دراوی وڵاتی چین چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-16-20:33:00 - کۆدی بابەت: 10272
دراوی وڵاتی چین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چین یان کۆماری گەلی چین (بە ئینگلیزی: China، بە عەرەبی: صین) وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیایە، گەورەترین وڵاتی ئاسیا و پڕ دانیشتووانترین وڵاتی جیهانە، نزیکەی زۆربەی زەوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیای داگیرکردووە، نزیکەی یەک بەش لە ١٤ بەشی ڕووبەری زەوی دەگرێتەوە، بە نزیکەیی بەقەد کیشوەری ئەورووپا گەورەیە. لە ڕووی ئابوورییەوە خاوەنی یەکێکە لە بەهێزترین و ئاڵۆزترین سیستمە ئابوورییەکانی جیهان.

دراوی وڵاتی چین چییە؟

وڵاتی چین بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتن بە ناوی ڕێنمینبی یوانی چینی یان یوان (بە ئینگلیزی: Yuan، بە عەرەبی: یوان) کورتکراوەی (CNY)، دراوی فەرمی وڵاتی چینە، لەلایەن بانکی ناوەندی چینەوە دەردەچێت، کە بانکی گەلی چینە، بارەگای سەرەکی بانکەکە لە پەکینی پایتەختی چینە،

یەک یوان دابەش دەبێت بەسەر ١٠ جیاودا، یەک جیاویش دابەشدەکرێت بەسەر ١٠ فێندا، پۆلێنەکانی بریتییە لە ١ یوان، ٥ یوان، ١٠ یوان، ٢٠ یوان، ٥٠ یوان و ١٠٠ یوان، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ٠,١ یوان، ٠,٥ یوان و ١ یوان.

بەهای یوانی چینی لە ساڵی ١٩٩٧ تا ساڵی ٢٠٠٥ ڕاستەوخۆ بە دۆلاری ئەمریکییەوە پەیوەستکرابوو، بە بەهای ٨,٣ یوان لە بەرانبەر هەر یوانێک، بەڵام ئێستا بە هیچ دراوێکەوە پەیوەستنەکراوە.

لە ساڵی ١٩٤٨ یەکەم چاپی ڕێنمینبی یوانی چینی لەلایەن بانکی گەلی چینەوە خرایە بازاڕەوە.

لە ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢ـدا بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لەنێوان ٦,٣٢ بۆ ٧,١٤ یواندا بووە.


سەرچاوەکان



1483 بینین