شێخ عەبدولقادری شەمزینی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-16-21:24:00 - کۆدی بابەت: 10274
شێخ عەبدولقادری شەمزینی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شێخ عەبدولقادر شەمزینی یان شێخ عەبدولقادری نەھری (بە عەرەبی: الشيخ عبدالقادر شمزيني، بە ئینگلیزی: Abdulkadir Ubeydullah)، لە ساڵی ١٨٥١ لە شەمزینان لەدایکبووە. کەسایەتییەکی سیاسیی کوردە کە سەرۆکی کۆمەڵەی تەعاون و تەرەقیی کورد بوو لە ئیستەنبووڵ. ھاوکاریی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھریی کردووە و لەسەر ئەوە دوور خراوەتەوە. دواتر بوو بە ھاوکاری بزووتنەوەی ئازادی و لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی ١٩٢٥ لە ئامەد لەسێدارە درا.

شێخ عەبدولقادر شەمزینی
لەدایکبوون ساڵی ١٨٥١، شەمزینان 
کۆچی دوایی ٢٤ـی ئایاری ١٩٢٥ـدا (بە تەمەنی ٧٤)، ئامەد 
هۆکاری مەرگ لەسێدارەدران
پیشە سیاسەتوان
خێزان  شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری (باوک)

ژیان

شێخ عەبدولقادر کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو، لە ساڵی ١٨٥١ لە شەمزینان لەدایکبووە. لە شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدوڵڵادا بەشداریی کردووە و دوای شکانی شۆڕشەکە لە ساڵی ١٨٨١ـدا، لەگەڵ باوکی دوورخرایەوە. دوای گەڕانەوە چووە بۆ ئیستەنبووڵ و لەوێ بوو بە سەرۆکی کۆمەڵەی تەعاون و تەرەقیی کورد و لەوێ ڕۆژنامەی کورد تەعاون و تەرەقی غزەتەسیت بە ھاوکاریی پیرەمێرد و کۆمەڵە کەسێکی تر دەرکرد.

مردن

لە ساڵی ١٩٢٥ـدا دوای ڕووخانی شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران قۆڵبەست کرا. دواتر بردران بۆ ئامەد و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادی لە ڕۆژی ٢٤ـی ئایاری ١٩٢٥ـدا لەسێدارەدران. لەدوای مردنی شاعیرانی کورد، پیرەمێرد و جەوھەری چەند ھۆنراوەیان بۆ دانا و لەگەڵ ھاوکارەکانیان بە قارەمانانی کورد ناویان برد.


سەرچاوەکان



318 بینین