فۆلک ئەسید چییە؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-26-15:11:00 - کۆدی بابەت: 14350
فۆلک ئەسید چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فۆلیك ئەسید یان ترشی فۆلیک (بە عەرەبی: حامض الفوليك، بە ئینگلیزی: Folic Acid) ڤیتامین B9ـە یەکێکە لە خۆراکە ماددە گرنگەکان کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە زۆربەی لایەنەکانی تەندروستیدا لە دروستکردنی بۆماوە ماددەکان و دروستبونی خڕۆکە سورەکانی خۆێن زۆر گرنگە، بۆ گەشەکردنی کۆرپەلە زۆر پێویستە پێویستە بڕی گونجاو لە خۆراکەکاندا هەبێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە کەمخوێنی و نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی تر.

لە چی خواردنێک هەیە؟

ئەو خۆراکانەی بڕیکی زۆری folic acid تێدایە وەک برۆکلی، سپێناخ، کاهو، کەلەرم، پۆڵگە، چەوەنەر، پەتاتە، مۆز، فاسولیای وشک ،بادەم، گوێز، نیسک، دانەوێڵە، گۆشت، بیبەری شیرین.

کەمی folic acid ئەبێتە هۆی

  • کەمخوێنی
  • بێڕەنگی پێست، تێکچونی ڕەنگی قژ
  • توڕەیی
  • ماندوێتی، خەواڵوویی
  • سکچون
  • ئاوسانی زمان و برینی دەم

کەمی folic acid لەم کەسانەدا زیاتر باوە:

  • لەو کەسانەی دووگیانن
  • ئەو نەخۆشانەی نەشتەرگەری ڕیخۆڵەیان بۆ کراوە.
  • ئەوانەی کە کێشەی هەرسیان هەیە.

بڕی بەردەستبوون

فۆلیک ئەسید بە چەند بڕ و شێوەیەک بەردەستە وەک:

  • 400ųg
  • 5mg
  • 1mg 

تێبینی گرنگ

  • فۆلیک ئەسید  بەکاردێت لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتایی دووگیانی و ئەو نەخۆشخانەی هەڵگری  نەخۆشی  تالاسیمان.
  • فۆلیک ئەسید پێشنیار ئەکرێت بەکاربهێنرێت سێ مانگ پێش دووگیان بوون.


سەرچاوەکان



69 بینین