ناوهڕۆك
ناساندن
شانۆی منداڵ (بە عەرەبی: مسرح الأطفال، بە ئینگلیزی: The children’s theatre)، شانۆی منداڵان کاریگەری دەکاتە سەر منداڵەکە، چونکە شانۆکە بە شێوەی بەرجەستە یاخود بینین ئەنجام دەدرێت کە منداڵ دەتوانێت باشتر شتە بەرجەستەییەکان و بینراوەکان وەربگرێت و هەندێکجار بابەتی شانۆکە لێی دەبێت بە ڕاستی.
تایبەتمەندییەکانی شانۆی منداڵ
- ئاسانە
- ڕوونە
- سەرنجڕاکێشە
- پشت دەبەستێت بە هەستەکان
- زیاتر پشت بە جووڵە دەبەستێت وەک لە قسەکردن
- بووکەڵە و ئەنیمەیشنی بەکارهاتوو
- ڕووناکی و ڕەنگی بەکارهاتوو
- چێژ و خۆشی بە منداڵان دەبەخشێت
- دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی زمانی منداڵ
- توانای دەربڕینی منداڵ بەهێزدەکات.
- ڕێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی منداڵ.
- بەهێزکردنی متمانە بەخۆبوون بە تایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی کە بەشداری دەکەن لە نواندندا.
- جووڵاندنی هەستی منداڵ
- دەوڵەمەندکردنی زانیاری
مەرجەکانی شانۆی منداڵ
- بابەتی شانۆنامەکە دەبێت لەگەڵ تەمەنی ئەو منداڵانەدا بێت کە شانۆنامەکەی بۆ نووسراوە.
- ڕوون و ئاشکرایی و جیاوازی کەسایەتی تێیدا لەبەرچاو دەگیرێت.
- پێویستە دەقی شانۆیی لایەنی دەروونی و پەروەردەیی پێداویستییەکانی منداڵەکە بگرێتەوە.
- دیالۆگەکان پێویستە ئاسان بێت.
- پێویستە یاسا دەروونییەکان و بەها بەرز وکۆمەڵایەتییەکان لەبەرچاو بگیرێت
- پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە سەرەتای شانۆکە سەرنجڕاکێش بێت و ئەنجامەکەی لە ڕووی دەروونییەوە ئاسوودەبەخش بێت.
بابەتەکانی شانۆی منداڵان
- ئەو بابەتانەی کە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بیرۆکە ڕەوشتییەکان دەکەن کە منداڵان چێژی لێوەردەگرن
- بابەتەکان پێویستە جەخت بکەنەوە لەسەر دانانی بیرۆکە و خووی باش و پەرەپێدانی خۆشەویستی منداڵان بۆ چاکە.
- گرنگیدان بەو باەتانەی کە منداڵان هاندەدات بۆ داهێنان و بیرکردنەوەی داهێنەرانە.
- زیادەڕۆیی لە توندوتیژی لە کاری شانۆییدا مەکەن چونکە ترس لای منداڵ دروست دەکات.
- منداڵان ئاسوودەن بەو شانۆیەی کە تێیدا پاداشت و سزا بە یەکسانی دابەش دە.
سەرچاوەکان
771 بینین