مۆبایلی ئایفۆنی XR

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد ڕەقیب ئەحمەد ڕەقیب - به‌روار: 2024-03-14-00:06:00 - کۆدی بابەت: 12108
مۆبایلی ئایفۆنی XR

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایفۆن ئێکس ئاڕ یان ئایفۆن نۆ (بە ئینگلیزی: XR iphone، بە عەرەبی: ايفون اكس ار)، وەشانێکی ئایفۆنە و لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2018 دەرچووە، کێشەکەی 194 گرامە. بەشی دواوەی پێشەوەی لە شووشەیە پێکهاتووە، ip67 لەخۆدەگرێت واتا دژە ئاوە لە قوڵایی یەک مەتر بۆ ماوەی سی خولەک. کاتێک لە پاکەتا دەیکەیەوە IOS 12 لەسەرە. نرخیشی لە نێوان 400 بۆ 700 هەزار دیناری عێراقییە.

تایبەتمەندی شاشەکەی

  • جۆری شاشەکەی  IPS LCD
  • قەبارەی شاشەکە 6.1 ئینجە
  • کوالێتی شاشەکەی 1792*828 پێکسڵە
  • خاوەنی 326 PPIـیە
  • شاشەکەی تروتۆنە 625 نیتسە
  • پشتگیری فەیس ئایدی دەکات.

تایبەتمەندی چیپەکەی

چیپی Apple A 12 Bionic و 7 نانۆمەترە و 2.5 گێگا هێرتزە.

تایبەتمەندی کامێرا

  • دوو کامێرا لەخۆدەگرێت کامێرای دواوە 12 مێگاپێکسڵە، 5X زوومە کامێرای سێڵفی 7 مێگاپێکسڵە.
  • پشتگیری HDR دەکات لە وێنەگرتندا
  • کامێرای دواوە بۆ ڤیدیۆ تۆمارکردن 4K 60fps
  • کامێرای سێڵفی بۆ ڤیدیۆ تۆمارکردن FHD 1080 60fps 
  • ستۆریۆیە و شوێنی هیتفۆنی نییە.

تایبەتمەندی پاترییەکەی

پاترییەکەی 2942 مللی ئەمپێرە هێزی بارگاویکردنی 15 واتە.

تایبەتمەندی بیرگە

بەبیرگەی 256GB-128GB-64GB بەردەستە و بە ڕامی 3 GB بەردەستە.


سەرچاوەکان



265 بینین