دراوی وڵاتی فەڕەنسا چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-08-29-22:08:00 - کۆدی بابەت: 10060
دراوی وڵاتی فەڕەنسا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فەڕەنسا بە فەرمی کۆماری فەڕەنسا (بە ئینگلیزی: France، بە عەرەبی: فرنسا) وڵاتێکی کیشوەری ئەورووپا و ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە، لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ بەلجیکا و ئەڵمانیا هاوسنوورە، لە ڕۆژەڵاتەوە لەگەڵ سویسرا و ئیتاڵیا هاوسنوورە، لە باشوورەوە لەگەڵ ئیسپانیا و لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ بەریتانیا هاوسنوورە.

فەڕەنسا خاوەنی ئابوورییەکی گەشەسەندووە لە نێوان وڵاتانی جیهان و یەکێتی ئەورووپا، هەروەها ئابوورییەکی تێکەڵاوی پێشکەوتووی هەیە و خاوەنی داهاتی بەرزە.

دراوی وڵاتی فەڕەنسا چییە؟

وڵاتی فەڕەنسا وەک وڵاتانی تری ناوچەی یۆرۆ دراوی سەرەکییان یۆرۆیە (بە ئینگلیزی: Euro، بە عەرەبی: یورو) هێماکەی (€)، هەر یەک لە وڵاتانی ئەندام دەتوانن دراوی یەکتر بەکاربهێنن، هەرچەندە هەر وڵاتێک دیزاینی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ دراوەکە، یۆرۆیەک بەسەر ١٠٠ سەنتدا دابەشکراوە، یۆرۆ جێگەی دراوی فرانکی فەڕەنسی گرتەوە کە پێشتر دراوی فەڕەنسا بوو. هەروەها لەلایەن بانکی ناوەندی ئەورووپییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

بە شێوەیەکی گشتی بەهای دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆ نزیکن لە یەکەوە، بە شێوەیەکی گشتی بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لەنێوان ٠,٨ بۆ ١ یۆرۆدایە.

حەوت جۆری جیاواز پۆلێنی دراوی یۆرۆ هەیە کە بریتین لە ٥ یۆرۆ، ١٠ یۆرۆ، ٢٠ یۆرۆ، ٥٠ یۆرۆ، ١٠٠ یۆرۆ، ٢٠٠ یۆرۆ و ٥٠٠ یۆرۆ، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١ سەنت، ٢ سەنت، ٥ سەنت، ١٠ سەنت و ٥٠ سەنت، لەگەڵ ١ یۆرۆ و ٢ یۆرۆ، کە دراوی یاسایی سەرانسەری ناوچەی یۆرۆن.


سەرچاوەکان



357 بینین