لایەنە باشەکانی بەکارهێنانی مۆبایل

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-12-14-19:15:00 - کۆدی بابەت: 11720
لایەنە باشەکانی بەکارهێنانی مۆبایل

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لایەنە باشەکانی بەکارهێنانی مۆبایل (بە ئینگلیزی: The advantages of using mobile phones، بە عەرەبی: مزايا استخدام الهواتف المحمولة)، مۆبایل یان تەلەفۆن بە شێوەیەکی بنەڕەتی شێوازی کارکردنی خەڵک، کۆمەڵایەتیکردنی پەیوەندییەکان، ڕێکخستنی ژیانی خەڵکیان گۆڕیوە. لە کاتێکدا دەکرێت باس لەوە بکرێت کە ژمارەیەک لایەنی خراپی پەیوەست بە مۆبایلەوە هەیە، وەک کاریگەرییە تێکدەرەکانیان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە و چۆنیەتی سەرقاڵکردنی شۆفێرەکان و دەبنە هۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و چەندان کێشەی تر، بەڵام لایەنی باشیشی هەیە.

لایەنە باشەکانی مۆبایل

پەیوەندیکردن

مۆبایل ئامرازەکان دابین دەکات بۆ پەیوەندیکردنی دەستبەجێ لەگەڵ هاوڕێکان، خێزان، هاوکارەکان و زۆربەی دانیشتووانی جیهان. بە پێچەوانەی ئامێرەکانی پەیوەندی پێشوو، دەتوانرێت لە هەموو کاتێکدا بۆ پەیوەندیکەرەکە بەردەستن و لە هەر شوێنێک بێت وەک ئامرازێک بەکاربهێنرێن.

وێنە و ڤیدیۆ

لەم سەردەمەدا زۆرێک لە خەڵکی کامێرایان نییە، چونکە مۆبایلەکەیان هەموو توانای وێنەگرتن و ڤیدیۆی هەیە کە پێویستیان پێیەتی. دەتوانرێت بۆ کەسانی تر وێنە و ڤیدۆکانمان بنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵ، نامە، یان Bluetooth یان لەسەر ئینتەرنێت بە چەند چرکەیەک. 

گونجاوی لە قەبارەدا

مۆبایلەکان بە ئاسانی لە گیرفان یان جانتاکەتدا دادەنرێت، بە چەند مۆدێلێکی هەرزان بەردەستن بۆ ئەوانەی بودجەیەکی سنوورداریان هەیە. ئەگەر ڕێژەی بارگاویی بوونی کەم بوو ئەوا دەتوانیت لە ناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بارگاوییان بکەیتەوە.

نووسین

نامەی دەق هەروەها ناسراوە بە نووسین ڕێگە بە خەڵک دەدات پەیوەندی بکەن بە کورتە نامە نووسراوەکان. لە بنەڕەتدا مۆبایلەکان تەکنەلۆژیای SMS یان بەکاردەهێنا، کە ڕێگە بە ناردنی پیت و ژمارە و هێماکان دەدا، بەڵام لەم دواییانەدا تەکنەلۆژیای MMS ڕێگەی بە ناردنی مەڵتیمیدیای وەک وێنە و ڤیدیۆدا. نامە نووسین ڕێگایەکی باشە بۆ ناردنی نامەیەکی دەستبەجێی گرنگ بۆ کەسێک، چونکە بە پێچەوانەی ئیمەیڵەکان، خەڵک ئەگەری ئەوەیان زیاترە کە ڕاستەوخۆ نامەکانیان بخوێننەوە.

شێواز و دەربڕینی خود

هەڵبژاردنی کام مۆدێلی مۆبایل بۆ هەڵگرتن، تایبەتمەندکردنی شتەکان وەک ڕینگتۆن، یان کڕینی داپۆشەرێکی تەلەفۆنی کەسی زیاتر هەموویان بوونەتە ئامرازێک بۆ دەربڕینی خود بۆ خاوەن مۆبایلەکان، ئاگادارکردنەوەی ئەوانی تر کە تۆ چ جۆرە کەسێکیت.

کات بەسەربردن

کاتێک مۆبایلەکەت هەیە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ بێزاربوون. چەندین یاری هەیە بۆ دابەزاندن و یاریکردن. دەتوانیت لە ئینتەرنێت وتارێک بخوێنیتەوە یان بەشداری بکەیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەسەربردنی کات. مۆبایلە زیرەکەکان ڕێگە بە سەیرکردنی ڤیدیۆ دەدەن، هەروەها گوێگرتن لە پۆدکاست، یان مۆسیقا تێیاندا بەردەستن. 

تێبینی و بیرخەرەوەکان

بەکاردێت بۆ نووسینی ئەو کارانەی ڕۆژانە کە دەمانەوێت بیکەین لێرەدا تۆماری دەکەین ئەگەر لیستێکی کڕین بێت، تێبینیەکی گرنگ، یان کۆمەڵێک ڕێنمایی ئاڵۆز کە لەبیرکردنی قورس دەبێت، مۆبایل ڕێگایەکی باشە بۆ هەڵگرتنی تێبینی و بیرخەرەوە. هەروەها پێویست ناکات هەمیشە شێوەی دەق یان ژمارەکان وەربگرن هەروەها دەتوانیت وێنە، دەنگ، یان ڤیدیۆ بەکاربهێنیت بۆ تۆمارکردنی زانیاری گرنگ بۆ بەکارهێنانی لە دواتردا.

ڕۆژ ژمێرەکان 

ڕۆژ ژمێرەکانیان ڕێگایەکی زۆر باشن بۆ بەڕێوەبردنی خشتەیەکی سەرقاڵ. مۆبایلەکەت ئاگادارت دەکاتەوە کاتێک سەردانی پزیشک دەکەیت یان ڕۆژی لەدایکبوونی خۆشەویستانتە یاخود بە سادەیی یارمەتیت دەدات بۆ ڕێکخستنی ئەرکەکانی ڕۆژانەت و خشتەی کەسییت.

نەخشە و گەشت

دۆزینەوەی ڕێگای دەوروبەرمان هەرگیز ئاسان نەبووە بەڵام لەو کاتەوەی مۆبایلەکان دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی GPS بۆ ئەوەی ئێمە ئاڕاستەی ئەو شوێنە بدۆزینەوە کە مەبەستمانە ئەمەش ڕێخۆشکەرێکی گەورەیە بۆ گەشتن بە شوێنی مەبەست. لێخوڕین، پاسکیل سواری بێت یان پیاسەکردن، ئێمە دەتوانین زانیاری ڕاستەوخۆ بەدەست بهێنین دەربارەی شوێنەکەمان، کارەکانی ڕێگا، ڕووداوەکان، هۆکارەکانی تری هاتووچۆ، لەگەڵ زانیاری دەربارەی دامەزراوەکانی نزیک وەک چێشتخانەکان، وێستگەکانی بەنزین و ئوتێلەکان. لە کاتی گەشتکردن بە فڕۆکە یان شەمەندەفەر، دەتوانیت مۆبایلەکەت بەکاربهێنیت بۆ دۆزینەوەی خشتەی کات و کڕین و پیشاندانی بلیت.

بانکی ئۆنلاین 

مۆبایل ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ ڕێکخستنی مۆبایلەکەت دەتوانیت باڵانسی هەژمارەکەت بپشکنیت، پارە بگوازیتەوە و حسابەکان بدەیت، هەموویان بە چەند چرکەیەک. زۆر جار ئاسانترە لە چوونە ناو لقێک یان بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکەت لە ماڵەوە. 

زانیاری دەربارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکان

مۆبایلەکان ڕێگەت پێدەدەن کە هەموو وردەکاری پەیوەندیە پێویستەکانت هەبێت بۆ خێزان و هاوڕێکان و هاوکارەکانت هیچ هۆکارێک نییە بۆ لەبیرکردن یان لەدەستدانی هەر ژمارە تەلەفۆنێک، ناونیشانی ئیمەیڵ.

کارکردن لەدوورەوە

مۆبایلەکان دەتوانن لە نزیکەی هەموو شوێنێک کار بکەن. ئەمە ڕێگە بە کارمەندان و بەڕێوەبەرەکان دەدات کە لە پەیوەندیدا بمێننەوە لەگەڵ بنکەکەیان لە دەرەوەی ئۆفیس، لە کاتی گەشتکردن لە نێوان شوێنەکان، یان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوکارەکانیان و کڕیارەکانیان کاتێک لە ماڵەوە کار دەکەن.

باری لەناکاو

لە حاڵەتی ڕووداوێک، برینداربوون، ڕووداوێکی تاوانکاری یان هەر حاڵەتێکی فریاکەوتنی تر، مۆبایل دڵنیات دەکاتەوە لەوەی کە خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتن و خێزان و هاوڕێکان، دەتوانرێت دەستبەجێ پەیوەندییان پێوە بکرێت. مۆبایل بۆ منداڵان دایک و باوکان دڵنیا دەکاتەوە و ڕێگەیان پێدەدات بزانن منداڵەکان لە کوێن.

کاتژمێرەکانی ئاگادارکەرەوە

مۆبایل ڕێگەت پێدەدات کە کات بپشکنیت هەر کاتێک پێویستت پێیەتی، لە زۆر بارودۆخدا پێویستیت بە کاتژمێرێک نییە. هەروەها زۆربەی خەڵک ئێستا مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی هەموو بەیانییەک بەخەبەریان بهێننەوە یان کردارێکیان بیر بێتەوە کە پێویستە لە کاتێکی دیاریکراودا ئەنجامی بدەن.

فلاش لایت

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایل بریتییە لە تایبەتمەندی فلاش لایت. ئەگەر شتێکی گرنگ لە تاریکیدا لەدەست بدەیت، وەک کلیلەکانت یان جزدانەکەت، یان ئەگەر ناتوانیت دەرگاکە بکەیتەوە یان شتێکی گرنگ بخوێنیتەوە، ئەوا ڕووناکی تەلەفۆنەکەت بۆ تۆ چارەسەرە.

ڕێگریکردن لە تاوان و کۆکردنەوەی بەڵگە

تەنها هەبوونی کامێرا و تۆمارکەری ڤیدیۆ هەمیشە لە بەردەستتدایە هەندێک جار کاریگەری ڕێگریکردن لە تاوان لە هەندێک بارودۆخدا هەیە. ئەگەر تاوانێک ڕووبدات، ئەوا دەتوانرێت تەلەفۆن بەکاربهێنرێت بۆ گرتنی بەڵگەی ئەو تاوانانە بە ڕاستەوخۆیی. تەنانەت لە خۆپیشانداندا، ڕووداوەکانی ئۆتۆمبێل، برینداربوون، یان هەڵسوکەوتی دژە کۆمەڵایەتی، مۆبایل دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە کۆکردنەوەی بەڵگەدا.

فێربوون و توێژینەوە

مۆبایلەکەت وەک ئەوە وایە کە گەورەترین کتێبخانەی سەرچاوە لە جیهاندا هەبێت لە هەر شوێنێک کە دەچیت. دەتوانیت بەدوای هەر شتێکدا بگەڕێیت لە هەر بارودۆخێکدا هەتا ئەو کاتەی پەیوەندیت هەیە. یارمەتیت دەدات لە فێربوونی زانستەکان یان فێربوونی زمانێکی تازە.


سەرچاوەکان



329 بینین