چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ پەرەپێدانی هەڵوێستی ئەرێنی

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-09-03-23:05:00 - کۆدی بابەت: 11199
چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ پەرەپێدانی هەڵوێستی ئەرێنی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ پەرەپێدانی هەڵوێستی ئەرێنی (بە عەرەبی: بعض الطرق السهلة لتنمية الموقف الإيجابي، بە ئینگلیزی: Some easy ways to develop a positive attitude)، لەوانەیە ساتێک بێتە پێش بۆمان کە تێبگەین ئەو کێشانەی کە ڕوی تێکردووین ڕەنگە بەهۆی هەبوونی هەڵوێستێکی ئەرێنیمانەوە چارەسەر بن یاخود لەبنەڕەتدا هۆکاری دروستبوونی کێشەکەمان ئەنجامدانی هەڵوێستێکی نەرێنی بێت. ئاخر هەبوونی هەڵوێستی نەرێنی ئاسانە، بەڵام هەڵوێستێکی ئەرێنی کە دیدگاکەت بگۆڕێت پێویستی بە مەشقکردن هەیە. هەروەها هەڵوێستێکی ئەرێنی پێویستە بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەکانت، تێڕوانینەکەت، واقیعەکەت و دواجاریش ژیانت. 

هەندێک ڕێگا بۆ پەرەپێدانی هەڵوێستی ئەرێنی

دەربڕینی سوپاسگوزاری

هەموو مرۆڤێک دەبێت لە ژیانی خۆیی و لە کار و کردەوەکانی خۆیدا سوپاسگوزار بێت چونکە هەبوونی سوپاسگوزاری وزەت زیاد دەکات و یارمەتیت دەدات شتەکان لە ڕوانگەیەکی باشەوە ببنینیت و کاریان لەسەر بکەیت، هەمیشە هەوڵبدە لیستێک دابنێیت بۆ ژیانی ڕۆژانەت و ئەنجامدانی کات و ساتی کارەکانت و لە کۆتایی هەموو کارێک سوپاسێک قەرزداری خۆت و مێشک و جەستەی خۆتیت. دواتر فێر دەبیت کە هەموو ڕۆژێک سوپاسگوزاری دەرببڕیت چی بۆ خۆت و چی بۆ چواردەورەکەشت. هەوڵبدە لیستێکیش دابنێت تایبەت بەو شتانەی کە گرنگن لە ژیانت و پێوسیتە هەموو ڕۆژ سوپاسیان بکەیت کە هەوڵبدە لیستەکە بریتی بێت لە: 
 • من سوپاسگوزار بووم بۆ کارەکەم
 • من سوپاسگوزار بووم بۆ خێزانەکەم
 • من سوپاسگوزار بووم بۆ ماڵەکەم
 • سوپاسگوزار بووم بۆ ئەو خواردنانەی لەسەر مێزەکە بوون
لێرە دەردەکەوێت کە سوپاسگوزاری ئامۆژگاری ژمارە یەکە بۆ پەرەپێدانی هەڵوێستی ئەرێنی لە دەروون و جەستەی خۆتدا، هەروەها سوپاسگوزاری گرنگیەکی گەورەیە بۆ پاراستنی هەڵوێستێکی ئەرێنی، بۆیە وازی لێ مەهێنە.

هەمیشە لە خۆتی دووپاتبکەرەوە کە خوازیاری ئەنجامدانی هەڵوێستی ئەرێنیت

تەنها بە یەکجار ئەنجامدانی کار و کردەوەیەکی ئەرێنی واتای ئەوە نییە کە تۆ هەموو هەڵوێستێکی ئەرێنیت ئەنجامداوە، بەڵکو هەموو بەیانیەک لە پاش لەخەو هەستان پێوسیتە لە خۆتی دووپاتیبکەیتەووە کە تۆ ڕێچکەی ئەنجامدانی کارە ئەرێنییەکانت گرتۆتە بەر. ئەنجامدانی هەڵوێستی ئەرێنی بە بیرکردنەوەی ئەرێنی ئەنجام دەدرێت ناکرێت لە مێشکت بیر لە کار و ئەنجامی نەرێنی بکەیتەوە و بتەوێت کارەکانت و هەڵوێستەکانت ئەرێنی بن چونکە ئەمە دوو یاسای دژ بە یەکن.

هەمیشە هاوڕێەتی ئەو کەسانە بکە کە کار و کردەوە و بیرکردنەوەیان ئەرێنییە

هەموومان ئەو جۆرە کەسانەمان لە ژیانماندا هەیە ئەوانەی کە بەشێوەیەکی بێکۆتایی گیریان خواردووە لەناو خەم و خەفەتێک کە وا هەست ئەکەن کۆتایی نایەت و هەمیشە خۆیان بە شێوەیەکی بەدبەختن دێتە بەرچاو. لەبەرئەوە نزیک بوونەوەی تۆ لەم جۆرە کەسانە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەت لە هەڵوێستی ئەرێنی و بەرەو ڕێچکەی ئەوان ئەچیت و ئەبیتە بەشێک لەو ژیانە نەرێنیەی کە ئەوان تیایدا دەژین و خۆیان بە بەدبەخت دێتە پێش چاو، بەڵام هاوڕێیەتی و تێکەڵایەتی ئەو کەسانەی کە هەمیشە ژیان بە ڕەنگاو ڕەنگ دەبینن و گەشبینن دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر و زیاتر لە کار و هەڵوێستی ئەرێنی نزیک ببیتەوە. 

هەوڵبدە هەمیشە پێبکەنیت

پێکەنین تاکە ڕێچکەی ڕاستە بەرەو ڕێگا و هەڵوێستی ئەرێنیت دەبات، هەرچیەک لە ژیانی ڕۆژانەتدا بە پێکەنینت دەهێنێت ئەنجامی بدە، هەروەها پێبکەنین و شادی و دڵخۆشیت بکە بە بەشێکی هەمیشەیی لە تەواوی ڕۆژەکانت. نوکتە و پێکەنین توانای مانەوەت بە گەشبینییەوە بەهێز دەکات و لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی فشار دەتپارێزێت. دەتوانیت سەیری فیلمێکی کۆمیدی یان بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بکەیت، یاخود گوێ لە گۆرانی و موزیکێک بگری کە حەزت لێیە، بیر لە سەردەمێک بکەرەوە کە تێیدا دڵخۆش بوویت و زۆر پێکەنیویت، یاخود گوێ لە مۆسیقای بەرز بگرە و سەما بکە تا پێبکەنیت، هەموو ئەمانە بکە بە خووی ڕۆژانەت بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی زەردەخەنە بکەیت و پێبکەنیت.

چۆن هەڵوێستی ئەرێنی دەپارێزیت؟

هەبوونی هەڵوێستێکی ئەرێنی کارکردنێکی باشی دەوێت. بۆ پارێزگاریکردن لە هەڵوێستی ئەرێنی دەبێت دیدگاکەت بۆ هەمیشە بگۆڕیت و بە شێوەیەک بێت بگونجێت لەگەڵ ڕەفتارە ئەرێنییەکان، ئەنجامدانی تەنها یەکجار کارێکی باش نابێتە ڕەفتارێکی باشی ئەرێنی بەڵکو بەردەوامی لەسەر ڕەفتارە باشەکان و کردەوە ئەرێنییەکان نیشانەیەکە بۆ هەبوونی هەڵوێستی ئەرێنی تیاتدا، هەروەها پێویستە تەنها ئەنجامدانی کارێکی ئەرێنی نەکەینە پێوەر بۆ هەڵوێستی ئەرێنی بەڵکو دەبێت پارێزگاری بکەین لەسەر هەمیشە مانەوەی هەڵوێستە ئەرێنییەکان.


سەرچاوەکان



421 بینین