دراوی وڵاتی ڕووسیا چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-24-16:35:00 - کۆدی بابەت: 10349
دراوی وڵاتی ڕووسیا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕووسیا (بە ئینگلیزی: Russia، بە عەرەبی: روسيا) وڵاتێکی کیشوەربڕە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و باکووری کیشوەری ئاسیا دەگرێتەوە، لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین وڵاتی جیهانە، یەک بەش لە هەشت بەشی زەوی داگیردەکات، پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتەکە مۆسکۆیە، سان پترسبۆرگ ناوەندی ڕۆشنبیری ڕووسیایە، هەروەها دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەشە.

ڕووسیا خاوەنی ئابوورییەکی تێکەڵاوە، سەرچاوەی سروشتی زۆری هەیە بەتایبەتی نەوت و گازی سروشتی، یەکێکە لە گەورەترین ئابوورییەکانی جیهان.

دراوی وڵاتی ڕووسیا چییە؟

ڕووسیا بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتە بە ناوی ڕۆبڵی ڕووسی (بە ئینگلیزی: Russian Ruble، بە عەرەبی: روبل روسي) کورتکراوەی (RUB)، دراوی نیشتیمانی ڕووسیایە، ڕۆبڵ دووەم کۆنترین دراوە لە دوای پاوەندی بەریتانی کە تا ئێستا لە بازاڕدا هەیە. دراوەکە لە ١٠٠ کۆپێک پێکهاتووە.

بەهای ڕۆبڵ لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ـدا داڕما و نزیکەی نیوەی بەهاکەی بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە جیهاندا.

هەروەها ئەو گەمارۆ ئابووری و داراییانەی کە ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا لە تەممووزی ٢٠١٤ بەسەر ڕووسیایاندا سەپاند بەهۆی هێرشییان بۆ سەر ئۆکرانیا بووە هۆی لاوازکردنی دراوەکە.

پۆلێنەکانی بریتییە لە پێنج، ١٠، ٥٠، ١٠٠، ٥٠٠، ١٠٠٠ و ٥٠٠٠ ڕۆبڵی ڕووسی، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی یەک، پێنج، ١٠ و ٥٠ کۆپێک، یەک، دوو، پێنج و ١٠ ڕۆبڵی ڕووسی.

بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لەنێوان ٦١,٠١ بۆ بەرزترین بەهای کە ١٣٤,٠٠ ڕۆبڵ بووە.


سەرچاوەکان



440 بینین