واتای شێوازەکانی وەستان لە زمانی جەستەدا

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2022-12-04-20:13:00 - کۆدی بابەت: 10541
واتای شێوازەکانی وەستان لە زمانی جەستەدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زمانی جەستە (بە ئینگلیزی: Body Language و بە عەرەبی: لغة الجسد)، ئەو نیشانە و جوڵە نازارەکییانە دەگرێتەوە کە لەکاتی گفتوگۆ یان لە پەیوەندییەکاندا بەکاردەهێنرێن و بەشێکی گەورە لە پەیوەندییەکان پێکدەهێنێت کە ڕەنگە بکاتە ٦٠ بۆ ٦٥٪.

گرنگی زمانی جەستە

زمانی جەستە دەتوانێت یارمەتیدەربێت تاکوو لە خۆمان و دەورووبەرمان تێبگەین چونکە نیشاندەری هەستی بەرانبەرە لە بارودۆخەکاندا؛ هاوکات بۆ دەربڕینی سۆز و هەستی سۆزداریش بەکاردێت.
تێگەیشتن لە زمانی جەستە شتێکی گرنگە بەڵام گرنگتر لەوە تێگەیشتنە لە هەموو ئاماژەکان نەک تەنیا لێکدانەوەی یەک ئاماژە وەک تەواوی هەستی بەرانبەر ببینرێت.

واتای شێوازەکانی وەستان

چۆنیەتی وەستان و ڕاگرتنی جەستە دەتوانێت وەک بەشێکی گرنگی زمانی جەستە ببینرێت و لێکبدرێتەوە؛ ڕەنگە شێوازی وەستان یان دانیشتنی کەسێک زانیارییەکەی زۆر سەبارەت بە هەستی کەسەکە بگەیەنێت، وەک ئەوەی ئایا کەسەکە متمانەی بە خۆیەتی یان کەسێکی کراوەیە یان ملکەچە. هەروەها دانیشتنێکی ڕێک ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە سەرنجی تەواوەتی داوە و بە گرنگییەوە دەڕوانێتە بابەتی گفتوگۆکە لەکاتێکدا خۆچەماندنەوە و خۆکووڕکردنەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە بێزارە یان بێباک و کەمتەرخەمە و سەرنجی تەواوەتی نییە. لە هەمان کاتدا، دەست خستنە نێوان قاچەکان و شاردنەوەیان ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ نائارامی و دابەزینی متمانە یان ڕەنگە بابەتێک بێتە پێشەوە کە کەسەکە بەدڵی نەبێت یانیش لەنێوان کەسانی نوێدابێت بۆیە دەست دەخاتە نێوان قاچەکانی و دەیانشارێتەوە. لەکاتی خوێندنەوەی زمانی جەستەدا گرنگی بەم شێوازانەی وەستانی کەسەکە بدە:

  • شێوازی کراوە (Open Posture): بە گشتی شێوازەکانی وەستان و دانیشتنێکی ڕێک دەگرێتەوە کە ئاماژەیە بۆ هاوڕێیەتی و ڕەزامەندبوون و کراوەیی.
  • شێوازی داخراو (Close Posture): ئەم شێوازەیان بەگشتی جۆرەکانی خۆکووڕکردنەوە و هێشتنەوەی دەست و قاچەکان بە کۆکراوەیی دەگرێتەوە کە بە واتای ڕەفتاری دژانە و ناهاوڕێیانە و هەبوونی دڵەڕاوکێ دێت.


سەرچاوەکان



463 بینین