ئۆستن بەتڵەر

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2023-02-07-23:24:00 - کۆدی بابەت: 10949
ئۆستن بەتڵەر

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئۆستن بەتڵەر (بە عەرەبی: أوستن بتلر، بە ئینگلیزی: Austin Butler) مۆسیقاژەن، مۆدێل و نواندنکارێکی ئەمریکییە. لە تەمەنی هەرزەکارییەوە کاروانی ژیانی هونەری دەستی پێکردووە. ئۆستن چەندین ڕۆڵی جیاواز جیاوازی وەرگرتووە لە ژانەری کۆمیدییەوە بۆ ڕۆمانسی. لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە سیتکۆمەکانیشدا توانا مۆسیقییەکانی خۆی دەرخستووە بە گۆرانی وتن و ژەنینی ئامێری گیتار. ئۆستن پاڵێوراو و براوەی چەندین خەڵاتی جیاوازە یەکێک لەوانە پاڵێوراوی خەڵاتی هونەرمەندە گەنجەکانە. لەگەڵ چەندین کۆمپانیای مەزندا کاری کردووە وەکوو وارنەر برۆس، نیکڵۆدیەن و 20th century fox.

زانیاری گشتی

ناو

ئۆستن بەتڵەر ناسراویشە بە ئۆستن ڕۆبەرت بەتڵەر

بەرواری لەدایکبوون

١٧ـی ئەیلوولی ١٩٩١

پیشە

ئەکتەر

ماوەی دەستبەکاربوون

٢٠٠٥-بەردەوامە

باوک

دەیڤد بەتڵەر

دایک

ڵۆری ئان

خوشک و برا

ئاشڵی (خوشک)

شوێنی لەدایکبوون

کالیفۆڕنیا - ئەمریکا

باڵا

١٨٣ سانتیمەتر

ژیاننامە

بەتڵەر لە بەرواری ١٧ـی ئابی ساڵی ١٩٩١ لە ئانەهایم، لە کالیفۆڕنیا لە دایکبووە. کوڕی ڵۆری ئان و دەیڤد بەتڵەرە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دایک و باوکی لەیەک جیابوونەتەوە. خوشکێکی هەیە لە خۆی گەورەترە بە ناوی ئاشڵی.

ئۆستن لە کالیفۆڕنیا گەورە بووە و چووەتە قوتابخانەیەکی ئاسایی بۆ خوێندن. لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، نوێنەرێکی کۆمپانیایەکی بەڕێوەبردن بەناوی orange county fair سەرنجی دەچێتە سەر ئۆستن و یارمەتی دەدات چەند ڕۆڵێکی بچووک لە بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکاندا بەدەست بهێنێت. وردە وردە حەز و خولیای بۆ نواندن زیاد دەکات و دەست دەکات بە وەرگرتنی وانەی نواندن. لە پۆلی حەوتدا قوتابخانە بەجێدەهێڵێت و دەست دەکات بە خوێندن لە ماڵەوە بۆ ئەوەی بتوانێت کات بۆ وێنەگرتن و وانەکانی نواندنیش تەرخان بکات. لە هەمان کاتدا دەستی کرد بە فێربوونی گیتار و پیانۆ ژەنین. بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوامی بە خوێندنی ماڵەوە دا و پاشان لە پۆلی دەدا بەشداری تاقیکردنەوەی لێهاتوویی خوێندنگای ئامادەیی کالیفۆڕنیا کرد و خوێندنی قۆناغی ئامادەیی تەواو کرد.

کاروانی ژیانی هونەری ئۆستن لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە دەستی پێکردووە و لەو ماوەیەدا بەشداری لە چەند کارێکی تەلەڤیزیۆنیدا کردووە. تا لە ساڵی ٢٠٠٨دا ڕۆڵی جەیمس گارێتی وەرگرت لە زنجیرەیەکی خێزانی نیکڵۆدیەندا بەناوی Zoey101. بەم ڕۆڵەی ناوبانگێکی باشی بەدەستهێنا و لەدوای ئەوەوە چەندین ئۆفەری جیاواز جیاوازی پێشکەشکرا.

لەگەڵ بەردەوامی و سەرکەوتنەکانی وەکوو ئەکتەری فیلم و تەلەڤیزیۆن، ئۆستن بەتڵەر بەشداری کاستی شانۆیی Death of the authorـی کرد لە ساڵی ٢٠١٤دا. شانۆگەرییەکە بۆ چەند مانگێک بەردەوام بوو و لەلایەن ڕەخنەگرانی چەند گۆڤارێکەوە بەرزنرخێندرا.

لە ساڵی ٢٠١٩دا بەتڵەر هەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی ئێڵڤس پرێسلی لە فیلمی ئێڵڤسدا. فیلمێکی ژیاننامەییە سەبارەت بە ژیان و کەسایەتیی هونەرمەند و گۆرانیبێژ ئێڵڤس پرێسلی. یەکەم نمایشی فیلمەکە لە فیستیڤاڵی فیلمی کان بوو لە ساڵی ٢٠٢٢، کە ئامادەبووان بۆ ماوەی ١٢ خوولەک نواندنەکەی ئۆستنیان چەپڵەڕێزان کرد.

کارەکانی

فیلم

ساڵ

ناونیشانی فیلم

٢٠٠٩

Aliens in the Attic

٢٠١١

Sharpay's Fabulous Adventure

٢٠١٢

My Uncle Rafael

٢٠١٥

The Intruders

٢٠١٦

Yoga Hosers

٢٠١٨

Dude

٢٠١٩

The Dead Don't Die

Once Upon a Time in Hollywood

٢٠٢٢

Elvis

٢٠٢٣

Dune: Part Two

The Bikeriders

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی

ساڵ

ناونیشانی زنجیرە

٢٠٠٥-٢٠٠٧

Ned's Declassified School Survival Guide

٢٠٠٦-٢٠٠٧

Hannah Montana

٢٠٠٧

iCarly

٢٠٠٧-٢٠٠٨

Zoey 101

٢٠٠٩

Ruby & the Rockits

٢٠١٠-٢٠١١

Life Unexpected

٢٠١٣-٢٠١٤

The Carrie Diaries

٢٠١٤-٢٠١٥

Arrow

٢٠٢٢

The Shannara Chronicles

٢٠٢٣

Masters of the Air

شانۆگەری

ساڵ

ناونیشانی شانۆگەری

٢٠١٤

Death of the Author

٢٠١٨

The Iceman Cometh

خەڵات

ئۆستن لە کاروانی ژیانی هونەریی نواندنیدا توانیویەتی ببێتە پاڵێوراوی ٦٢ خەڵات و براوەی ١٥ خەڵات. گرنگترینیان بریتییە لە:

  1. براوەی خەڵاتی AFCC  بۆ باشترین نواندن لە فیلمی Elvis
  2. براوەی خەڵاتی SFC بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلمی Elvis
  3. براوەی خەڵاتی Virtuoso بۆ فیلمی Elvis
  4. براوەی خەڵاتی PFCS بۆ باشترین نواندن لە فیلمی Elvis
  5. براوەی خەڵاتی بژاردەی بینەران بۆ ئەستێرەی فیلمی درامی لە فیلمی Elvis
  6. براوەی خەڵاتی باشترین نواندن بۆ فیلمی Elvis لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی پام سپرینگس
  7. براوەی خەڵاتی NYFCO بۆ باشترین نواندن لە فیلمی Elvis
  8. براوەی خەڵاتی HCA بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلمی Elvis
  9. براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین نواندنی ئەکتەرێکی لە فیلمی درامیدا لە فیلمی Elvis
  10. براوەی خەڵاتی AACTA بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی فیلمێک لە فیلمی Elvis


سەرچاوەکان



319 بینین