پەیوەندی نێوان سەڵاحەدینی ئەیووبی و حەشاشییەکان

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-09-17-23:45:00 - کۆدی بابەت: 11319
پەیوەندی نێوان سەڵاحەدینی ئەیووبی و حەشاشییەکان

ناوه‌ڕۆك

 

سەرەتا 

پەیوەندی نێوان سەڵاحەدینی ئەیووبی و حەشاشییەکان (بە عەرەبی: العلاقة بين صلاح الدين الایوبي و الحشاشيون، بە ئینگلیزی: The relationship between Saladin al Ayyuby and Assassins) سەڵاحەدینی ئەیووبی سەرکردەیەکی موسڵمانە و دژی خاچ پارێزان لە هەڵمەتی دووەمی خاچ پارێزاندا لە دژیان جەنگی کردووە و شاری قودسی ئازاد کردووە و دەوڵەتی فاتیمی شیعە مەزهەبیشی ڕووخاندووە. 

لە مێژوودا زۆرجار تیشک دەخرێتە سەر پەیوەندی نێوان سەڵاحەدینی ئەیووبی و حەشاشییەکانی شام کە لە سەردەمێکدا هاو خەباتی سوڵتان سەڵاحەدین بوون و لە سەردەمێکیشدا دژی وەستاونەتەوە. 

حەشاشییەکانی شام 

سەرەتا دەبێت جیاکاری ئەوە بکرێت حەشاشییەکانی شام و ئێران بیر و باوەڕیان لە یەکتر جیاواز بووە، حەشاشییەکانی ئێران لەلایەن حەسەن کوڕی سەباح دامەزراون و لە ڕووی مەزهەبەوە ئیسماعیلیین و قەڵای ئەلموت بارەگایان بووە.

 بەڵام حەشاشییەکانی شام پێیان دەگوترێت "لیڤانت" واتا شوێنکەوتووەکان بەهۆی مەزهەب یاخود بەهۆی سەرکردەیەکەوە شوێنی ڕێبازەکە نەکەوتوون. ئەم ڕێبازە لەلایەن ئەحمەد سینان کە بە مامۆستا ناسراوە دامەزراون و لەلایەن ئەحمەد سۆفی یان سۆفیان مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە و بارەگای سەرەکی دەستەکە قەڵای مەسیاف بووە لە سووریا. 

پەیوەندی حەشاشییەکانی شام لەگەڵ سەڵاحەدین 

بە گوێرەی پەڕاوە مێژووییەکانی حەشاشییەکان کە لەلایەن نیکۆلۆ پۆلۆ و مافیۆ پۆلۆ پارێزراون بە تایبەتیش پەڕەی "شێخی ئەزهەر" کە ١٦ پەڕەیە بە وردی باسی پەیوەندی بەهێزی لیڤانتەکان یان لیڤانتییەکان و سوڵتان سەڵاحەدین کراوە، کە چەند جارێک سوڵتان سەڵاحەدین چووەتە قەڵای مەسیاف و ئەحمەد سینانی بینیوە، یاخود نوێنەری خۆی ناردووە بۆ لایان و باسی پەیوەندییەکانیان کردووە. چەند جارێکیش نامە گۆڕینەوه هەبووە لە نێوانیاندا. 
نووسەری ئەم پەڕاوانە لیڤانتی بووە و باسی ئەوە دەکات کاتێک موسڵمانان بڕیاری ئازادکردنی قودسیان داوە ئەحمەد سینان و سوڵتان سەڵاحەدین بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ژوورێکدا بە ئامادەبوونی ڕاهێنەر و فەرماندەکانی هەردوولا گفتوگۆ کراوە و پلان داڕێژراوە بۆ ئەوەی سوپای خاچ پارێزان تێک بشکێنن.

چۆنیەتی ئازادکردنی قودس 

بە گوێرەی دوو کتێبی "ڕێبازی بکوژان: خاچ پارێزە نهێنییەکان" و کتێبی "ئەساسنەکان و خاچ پارێزان" باس لە وردەکاری ئازادکردنی قودس دەکەن کە بەم جۆرە بووە: 

بەر لە جەنگی حەتین، چەند شەڕێک لە دەوروبەری قودس ڕوویانداوە کە تیایدا لیڤانتییەکان یان حەشاشییەکانی شام لە ڕێگەی زەبر و گورز لێدان لە خاچ پارێزان توانیان هێزی دوژمن لاواز بکەن. بەتایبەتی لە جەنگی شێخی ئەزهەر کە هەمان پەڕاوەکانی ئەم جەنگە و پەیوەندییەکانی سوڵتان و حەشاشییەکان کراوە بە ناوی ئەم جەنگە. 
جەنگەکە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی کورت خایەنی نێوان خاچ پارێزان بووە کە بە ٣٠ هەزار سەرباز مەزەندە کراون لە بەرامبەردا چەند هەزار لیڤانتییەک لە دۆڵێکدا بە فڕێدانە خوارەوەی تاوێر و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی تیرهاوێژان ئەم هێزەیان ڕاگرت و زۆرینەیان بە دیل گرت. 

ئەم هێزە پێیان دەگوترا نەبەزیو چونکە هیچ جەنگێکیان نەدۆڕاندبوو و یەکەیەکی تایبەتی خاچ پارێزان بوون و تۆکمە و ڕێکخراو بوون. بەڵام لیڤانتییەکان هەرچەندە هەرگیز شەڕی ڕووبەڕوویان نەکردبوو ئەم هێزەیان ڕاگرت و یەکەی دووەم لەگەڵ سوڵتان سەڵاحەدین جەنگان و لەوەشدا شکستیان هێنا و قودس ئازادکرا. 

ناکۆکییەکانی نێوان لیڤانتییەکان و سەڵاحەدین 

پاش ئازاد کردنی قودس لە بەرواری ٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١١٨٧ ناکۆکی نێوان سوڵتان و ئەحمەد سینان دەستی پێکرد کە قۆناغی دووەمی پەیوەندییەکانە کە تیایدا ناکۆکی نێوانیان دەستی پێکرد. 

هۆکارەکانی تێکچوونی پەیوەندییەکان

سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بە کۆمەڵێک خاڵ دەدەن لە بارەی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان و هۆکاری سەرەکی بۆ ناکۆکییەکان. 

  • لیڤانتییەکان بارەگایان لە دەوروبەری شاری قودس دروست کرد و شەوان لە ناو قودسدا لایەنگرانی خاچ پارێزانیان دەکوشت. 
  • داوایان دەکرد قەڵای یەئس و لیاس بدرێتە لیڤانتییەکان. 
  • لیڤانتییەکان بە نهێنی خۆیان گەیاندە دوورگەی سایپرۆس و لەوێ چالاکیان ئەنجام دەدا کە ئەمەش دژی ڕێکەوتنی سوڵتان و ئەحمەد سینان بوو چونکە لە ڕێگەی قودس خۆیان دەگەیاندە سایپرۆس. 
  • لیڤانتییەکان، خاچ پارێزە دیلکراوەکانیان ڕادەستی سوڵتان نەکرد و کوشتیانن ئەمەش کارێکی نامرۆڤانە بوو کە بە خراپترین شێوە کوشتیانن. 
  • دوابەدوای ئازادکردنی قودس چالاکی لیڤانتییەکان لە شام زیادی کرد. ئەم چالاکیانەش هەڕەشە بوون بۆ سەر ئاسایشی خاکی موسڵمانان.
  • کوشتی فەرماندەیەکی سەڵاحەدین و هەڵواسینی لاشەکەی لە قودسدا، وای کرد پەیوەندییەکان کۆتایی بێن.

هەوڵەکانی تیرۆر کردنی سوڵتان سەڵاحەدین

نیکلۆ پۆلۆ لە پێشەکی پەڕاوەکانی خۆیدا لەو کاتەی لە مەسیاف بووە دەڵێت: لیڤانتییەکان چەند جارێک هەوڵی کوشتنی سوڵتانیان داوە، بەڵام ئامانجیشیان نەبووە بمرێت چونکە مردنی ئەویان بە لەدەستدانێکی گەورە زانیوە بۆ سەر کۆمەڵگەی موسڵمانان. 

سەرچاوەکان دەڵێن دوو جار لیڤانتییەک بەناوی عومەر چووەتە خێوەتەکەی سەڵاحەددین و جارێکیان برینداری کردووە بەڵام چونکە لەو کاتەدا قەڵغانی لەبەر بووە برینەکەی مەترسی لەسەر ژیانی دروست نەکردووە.


سەرچاوەکان



1737 بینین