بۆچی خانمان پێویستیان بە پۆشینی ستیان هەیە؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2024-05-13-18:24:00 - کۆدی بابەت: 12896
بۆچی خانمان پێویستیان بە پۆشینی ستیان هەیە؟

ناوه‌ڕۆك


سەرەتا

بۆچی خانمان پێویستیان بە پۆشینی ستیان هەیە؟ (بە ئینگلیزی: Why do women need to wear bras، بە عەرەبی: لماذا تحتاج المرأة لارتداء حمالة صدر). مەمکی خانمان پێکهاتووە لە چەوری و ماسولکە، شان و ماسولکەکانی مل ئەرکی هەڵگرتنی قورسایی مەمکەکانیان هەیە، ئەگەر نەتوانن جوان هەڵیگرن دەبێتە هۆی شلبوونەوە و ئاوێزان بوونی مەمک. وەک یارمەتییەک بۆ شان و مل و کەمکردنەوەی فشار لەسەریان خانمان دەبێت ستیان ببەستن. کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشار و قورسایی. ئەگەر یارمەتیدەرێکی وەک ستیان نەبێت مل و شان و پشت ئازاریان پێ دەگات و بەردەوام لەژێر فشاردا دەبن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە قەبارەی مەمکیان گەورەیە.

ئایا دەبێت بەردەوام ستیان بپۆشین؟

پۆشینی بەردەوامی ستیان هەڵەیە و دەبێتە هۆی زوو چرچبوونی پێست و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات. بۆیە واباشترە شەوان لە کاتی خەوتندا ستیان لاببرێت.

بۆچی دەبێت ستیان بەکاربهێنرێت؟

ڕێگریکردن لە شۆڕبوونەوەی مەمک

مەمکەکان پێکهاتوون لە چەوری، ماسولکە، لیمفەگرێکان کە بە تێپەڕبوونی کات شلتر دەبن و تێکدەچن. هەرچەندە شانەکان و مل و پشت ئەرکیانە کە مەمکەکان هەڵبگرن و بیپارێزن، بەڵام بۆ ئەوەی مەمک باشتر کاری خۆی بکات و تێکنەچێت و تووشی شۆڕبوونەوە نەبێت پێویستە خانمان ستیان ببەستن. ستیان مەمک بەرز ڕادەگرێت و لە شۆڕبوونەوە دەیپارێزێت.

پشیوانیکردنی شان و مل

ستیان جیا لە ڕاگرتنی مەمک، پشتیوانی شان و مل دەکات و یارمەتیدەریانە، ئەمەش وادەکات فشار لەسەر ئەو ناوچانە کەم ببێتەوە و دووربێت لە ئازار و زیان گەیشتن پێی.

شێوەیەکی جوانتر

بەگشتی مەمک خۆی بە شێوازێکی جوان ناوەستێت و شێوەیەکی جوان نابەخشێت، ئەگەر بێت و بەبێ ستیان جل لەبەربکرێت، بۆیە واباشە خانمان ستیان ببەستن بۆ ئەوەی شێوەی وەستانی مەمکیان ڕێکتر و جوانتر بێت.

زیادبوونی متمانەبەخۆبوون

ئەم بەرزی مەمک و وەستانی بەشێوەیەکی باشتر وادەکات خانمان خەمیان نەبێت لەوەی ناشرین و عەیبدار دەربکەوێت و بەمەش متمانە بەخۆبوونیان زیاتر دەبێت.

ئاسوودەییەکی زۆر

بەگشتی خانمان ڕۆژانە چەندەها جۆری جیاواز کار دەکەن، لە کاروباری ماڵەوه بگرە تاکوو کاری دەرەوە، ئەگەر ستیان بەتوندی مەمک ڕانەگرێت خانمان لەم ماوەیەدا تووشی کێشە دەبنەوە و ناتوانن کاروبارەکانی ڕۆژانەیان بەباشی ئەنجام بدەن. بەتایبەت بۆ ئەو خانمانەی کە قەبارەی مەمکیان گەورەیه.


سەرچاوەکان



2805 بینین