چۆن یارییەکی ڤیدیۆی خەڵاتی یاری ساڵ دەباتەوە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-17-14:29:00 - کۆدی بابەت: 12552
چۆن یارییەکی ڤیدیۆی خەڵاتی یاری ساڵ دەباتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن یارییەکی ڤیدیۆی خەڵاتی یاری ساڵ دەباتەوە؟ (بە عەرەبی؛ كيف تفوز لعبة فيديو بلعبة العام؟، بە ئینگلیزی؛ How does a video game win Game of the Year?) بە درێژایی مێژووی گەشەسەندنی یاری ڤیدیۆیی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەکو هاندانێک بۆ ستۆدیۆکان و گەشەپێدەران، ئەو یارییانەی لە میانەی ئەو ساڵەدا بڵاودەکرێنەەوە خەڵات دەکرێن لە ئاهەنگێکی شایستەدا. 

ناوەڕۆک

بۆ ئەوەی یارییەک پاڵێوراوبێت بۆ وەرگرتنی خەڵات چەند پێوەرێک هەن:

یەکەم: کاردانەوەی یاریزانن یاخود گەیمەران لە ماوەی سێ ڕۆژی یەکەم یان هەفتەی یەکەم. 

دووەم: ڕێژەی فرۆشی یارییەکە، لە خاڵی یەکەم نزیکە بەڵام هەندێک یاری تایبەتن بە کۆنسوڵێک و یەکەم ڕۆژ دێنە سەر خزمەتگوزاری کۆنسوڵەکە وەک PS PLUS و XBOX GAMEPASS. بەڵام ئەو یارییانەی بە شێوەی دیسک بەردەست دەبن فرۆشیان لە ماوەی سێ ڕۆژی یەکەم زۆر گرنگە. 

سێیەم: داهێنان کردن لە یاریدا Innovation واتا هێنانی بیرۆکەی نوێ بۆ پیشەسازی یاری ڤیدیۆیی. هەندێک یاری گەشەسەندێکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت لە نێوان یەکەم بەش و کۆتا بەشدا گەر زنجیرە بێت. بەڵام بۆ ئەوەی پاڵێوراوی گرنگترین خەڵات بێت کە Game of the year خەڵاتی یاری ساڵ بێت پێویستە داهێنان و بیرۆکەی نوێی تێدابێت و یاریکەر هەست بە گۆڕانکارییەکان بکات. 

چوارەم: لایەنی تەکنیکاری پێشبخرێت. هەندێک یاری بە شێوەیەکی باش گەشەی پێ دەدرێت بەڵام بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی بێ بەش دەبێت لە وەرگرتنی خەڵاتەکان. 

پێنجەم: لەگەڵ سەردەمی نوێ بگونجێت، وەک دەزانین یارییەکانی ڕابردوو شێوازێکی تایبەتی یاریپێکردن Gameplayیان هەبوو بەڵام گەر هەمان ستۆدیۆ لە ٢٠٢٣ یارییەک گەشە پێبدات ئەوا دەبێت تەکنەلۆجیای سەردەم بەکاربێنێت وەک Game Engine ی پێشکەوتوو و سەردەمییانە، نموونەش Unreal Engine 4 یان Unreal Engine 5 کە کوالێتییەکی نیمچە ڕاستی دەبەخشێت بە یارییەکان. 

شەشەم: هەڵسەنگاندنی یارییەکە لەلایەن ڕەخنەگرە ئەکادیمییەکان و شرۆڤەکردنی یارییەکە لە هەموو ڕوویەکەوە وەک (چیرۆک، یاریپێکردن، وردەکاری، گرافیک، دیزاینی کارەکتەر و دەستکاریکردنی دەنگ، شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوە، دوژمنەکانی نێو یارییەکە بە چ شێوەیەک دیزاین کراون کە پێیان دەوترێت Boss Fight و ئایا شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوەکان لە درێژەی یارییەکە دووبارە دەبنەوە یان تەکنیکی نوێ بۆ هەر بۆس فایتێک دانراوە، جۆری چەکەکان و شێوازی بەکارهێنان، NPC یەکانی یارییەکە و ڕۆڵیان "مەبەست لە کارەکتەرە لاوەکییەکان و پیادە ڕەوەکانی شەقامەکانە، موزیک و مۆدەکانی یارییەکە وەک مۆڵتی پلەیەر و Co-op چەندین پێوەری تر) بەم هەڵسەنگاندنانە بڕیار دەدرێت یارییەکە بپاڵێورێت بۆ خەڵاتەکان و بە تایبەتیش یاری ساڵ. 

بەڵام گرنگترین خاڵ لێرەدا ئەوەیە مەرج نییە ئەو یارییە هەموو مۆدەکانی تێدا بێت بۆ نموونە یارییەک ئۆنڵاین بێت ڕەنگە مۆدی چیرۆکی نەبێت و بە پێچەوانەوە یارییەک چیرۆکی بێت مەرج نییە لە چیرۆک زیاتر مۆدی تری هەبێت، بۆ یارییە ترسنانەکان پێوەری ترس هەیە تا چەند ئەو بونەوەرانەی وەک Zombie تا چەند ترسێنەرن و کەشێکی تۆقێنەر دروست دەکەن، یان ڕادەی قێزەونی و کوشتن و بڕین کە هەندێک یاری هێندە قێزەونن لە ڕێژەی ئاسایی لایان داوە بەمەش ناپاڵێورێن بۆ هیچ خەڵاتێک واتا بابەتەکە بەشێوەک دەردەکەوێت کە Fake یان ناڕاست بێت. 

بەم شێوەیە دەگەینە ئەو دەرئەنجامە کەوا بۆ ئەوەی یارییەک خەڵات ببات و بە تایبەتیش کۆتا خەڵات کەوا یاری ساڵە دەبێت گرنگی زۆر بە تەکنیک و هێنانی بیرۆکەی نوێ بدرێت، بێ ئەم دوو خاڵە ئەستەمە هیچ خەڵاتێک ببات، هەندێک یاری لە ڕووی شێوازی یاریکردن و چیرۆک و شەڕکردن کۆپین بۆ نموونە ستۆدیۆی FromSoftware ی ژاپۆنی یارییەکانی چەشنی Souls و HardCoreـن بەڵام نوێترین یاری کە لە ٢٠٢٢ بڵاوی کردەوە بەناوی Elden Ring کە لە ڕووی شێوازی یارییەکەوە کۆپی بەشەکانی تر بوو بەڵام بەهۆی بیرۆکەی نوێ و تەکنیەوە سەدان جار بوو بە یاری ساڵ لە ئاهەنگە جیاوازەکاندا وەک Game Award و خەڵاتی پێگە جیاوەزەکانی وەک Gamespot، VGC، IGN، PC GAME AWARD و Suadi Game Award 2022. یارییەکە ئازادی تەواو دەدات بە یاریکەر و هیچ ڕێنیشاندەرییەک ناکرێی لەلایەن یارییەکەوە نەخشەیەکی فراوانت پێ دەدرێت و بەناویدا دەگەڕێیت و Boss Fightــەکان لەناو دەبەیت.


سەرچاوەکان



54 بینین