چۆن یارییە ڤیدۆییەکان مرۆڤ هۆشیاردەکەنەوە لەو داهاتووە ترسناکەنەی کە ئەگەری ڕوودانیان هەیە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-29-21:22:00 - کۆدی بابەت: 12375
چۆن یارییە ڤیدۆییەکان مرۆڤ هۆشیاردەکەنەوە لەو داهاتووە ترسناکەنەی کە ئەگەری ڕوودانیان هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن یارییە ڤیدۆییەکان مرۆڤ هۆشیاردەکەنەوە لەو داهاتووە ترسناکەنەی کە ئەگەری ڕوودانیان هەیە؟ (بە عەرەبی؛ كيف تحاول ألعاب الفيديو تحذيرنا من مستقبل خطير؟ و بە ئینگلیزی؛ How video games try to warning us from a dangerous futures?). لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێکی زۆر یارییە ڤیدۆییەکان هەوڵی ئەوە دەدەن مرۆڤایەتی لەو داهاتووە نەخوازراوانە هۆشیار یاخود ئاگاداربکەنەوە کە ئەگەری ڕوودانیان هەیە گەر مرۆڤایەتی وریایان نەبێت و ڕێگاچارەی خێرا و پێویست نەخاتە گەڕ بۆیان ئەوە دووچاری شکست و نەهامەتی دەبێتەوە. 

چەند نموونەیەک

ئەگەر سەیری هەردوو یاری (horizon zero dawn, titan fall) بکەین وەک نموونە کە بەتەنیا ئەم دوو یارییە نییە چەندین یاری تر هەیە کە لەو داهاتووە ئاگادارمان دەکەنەوە پێمان دەڵێن چی ڕوودەدات ئەگەر مرۆڤایەتی ژیری زۆر بدات بە ئامێرەکان چی ڕوودەدات، ئەگەری هەیە رۆژێک لە رۆژان لێمان یاخیببنەوە و ببنە دوژمنی خۆمان ئەگەر بە وریایەوە مامەڵەیان لەگەڵ نەکەین. یەکێکی تر لەو داهاتووانەی کە یارییە ڤیدیۆییەکان دەیانەوێ ئاگادارمان بکەنەوە لێی بەردەوام بوونی مرۆڤایەتییە لەوەی بەدوای ژیری بکەوێت و واز لە هەست و سۆز بهێنێ و ژیانێکی خۆپەرستانە بژیەت هیچ گرنگیەک بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نەدات تەنها بەدوای کارەکانیەوە بێت کە ئەمەش لە یاری (cyberpunk 2077) بەڕوونی دەردەکەوێت ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەگەر مرۆڤایەتی هەر لەسەر ئەوە بەردەوام بێت بەرەبەرە هەستەکانیان بەتەواوەتی دەمرێت و جیاوازیان نامێنێت لەگەڵ رۆبۆت چونکە ئەوەی مرۆڤ لە ڕۆبۆت جیادەکاتەوە هەستە نەوەک ژیری. 

یەکێکی تر لەو داهاتووانە کە یارییە ڤیدیۆییەکان زۆر تیشک دەخەنە سەر ئەویش ڕوودانی جەنگی ئەتۆمی و تێکدان و پیسکردنی ژینگەی زەوییە کە هۆکارن بۆ گەرمبوونی زەوی کە ئەمەش لە کۆمەڵێک یاری دەردەکەوێت کە ئەوانیش  (fallout  mad max) وە چەندین یاری تریش لەو داهاتووە ئاگادارمان دەکەنەوە و پێمان دەڵێن وریابن و رێگاچارەی پێویست بگرنە بەر با نەگەین بەم رۆژە.

یەکێکی تر لەو داهاتووانەی کە بەڕاستی ترسناکە و پێویستە مرۆڤایەتی زۆر وریای بێت ئەویش تاقیکردنەوەی بایۆلۆجی و تێکەڵکردنی جیناتەکانی مرۆڤ لەگەڵ شتی تر و یان تێکەڵکردنی جیناتی ئاژەڵەکان لەگەڵ یەکتر و تاقیکردنەوەی زانستی بۆ دروستکردنی چەک و ئامرازی پێشکەوتووە کە بێگومان ئەمەیان لەم چەند ساڵەی دوایی خۆی نیشانی مرۆڤایەتیدا کە چەندە داهاتووێکی ترسناک دەبێت ئەویش بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەم جۆرە داهاتووەش لە یاریەکانی (days gone , resident evil , the last of us ، byound two souls) لەو یاریانە و چەندین یاری تر خراونەتە ڕوو و پێمان دەڵێن ئەگەر وریایی نەبین چی ڕوودەدات.

یەکێکی تریش لەو داهاتووانە مەترسیدارانەی کە پێویستە مرۆڤایەتی وریابێت لە ڕوودانی ئەویش جەنگی جیهانییە کە ڕەنگە لە نێوان وڵاتان خۆیان بێت و یانیش لەوانەیە لە نێوان مرۆڤایەتی و بوونەوەرە ئاسمانیەکان بێت کە ئەمەش لە چەندین یاریدا باسی لەوێ دەکرێت کە ئەوانیش یاریەکانی (call of duty modern warfare, halo) چەندین یاری تریش هەمان پەیام دەگەیەنن. 


سەرچاوەکان



34 بینین