ناوی یاری (red dead redemption) واتای چی دێت؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-30-21:29:00 - کۆدی بابەت: 12400
ناوی یاری (red dead redemption) واتای چی دێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چەند بیردۆزێک لەسەر ناوی یاری (red dead redemption) کە  بە چی واتایەک دێت؟ (بە عەرەبی: بعض النظريات حول معنى عنوان رید دید ریدمبشن؟، بە ئینگلیزی: some theories about the meaning of red dead redemption title?) ناوی ئەم یارییە وەکو یارییەکانی تر نییە و واتایەکی وا نادات زیاتر لەوە دەچێت کە سێ وشە بێت لە تەنیشت یەکەوە داندرا بن و هیچ کامێکیان پەیوەندی بەوەی ترەوە نەبێت، ناوی ئەم یارییە نەک هەر لای ئەو کەسانەی کە ئینگلیزی زمانی دایکیان نییە واتایەکی وا نادات بگرە لای ئینگلیززمانەکانیش ناوێکی سەیرە و هیچ واتایەک نادات جگە لەوەی سێ وشە بن و لە تەنیشت یەک داندرا بن کە بە کوردی ئەوە واتای بێت (سوور مردن رزگاربوون) یاخود (مردنی سوور ڕزگاربوون). لە ناوی یارییەکە شێوەیەکی شیعری بەکارهاتووە ئەویش گونجاندنی دێرێکە کە هەموو وشەکانی ناوی بە یەک دەنگەوە دەست پێدەکەن.

لێکدانەوەکان بۆ ناوی یارییەکە 

یەکەم لێکدانەوە: ئەم لێکدانەوەیە بۆ ناوی یارییەکە زیاتر ڕووکەشییە و لێی قووڵنەبووەتەوە لایانگرانی ئەو بۆچوونە پێیان وایە وشەی (red) دەگەڕێتەوە بۆ ناوی یەکەمین پاڵەوانی ناو زنجیرە یارییەکە (red Harlow) لە یاری (red dead revolver). (Dead) دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەهرەیەی کە کارەکتەری سەرەکی لە نێو زنجیرە یارییەکەیە هەیەتی (deadeye) کە دەتوانین بە هێواش کردنەوەی کات بە ئارامی ئامانجەکەت بپێکی بە بەکارهێنانی ئەو بەهرەیە. وشەی (redemption) کە زۆربەی بۆچوونەکان هەمان ڕایان هەیە لەسەر ئەو وشەیە ئەویش رزگاربوونە لە دونیای تاوان و تاونکاری هەر وەک بینیمان (Arthur Morgan) بە دوای ئەو رزگاربوونەوە وێڵ بوو.

دووەم لێکدانەوە: ئەم لێکدانەوە بە تەواوی قووڵبونەوەی تێدایە لە ناوی یارییەکە کە لە ڕاستیدا ناوەکە هەر لە هیچ و خۆڕایی دانەندراوە بگرە نووسەرانی یاریەکە هەر لەسەرەتاوە داڕشتنێکی زۆر جوانیان بۆ کردووە کە لەگەڵ چیرۆکەکە یەک بگرێتەوە کە دەڵێت (red) بۆ یەکەمین بەشی یاریەکە دەگەڕێتەوە کارەکتەری سەرەکی بەشی یەکەمی یاریەکە (Red Harlow) وە (dead) بۆ کارەکتەری بەشی یەکەمی یاریەکە (John Marston) دەگەرێتەوە بەڵام بە شێوەیەکی هێماگەری واتا بە نا ڕاستەوخۆی چونکە وەک هەموومان دەزانین لە کۆتایدا دەمرێت. وە (redemption) بۆ (Arthur Morgan) دەگەرێتەوە کە لە چیرۆکی بەشی دووەمی یاریەکە بەدوای ڕزگاربوون لە جیهانی تاوانکاریەوە وێڵ بوو دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی سیل بوو.

لێکدانەوەی سێیەم: ناوی یارییەکە کە (red dead redemption) پێمان دەڵێت تاکە ڕێگای ڕزگاربوون لە نێو دونیای تاوانکاری کە چوویتە ناویەوە مردنە (red) کە هێمایەکە بۆ دونیای تاوانکاری و کوشتن کە لە ناوەکەدا واتای ئەوەیە کە دێیتە ناو جیهانەکەوە، پاشان وشەی (dead) کە بە واتای مردن دێت و  (redemption) کە بە واتای ڕزگاربوون دێت واتا تاکە ڕێگای رزگاربوون لە دونیای تاوانکاری دوای ئەوەی کەوتیە ناویەوە مردنە. 

ئەمانە تەنها لێکدانەوەیەکن و یەکێک لە نیشانەکانی چیرۆکی جوان ئەوەیە کە لە ئەزموونکەری چیرۆکەکە بکات بە پێی ئەزموونی خۆی لێکدانەوە بۆ چیرۆکی یارییەکە بکات و بێگومان نووسەرانی یاریەکەش لە دانانی ناوێکی لەو جۆرە ئەو مەبەستەیان هەبووە تاوەکو هەر یاریەکەرێک بە پێی ئەزموونی خۆی لە نێو چیرۆکی یارییەکە دەربڕینی خۆیان هەبێت.


سەرچاوەکان



69 بینین