ئەو پرسیارانەی پێویستە هەموو دایکێک لە منداڵەکەی بپرسێت

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-11-22-21:35:00 - کۆدی بابەت: 10409
ئەو پرسیارانەی پێویستە هەموو دایکێک لە منداڵەکەی بپرسێت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو پرسیارانەی پێویستە هەموو دایکێک لە منداڵەکەی بپرسێت (بە ئینگلیزی: Questions every mother should ask her child، بە عەرەبی: اسئلة التي يلزم على الأم ان يسألها لأطفالها)، پرسیارکردن لە منداڵ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشتر ناسینی جیهانی منداڵ، هەروەها ئاشنابوون بە پێویستییە ڕۆحی و سۆزدارییەکانی منداڵ. دایکان و باوکان لە پەروەردەکردنی منداڵدا گرنگترین ڕۆڵیان هەیە، بۆ ناسینی پێویستییە ڕۆحییەکانی منداڵ و کەمکردنەوەی ئەو زیانە کۆمەڵایەتییانەی دووچاری دەبنەوە، دایکان و باوکان دەبێت بتوانن دونیای منداڵ بناسن پێویستە دایک و باوک لەکاتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ منداڵدا ئاگاداری ڕەفتار و قسەکانیان بن، چونکە هەندێک کات یەک قسە یان یەک ڕەفتاری ئێمە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ڕۆح و دەروونی منداڵ هەبێت و ببێتە سەرچاوەی ترس و نیگەرانییەکانی منداڵ.

پرسیار بۆ منداڵانی قۆناغی پێش و پاش چوونە باخچە

  • کاتێک لە ئامێزت دەگرم چ هەستێکت هەیە؟
  • ئەگەر بتەوێت وێنەی هەستی خۆت بکێشیت، چ وێنەیەک دەکێشیت؟
  • چ ئاواتێکت هەیە؟
  • کام دەنگانەت خۆش دەوێت؟
  • کاتێک ڕۆژێکی تەواو لە دەرەوەیت، چی کارێک ئەنجام دەدەیت؟
  • بەڕای تۆ ئاژەڵەکان چۆن لەگەڵ یەکدا پەیوەندی دروست دەکەن؟
  • باسی ڕۆژێکی زۆر خۆشت بکە و بڵێ لەو ڕۆژەدا چ کارێک ئەنجام دەدەیت کە لەگەڵ ڕۆژەکانی تردا جیاوازی هەیە؟ 
  • ئایا پێت خۆشە لەگەڵ کەسانیتردا هاوبەش بیت؟ بۆچی؟
  • کەسایەتی دڵخوازت لە ناو چیرۆکی کتێبەکانتدا کێیە؟
  • ئەگەر بتەوێت ناوی تازە بۆ ئەندامانی خێزانەکەت هەڵبژێریت، چ ناوێک بۆ چ کەسێک هەڵدەبژێریت ؟
  • چ شتێک دڵخۆشت دەکات؟
  • حەز دەکەیت لەم ساتەدا چ کارێک ئەنجام بدەیت؟

ئەو پرسیارانەی کە لە منداڵانی باخچە دەکرێت

  • چ کەسێک زیاتر تۆ دەخاتە پێکەنین؟
  • ئەگەر لە داهاتوودا خاوەنی دوکانێک بیت، چی دەفرۆشیت ؟
  • پاڵەوانی ژیانت کێیە و چ هێزێکی هەیە؟
  • ئەگەر بتوانیت لە باخچەکە شتێک بچێنیت، چ شتێک دەچێنێت ؟
  • ئایا پێت خۆشە دیاری بدەیت بە کەسانی تر ؟
  • حەز دەکەیت چۆن و بۆ کوێ سەفەر بکەیت؟
  • ئەگەر توانیبات پرسیارێک لە ئاژەڵە دڕندەکان بکەیت، چیت لێ دەپرسین؟
  • لە سروشتدا چی شتێکت زیاتر خۆش دەوێت؟
  • ئەگەر وێنەگر بیت، وێنەی چی دەگریت؟
  • ئایا لە مێشکی خۆتدا داهێنانێکت هەیە؟
  • ئایا پێت وایە فێربوونی زمانێکی تر کارێکی خۆشە؟
  • بەتامترین شت کە تا ئێستا خواردووتە، چییە؟
  • چی وادەکات کە کەسانی تر زیرەک دەربکەون؟

کۆمەڵێک پرسیاری باش بۆ منداڵانی گەورەتر

  • پێت خۆشە دەربارەی چ شتێک زیاتر بیربکەیتەوە یان خەیاڵ دروست بکەیت؟
  • شتێکم دەربارەی خۆت پێ بڵێ کە وا بیردەکەیتەوە لەوانەیە من نەیزانم؟
  • هاوڕێکانی تۆ چی کارێک ئەنجام دەدەن؟
  • گێڕانەوەی چ یادەوەرییەک دڵخۆشت دەکات؟
  • کاتێک کە لە خەو هەڵدەستیت، چاوەڕوانی چی دەکەیت؟
  • وای دابنێ لە کەنار دەریایت، یەکەمین کار کە ئەنجامی دەدەیت چییە؟
  • چی دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەست بە بوێری بکەیت؟
  • چی وات لێدەکات هەست بکەیت کەسێکی خۆشەویستیت؟
  • چۆن هەستی خۆشەویستی خۆت بۆ کەسانی تر دەردەبڕیت؟
  • چۆن دیزاینی خانوویەک دەکێشیت کە لەسەر درەخت بێت؟
  • ئەگەر کتێبێکت نووسیبا، دەربارەی چ بابەتێکت دەنووسی؟
  • ئەگەر دیزاینەری جلوبەرگ بیت، جلەکان بە چ شێوەیەک دیزاین دەکەیت؟
  • پێت خۆشە چۆن هاوکاری کەسانی تر بکەیت؟
  • لەبەر کام نیعمەتە، سوپاسی خوا دەکەیت؟
  • خراپترین ڕۆژی ژیانت چ ڕۆژێک بووە؟
  • بەڕای تۆ باشترین دروستکراوی خوای گەورە چییە؟
  • کام ڕۆژە پشووانەت لە هەموویان زیاتر پێ خۆشە؟
  • لە ژیاندا جۆش و خرۆشت بۆ چ شتێک هەیە؟
  • چ شتێک هێز و وزەت پێ دەبەخشێت ؟
  • ئەگەر لە شانۆگەرییەکدا بەشدار بیت، پێت خۆشە چ ڕۆڵێک بگێڕیت؟
  • چی وای کردووە کە هاوڕێکانت سەرنجڕاکێش بن؟
  • ئەو کارانە چین کە دەتەوێت لەم هاوینەدا ئەنجامیان بدەیت؟

بۆچی وتمان پێویستە هەر دایکێک ئەم پرسیارانە لە منداڵەکەی خۆی بپرسێت؟

بۆ ناسینی زیاتر و باشتری دنیای ناوەوەی منداڵ، ناسینی خاڵی لاواز و خاڵی بەهێزی منداڵ، زانینی نیگەرانییەکان و ئارەزووەکانی منداڵ، لە کۆتاییدا یارمەتیدانی بۆ لەناوبردنی هەر خاڵێکی لاوازی و بەهێزکردنی، کەواتە دایکت میهرەبان و خۆشەویست، کاتێکی دیاریکراو بۆ گفتووگۆکردن بەشێوەی پرسیار و وەڵام لەگەڵ منداڵەکەت تەرخان بکە، بۆئەوەی باشتر دنیا بچووک بەڵام پڕ لە گەورەییەکەی بناسیت.


سەرچاوەکان



255 بینین