ڕونۆک کۆڵۆنییە ونبووەکە

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-09-18-22:29:00 - کۆدی بابەت: 11326
ڕونۆک کۆڵۆنییە ونبووەکە

ناوه‌ڕۆك


سەرەتا

ڕونۆک کۆڵۆنییە ونبووەکە (بە عەرەبی: مستعمرة رونوك المفقودة، بە ئینگلیزی: The Lost Colony of Roanoke) ڕونۆک یەکێکە لە کۆڵۆنییە ونبووەکانی ئەمریکا کە تا ئەم سەردەمە بیردۆزی زۆر داڕێژراون لەلایەن مێژنووس و لێکۆڵەرەوکان لە بارەی مێژوو، چونکە ئەم بابەتە یەکێکە لە سەیرترین ڕووداوەکانی مێژووی ئەمریکا. 

ناوەڕۆک 

ساڵی ١٥٨٧ زایینی کۆڵۆنییەک دۆزرایەوە لە دوورگەیەک لەباکووری کیشوەری ئەمریکا دانیشتوانی ئەم دوورگەیە ئینگلیزی ڕەسەن بوون، واتا ئینگلیزەکان یەکەم کۆچبەری ئەورووپی بوون گەیشتنە شوێنەکە و ئاوەدانیان کردووە، یەکەم منداڵی ئینگلیزیش هەر لەو دوورگەیە لە دایکبوو. 
لەم سەردەمەدا دوورگەکە ناو دەبرێت بە "ڕونۆک کۆڵۆنییە ونبووەکە" کە بە یەکێک لە نامۆترین ڕووداوەکانی مێژووی ئەمریکا دادەنرێت و هێشتا شیکاری تەواو نییە لەبارەیەوه، هەر بیردۆزێکی نوێ دادەنرێت لێکۆڵەرەوەکان ناگەیەنێتە ئەنجامی ڕاست و دروست. 
دوای ساڵانێک لە ژیان کردن لەو دوورگەیە کاتێک زانرا لە باکووری کیشوەرەکە کۆڵۆنییەکی ئینگلیزی هەیە گەڕیدەکان هەوڵیاندا پێ بخەنە سەر دوورگەکە و پەیوەندی لەگەڵ دانشتوانەکەی دروست بکەن بەڵام ئەوەی دۆزیانەوە شۆکی کردن کە چەند نووسینێک لەسەر کۆنکرێت و درەختەکان هەبوو و کە هەمان ئاماژە بوون بەناوی CROATOAN و CRO کە لەسەر کۆنکرێت و قەدی درەختەکان هەڵکۆڵدرابوون و ئاسەوای هیچ مرۆڤێک بەدی نەکرا، تا ئەم سەردەمەش کە ساڵی ٢٠٢٣یە نازانرێت دانیشتوانی دوورگەکە چیان بەسەرهاتووە، تەنانەت ئاسەواری گۆڕی مردووەکانیش نەبوو لە دوورگەکەدا. 

سەرچاوه مێژووییەکان لە بارەی ڕونۆک کۆڵۆنییە ونبووەکە 

لە سەرچاوە مێژووییەکان کە باس لە کۆچی ئینگلیزەکان دەکات بۆ ئەمریکا، باسی سەرۆک شارەوانییەک دەکرێت بەناوی "جۆن وایت" کە لەگەڵ خێزان و دۆست و هاوڕێکانی کۆچیان کردووە بۆ باکووری ئەمریکا و لە دوورگەی کرۆتۆن کە لەم سەردەمەدا بە هاتێراس یاخود هاتێرێس نیشتەجێ بوون و یەکەم منداڵی ئینگلیزیش لەو دوورگەیە لە دایکبووە، ئەم هەواڵانە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە و ئاماژەیان پێ دراوە. 
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانە لە هەموو شوێنێکی دوورگەکە وشەی CRO هەڵکۆڵدرابوو لەسەر دیواری خانووەکان، قەدی درەختەکان، تاوێرەکان و چەندان شوێنی تر. 
هەندێک سەرچاوە دەڵێن جۆن وایت بە پیشەیەکی فەرمی چووەتە دوورگەکە و هیچ کەسێکی لەگەڵ نەبووە تاوەکو گەڕانێک بکات بەناوچەکەدا ئەگەر شایستەی ژیان بوو ئەوا ئینگلیزەکان بهێنێتە دوورگەکە. بەڵام تەواوی ئەو کەشتیانەی لە خاکی ئینگلیز دەرچوون و بەرەو ئەو دوورگەیە ڕۆیشتوون تەنها یەک کەشتی پڕ لە سەرنشین بووە و لە ناویاندا جۆن وایت و خێزانەکەی هەبوون. 

نهێنییەکان لە بارەی ڕونۆک 

ئێلینۆر دەیر کچی جۆن وایت بە کۆکردنەوەی بەرد لە ناوچەیەکی دوورگەکە پەیامێکی نووسیوە کە شوێنەوارناسان ساڵی ١٩٩٨ نووسراوەکەیان دۆزیەوە تیایدا باسی چارەنووسی دانیشوانەکەی کردووە کە ڕۆیشتوون، بەڵام بۆ کوێ؟ هێشتا نازانرێت و هیچ وەڵامێکیش نییە لە بارەیەوە. 

هەندێک لە بیردۆزەکان لە بارەی ڕونۆک

  • بە بۆچوونی بەشێک لە شارەزایان دەوترێت هۆزێکی ئەمریکییە ڕەسەنەکان هەبوون لە نزیک دوورگەکە پێ دەچێت دانیشەوانەکە پەیوەندیان پێیانەوە کردبێت. 
  • بیردۆزێک هەیە دەڵێت دانیشتوانەکە کوژراون یان دیل کراون و بردراونەتە شوێنێکی تر. 
  • نووسینەکەی ئیلینۆر دەیر خۆی بیردۆزێکە لای مێژوونووسان کە دانیشتوانەکە دوورگەیان جێ هێشتووە و چوونەتە جێگەیەکی نوێ. 


سەرچاوەکان



1688 بینین