئەرزوحاڵ نووسی بووە و کاروباری زەوی و خانوو فرۆشتنی لە تاپۆ بۆ خەڵک ئەنجامداوە. لە ساڵی ١٩٦٨ بە مووچەخۆر گەڕاوەتەوە کارگێڕی شارەوانی ھەولێر و لە بەشی تایپرایتەر (ئامێری چاپ) دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٨٣ خانەنشین کراوە.

کۆچی دوایی

لە ساڵانی دوایی ژیانیدا نەخۆشی دڵ ئازاری دەدا، تا ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ لە نەخۆشخانەی (کۆماری حکومی) ھەولێر کۆچی دوایی کرد.

بەرھەمەکان

یەکەمین نووسینی پیرباڵ پارچە شیعرێک بووە لە عەرەبییەوە وەریگێراوەتە سەر کوردی و لە ساڵی ١٩٥٥ لە گۆڤاری ھەتاو بڵاوی کردووەتەوە.

لە بەرهەمەکانی

  • لافاو (کەرکووک، ١٩٥٧).
  • بەھەشتی دڵداری (کەرکووک، ١٩٥٨).
  • بزەی سروشت (بەغدا، ١٩٥٨).
  • مەرگی نەوجەوانێ (ھەولێر، ٢٠٠٤).


سەرچاوەکان



211 بینین