سیڤیلیا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-04-20-14:02:00 - کۆدی بابەت: 12586
سیڤیلیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سێڤیلیا یان سیڤیلیا یان سێڤیا (بە عەرەبی: سيفيليا، اشبيلية، بە ئینگلیزی: Seville) پایتەختی هەرێمی ئەندلووس بووە و ژمارە دانیشتووانی بە ٧٠٠ هەزار کەس خەمڵێندراوە لە ئیسپانیا، بەوهۆیەوە بە چوارەم گەورەترین شاری ئیسپانیا دادەنرێت. لە بواری کلتوری، سیاسی و ئابووری، هونەری گرنگترین شاری باشووری ئیسپانیایە. زمانی فەرمی شارەکە ئیسپانیە.

‎مێژووەکەی

تەمەنی شاری سێڤیلیا نزیکی ٢٢٠٠ ساڵە. ناوەندێکی مێژوویی گەورە و باش پارێزراوە. دامەزرێنەری ئەفسانەیی شارەکە (هێراکلیس)ە. کە بە کەشتی بە گەرووی جەبل تاریق بەرەو زەریایی ئەتڵەسی ڕۆشتووە، و بنکەی بازرگانی لە شوێنەکانی ئێستای کادیز و سێڤیلیا دامەزراندووە. 

‎ئابووری سێڤیلیا

  • ‎سێڤیلیا مۆدێرن گرنگترین بەندەری ناوخۆیی ئیسپانیایە. 
  • هەناردەکردنی سەرەکی بەندەرەکە بریتییە لە میوە، زەیتوون، کانزاکان
  • هاوردەکردنی بریتییە لە نەوت و خەڵووز و بەرهەمە کانزاییەکان، کە خزمەت بە دۆڵی گوادالکیڤیر و ناوچەکانی دیکەی ئەندەلوس دەکەن. 
  • پیشەسازییەکانی شارەکە بریتین لە دروستکردنی توتن، چەک، پارچەی فڕۆکە، بەرهەمە کیمیاوییەکان و ئامێری کشتوکاڵی.
  • کەشتیسازی لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی بوو بە پیشەسازییەکی گەورە، هەروەها دروستکردنی قوماش لە ناوخۆی وڵاتدا گەشەی کردووە، بازرگانی خزمەتگوزاری و گەشتیاری پایە سەرەکییەکانی ئابورییەکانی دیکەی شارەکەن.

جوگرافیا

ڕووبەری سێڤیلیا ١٤١ کیلۆمەتر دووجایە، دەکەوێتە دۆڵی بە پیتی ڕووباری گوادالکیڤیر، تێکڕای بەرزی لە ئاستی دەریاوە ٧ مەتر و ٢٣ پێ یە، زۆربەی شارەکە کەوتووەتە لای ڕۆژهەڵاتی ڕووبارەکەوەیە. لە باکوورەوە هاوسنوری لەگەڵ لاڕینکۆندا و لا ئەلگابا و سانتیپۆنس هەیە، لە ڕۆژهەڵات هاوسنووری لەگەڵ ئەلکالادی گوادایرا هەیە، لە باشوورەوە لەگەڵ دۆس هێرمانس و گێلڤێس هەیە لە ڕۆژاوا سنوری لەگەڵ سان خوان دی ئازنالفاراچێ و تۆمارێس و کاماسدا هەیە. 

‎کەشوهەوا 

‎سێڤیلیا کەشوهەوای دەریای ناوەڕاستی هەیە، هاوینانی زۆر گەرم و وشکە، زستانی سوک و بارانبارینی مامناوەندی تێدایە. تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانە لە ڕۆژدا ٢٥.٤ پلەی سەدییە لەو شەودا ١٣.٠ پلەی سەدییە. سێڤیلیا دەکەوێتە بەشی خوارەوەی دۆڵی گوادالکیڤیر کە زۆر جار بە تاوە سورکراوەی ئیسپانیا ناودەبرێت، چونکە گەرمترین شارەکانی وڵاتەکەی تێدایە.

‎سێڤیلیا گەرمترین شاری کیشوەری ئەورووپایە، هەروەها گەرمترین ناوچەی گەورەیە لە ئەورووپا، بە تێکڕای پلەی گەرمی بەرزی هاوین لە سەرووی ٣٥ پلەی سەدی هەروەها گەرمترینە لە ئیسپانیا. دوا بەفر بارینی گرنگ کە ڕوویدا لە ساڵی ١٩٥٤دا بوو، لە ساڵی ١٥٠٠ تەنها ١٠ بەفر بارین لە سێڤیلیا تۆمارکراوە لە ماوەی سەدەی بیستەمدا شاری سێڤیلیا تەنها ٢ بەفربارینی تۆمارکردووە.


سەرچاوەکان



38 بینین