ناوهڕۆك
ناساندن
ئەو ئەندامۆچکانەی لە خانە ڕووەکییەکاندا هەیە و لە خانە ئاژەڵییەکاندا نییە (بە ئینگلیزی: Organelles that are found in plant cells and not in animal cells، بە عەرەبی: العضيات التي توجد في الخلايا النباتية وليس في الخلايا الحيوانية).
ناوەڕۆک
خانە یەکەی پێکهاتن و فرمانی سەرەکی هەموو جەستەی زیندەوەرانە و بە بنچینەی دروستکردنی هەموو شتە زیندووەکان ناسراوە. خانە ڕووەکییەکان لەگەڵ خانە ئاژەڵییەکاندا لێکچوونییان هەیە، لەوانە هەردوو خانەی ڕووەک و ئاژەڵ خانەی ناوک ڕاستەقینەن، لەبەرئەوە ئەندامۆچکەی دەورەدراو بە پەردە وەک ناوک و مایتۆکۆندریایان تێدایە.
بەڵام خانەکانی ڕووەک و خانەکانی ئاژەڵ بە تەواوی وەک یەک نین، واتە ئەندامۆچکەی جیاواز لە پێکهاتەی خانەکانیاندا هەیە چونکە هەریەکەیان شێوازی کارکردن و پێویستییەکانیان جیاوازە.
ئەو ئەندامۆچکانەی لە خانە ڕووەکییەکاندا دەبینرێن بەڵام لە خانە ئاژەڵییەکاندا نین
- پلاستیدەکان وەک (سەوزە پلاستید): ڕووەکەکان ناتوانن خواردن بخۆن و لەڕێگەیەوە وزەی پێویست بەدەستبهێنن بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی خانە، لەبەرئەمە تیشکی خۆر بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی خۆراک کە بە پرۆسەی ڕۆشنەپێکهاتن ناسراوە، ئەم پڕۆسەیەش لە سەوزە پلاستیدا ڕوودەدات.
- دیواری خانە: لە ڕووەکەکاندا دیواری خانە دەوری پەردەی خانە دەدات بەڵام لە ئاژەڵەکاندا تەنها پەردەخانە هەیە، ئەمەش شێوەیەکی ناوازە و ڕێک بە خانە ڕووەکییەکان دەبەخشێت کە بەشێوەیەکی گشتی خانەی ڕووەک لاکێشەییە. ئەرکی دیواری خانەکە بریتییە لە ڕێکخستنی ڕۆیشتنی ئاو و ماددەکانی تر بۆ ناو خانە و دەرەوەی خانە، هەروەها وەک بەربەستێکی پارێزەر کاردەکات و خانەکە دەپارێزیت.
- بۆشایی خانە: خانە ڕووەکییەکان خاوەنی یەک بۆشاییە خانەی گەورەن کە دەکەوێتە ناوەڕاستی خانەکەوە، ئاو و خۆراکە ماددە هەروەها پاشەڕۆی خانەکەی تێداکۆدەکرێتەوە، لە هەمان کاتدا یارمەتی پاراستنی شێوە ئەندازەییەکەی خانە دەدات. بەڵام لە خانە ئاژەڵیەکاندا زیاتر لە دانەیەکی تێدایە و قەبارەیان بچووکە، بەڵام هەمان فەرمانی خانە ڕووەکییەکانی هەیە کە ئاو و خۆراکە ماددە و پاشەڕۆکانی تێدا کۆدەکرێتەوە.