کاریگەری ئازاردانی جەستەیی لەسەر منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-02-23-14:57:00 - کۆدی بابەت: 12009
کاریگەری ئازاردانی جەستەیی لەسەر منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەری ئازاردانی جەستەیی لەسەر منداڵ (بە عەرەبی: آثار الاعتداء الجسدي على الأطفال، بە ئینگلیزی: The effects of physical abuse on children)، بەکارهێنانی توندوتیژی و ئازاردانی منداڵ چەندین شوێنەواری نەرێنی لەسەر منداڵ بە جێدەهێڵێت، کە سەرئەنجام کاریگەری خراپ دەخاتە کەسایەتی منداڵ لە داهاتوودا.

کاریگەری ئازاردانی جەستەیی لەسەر منداڵ

کاریگەرییەکانی ئازاردانی جەستەیی منداڵان لەوانەیە کاریگەری بخاتە سەر هەموو ژیانی و لەوانەیە زیان بە مێشک بگەیەنێت هەروەها ببێتەوە هۆی لەدەستدانی بیستن و بینین کە دەبێتە هۆی کەمئەندامبوون، تەنانەت برینداربوونێکی کەمتر سەخت دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە تووشی کێشەی هەستی، ڕەفتاری یان فێربوون ببێت، برینداربوونی مێشکی منداڵێک لەوانەیە ببێتە هۆی دواکەوتنی ئەکادیمی و کێشەی لە خوێندنگا بۆ دروست بکات، کێشەیەک کە لەوانەیە کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی هەبێت بۆ هەمیشە، هەندێک لە کاریگەرییەکانی ئازاردانی جەستەیی منداڵان لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی منداڵان ڕەفتاری ترسناک ئەنجام بدەن، ئەو منداڵانەی کە تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبن بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوودا توندوتیژیان لە بەرانبەر کراوە و ڕابردووییەکی خراپیان هەیە، زۆرجار دەبنە جگەرەکێش یان بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان و ڕەفتارە ناتەندروست و مەترسیدارەکانی تر و ئالوودەبوون بە خواردنەوە کهولییەکان.

کاریگەرییە سەرەتاییەکانی ئازاردانی جەستەیی بۆ سەر منداڵان

منداڵەکە بە دەست ئازار و کێشەی تەندروستی  بەهۆی برینی جەستەیی و لە حاڵەتە سەختەکاندا دەناڵێنێت، ئازاری جەستەیی بڕین، برین، سووتان، لێدان، خنکاندن، بەستنەوە لە خۆدەگرێت، لە کۆتاییدا ئازارە جەستەییەکان شوێنیان ساڕێژ دەبێت، بەڵام ئازاری هەستی زۆر دەخایەنێت، قوربانییە جەستەییە ساواکان گەورەترین مەترسی تووشبوونیان هەیە بە کێشەی جەستەیی درێژخایەن، وەک زیانی دەماریی کە لە شێوەی لەرزین، توڕەبوون، ناڕەحەتی و ڕشانەوە دەردەکەوێت. لە حاڵەتە توندەکاندا، کاریگەرییەکانی ئازاردانی جەستەیی منداڵان لەوانەیە گرتن، کوێربوونی هەمیشەیی یان کەڕبوون، ئیفلیجی، دواکەوتنی گەشەکردن و بێگومان مردن لەخۆ بگرێت، تا زیاتر ئازاردانەکە بەردەوام بێت، کاریگەرییەکەی لەسەر منداڵەکە زیاتر دەبێت بێ گوێدانە تەمەن.

کاریگەرییە دەروونییەکانی ئازاردانی جەستەیی بۆ سەر منداڵان

ئەو منداڵانەی کە ڕووبەڕووی ئازاردانی دەروونی دەبنەوە چەندین کاریگەری دەروونیان لەسەر دروست دەبێت، هەندێک لە کاریگەرییە دەروونی و سۆزدارییەکانی ئازاردانی جەستەیی بۆ سەر منداڵان بریتین لە:

  • ناڕێکی خواردن
  • ڕقی زۆر لە بەرانبەر ئەوانی تر تەنانەت هاوڕێ و ئەندامانی خێزان
  • خەمۆکی
  • بێئاگایی و بێهیوایی
  • کێشەی خەو، کەمخەوی، زۆر خەوتن

لە نیشانە دەروونییەکانی تر: ڕێزگرتنی خودیان کەم دەبێتەوە و کەم ڕێز لە خۆیان دەگرن، زۆر دووجاری ترس و دڵەڕاوکێ دەبنەوە، بە شێوەیەکی توندوتیژانە مامەڵە لەگەڵ خوشک و براکانیاندا دەکەن.

کاریگەرییه کۆمەڵایەتییەکانی ئازاردانی جەستەیی  بۆ سەر منداڵان

زۆرێک لەو منداڵانەی کە ئازاردراون زەحمەتە هاوڕێیەتییەکی درێژخایەن و گونجاو دروست بکەن، ئەوان توانای ئەوەیان نییە متمانە بە کەسانی دیکە بکەن، ئەو منداڵانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ ئازار دەچێژن ناتوانن وەکو منداڵانی هاوتەمنی خۆیان پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ کەسانی تر ببەستن، ئەو کەسانەی کە لە منداڵیدا ئازاردراون، بە درێژایی ژیانیان تووشی کاریگەریی جەستەیی و سۆزداری و کۆمەڵایەتی دەبن.


سەرچاوەکان



327 بینین