زانیاری دەربارەی فەڵەستین

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-04-16:02:00 - کۆدی بابەت: 13440
زانیاری دەربارەی فەڵەستین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فەڵەستین (بە عەرەبی: فلسطين، بە ئینگلیزی: Palestine) یەکێکە لەو وڵاتانەی لە ڕووی جوگرافییەوە لە کیشوەری ئاسیا لە گۆشەی باشووری ڕۆژاوایە، لە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە، پایتەختەکەی شاری قودسە، ڕووبەری زەوییەکەی ٢٦٩٩٠ کیلۆمەتر دووجایە. لە ڕووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بەسەر ١٦ پارێزگاردا، وەک وڵاتێکی کیشوەری جیا دەکرێتەوە کە کیشوەری ئاسیا و کیشوەری ئەفریقا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها شوێنێکی ستراتیژی گرنگی هەیە کە وایکردووە بە درێژایی مێژوو زۆر لەلایەن خواستی داگیرکردنیان هەبووبێت. سەر بە کۆمەڵێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە، وەک: سندوقی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، کۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی، سندوقی دراوی عەرەبی، بانکی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری لە ئەفریقا و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی. دۆلاری ئەمریکی و دیناری ئوردنی و شیکڵ دراوی فەرمییە.

گرنگترین ڕووداوە مێژووییەکانی فەڵەستین

فەڵەستین بەناوبانگە بە ڕووداوە زۆر گرنگەکان کە بە درێژایی مێژوو لەوێ ڕوویانداوە، لەوانە: 
١-٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر کەوتە ژێر دەسەڵاتی کەنعانییەکان؛ کەنعانییەکان دوای کۆچکردنیان لە نیمچە دوورگەی عەرەبییەوە تێیدا نیشتەجێ بوون.
٢-لە سەدەی ١٦ پێش زایین لەلایەن فیرعەونەکانی میسری کۆنەوە داگیرکرا، لە کاتی دەسەڵاتی ئەوانیشدا کەوتە ژێر داگیرکاریی خەبیروی عیبری.
٣-لە ساڵی ٣٢٣ پێش زایین بەتلیمۆس دەستی بەسەردا گرت، خستییە سەر میسر، لە ساڵی ٦٣ پێش زایین کەوتە ژێر دەسەڵاتی ڕۆمەکانەوە.
٤-لە ساڵی ١١٨٧ شەڕی حەتین لە نێوان سوپای ئیسلامی بە سەرۆکایەتی سەلاحەدینی ئەیوبی و فەرەنجییەکان ڕوویدا و موسڵمانان سەرکەوتوو بوون، بۆ ماوەی ٥ سەدە دەسەڵاتی فەڵەستینیان کرد.
٥-لە ساڵی ١٢٤٤ کەوتە ژێر داگیرکاری مەغۆلەکانەوە، پاشان کەوتە ژێر دەسەڵاتی مەملوکەکان لە میسر و شام.
٦-لە ساڵی ١٩١٧ کەوتە دەستی داگیرکاری ئینگلیزەکان، لە ساڵی ١٩٤٨ پاش ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ئەو شوێنەی کە بە دەوڵەتی ئیسرائیل ناسراوە لەسەر خاکەکەی کە تا ئەمڕۆش داگیری کردووە، ئینگلیز لێی کشایەوە و جوولەکە داگیریان کرد.

جوگرافیای فەڵەستین

هەریەکە لە وڵاتانی سووریا، کەنداوی عەقەبە، بیابانی سینای میسر، ئوردن و دەریای ناوەڕاست لە تەنیشتیەوە هەڵکەوتوون. زەوییە هەمەچەشنەکان زۆرن، وەک دۆڵ و دەشتەکان، وەک دەشتی مەرج بن عامر، چیاکان وەک چیای گەریزیم، دەریاچەی وەک دەریاچەی تیبریاس، بیابانەکانی وەک بیابانی نەگێڤ، ڕووبارەکانی وەک ڕووباری ئوردن، دۆڵ وەک وادی عەرەب، دەشتە کەنارییەکانی وەک دەشتی عەککا، دەریاکانی وەک دەریای مردوو.

زانیاری گشتی دەربارەی فەڵەستین

١-بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی ناوەندی ئاماری فەڵەستین بۆ ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢١، ژمارەی دانیشتووانی ٥.٤ ملیۆن کەسە.
٢-دانیشتووانەکەی لە کەرتی پیشەسازیدا کاردەکەن، وەک کەرتەکانی شووشە، پەتاتە، سیرامیک، سابوون، قوماش، کەرتەکانی کشتوکاڵ وەک بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گوڵەبەڕۆژە و خورما، هەروەها کەرتی گەشتیاری، بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر شوێنی سەرنجڕاکێشی مێژوویی و گەشتیاری لەخۆدەگرێت، وەک قوبە سەخرە لە قودس و کڵێسای مەهد و کۆشکی هیشام بن عەبدولمەلیک و چیای بەهەشت و سێباستیا.
٣-بەهۆی داگیرکارییەوە زەوییەکانی فەڵەستین بەسەر ٣ بەشدا دابەشکراون: کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە و ناوچە داگیرکراوەکان.
٤-بە خاکی سێ ئایینی یەکتاپەرست دادەنرێت، جوولەکە و مەسیحی و ئیسلام.
٥-پارێزگاکانی لە ڕووی ئیدارییەوە بریتیین لە: خەلیل، جێنین، تولکەرم، قودس، دێر ئەلبەلح، باکووری غەززە، خان یونس، بەیتولمەقەدەس، غەززە، نابلوس، ڕامەڵڵا، ئەریحا، توباس، سەلفیت و ڕەفەح.
٦-کۆنترین شارەکانی جیهان لەخۆدەگرێت کە بریتیین لە: شاری ئەریحا، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٠ هەزار ساڵ پێش زایین، دەکەوێتە لای ڕۆژاوای ڕووباری ئوردن، کە هەردوو وڵاتی فەڵەستین و ئوردن لەیەکتر جیادەکاتەوە، هەروەها تایبەتمەندە بەوەی کە نزمترین خاڵە لە جیهاندا.

دیارترین شاعیرانی فەلەستین

لە دیارترین شاعیر و نووسەرانی فەڵەستین ئەمانەن: 
١-شاعیر مەحمود دەروێش: لە ساڵی ١٩٤١ لەدایکبووە و چەندین کتێبی چاپ کردووە.

٢-شاعیر سەمیح القاسم: لە ساڵی ١٩٣٩ لەدایکبووە، زیاتر لە شەست کتێبی لەسەر شانۆ، چیرۆک، شیعر و وەرگێڕان چاپ کردووە، هەروەها چەندین خەڵاتی وەک خەڵاتی ئەلبابتەین، خەڵاتی شیعری فەڵەستینی و مەدالیای قودس بۆ ڕۆشنبیری بەدەستهێناوە.

٣ـ غەسان کەنەفانی: دیارترین شاعیرە ناودارەکانی فەڵەستینە کە شاعێرێکی بوێر بووە و دژی داگیرکاری جوولەکە و زایۆنی نووسییەتی و هەر قەوارەی زایۆنیش تیرۆری کرد.

دیارترین شارەکانی فەلەستین

١-شاری ناسڕە: شاری ناسڕیە دەکەوێتە ناوچەی خوارووی جەلیل، بە پانی ٣٢.٧٠١٩٤ پلە لە باکووری ئیستوایی، و درێژایی ٣٥.٣٠٣٣٣ پلە لە ڕۆژهەڵاتی میریدانی گرینویچ، ڕووبەری زەوییەکەی ١٤ کیلۆمەتر دووجایە، و پێی دەوترێت بووکی جەلیل بەهۆی کەشوهەوای دەریای ناوەڕاستەوە، لە هاویندا وشک و گەرمە و لە زستانیشدا سارد و باراناوییە، لەگەڵ چەند شارێکدا دوانە بووە، وەک لاهای، فلۆرانس و ئەلبا ئیولیا. ئابووری شاری ناسڕە بەندە بە کەرتی بەرهەمهێنانی سابوون و نەوت و کەرتی کشتوکاڵەوە، وەک چاندنی دار و سەوزە. هەروەها کەرتی بازرگانی کە پشت بە بۆیاخکردن، ئاسنگەری، ڕەنگکردن، چنینی فەرش، مس و دارە نەخشێنراوەکان دەبەستێت. کەرتی گەشتیاری یەکێکە لە سەرچاوەکانی ئابووری، چونکە زۆر شوێنی گەشتیاری لەخۆدەگرێت، وەک ئەلمەسکۆبییە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دروستکراوە، کڵێسای لاتینی مژدە، مزگەوتی سپی کە یەکەم مزگەوتە کە لەوێ دروستکراوە و مەزارگەی شێخ عامر کە لە ساڵی ١٩١١ی دروستکراوە.

٢-شاری حێفا: شاری حێفا دەکەوێتە کەناری باشووری کەنداوی عەککا، لە پانی ٣٢.٤٩ لە باکووری ئیستوا، و لە درێژایی ٣٥ لە ڕۆژهەڵاتی میریدانی گرینویچ ڕووبەری وشکانی ٦٣.٦٧ کیلۆمەتر دووجایە لە سەدەی چواردەهەمی پێش زایین کەنعانییەکان دروستیان کرد،  زۆر گەڕەک لەخۆدەگرێت، وەک وێستگەی کڕمل، وادی ئەلجەمال، کەبابیر و وادی نیسناس. ئابوورییەکەی پەیوەستە بە کەرتی کشتوکاڵەوە، وەک چاندنی سەوزە، جۆ، نیسک بادەم، میوەی لیمۆ، گەنم، زەیتوون. هەروەها کەرتی گەشتیاری، چونکە زۆر شوێنی گەشتیاری لەخۆدەگرێت، وەک مزگەوتی ئیستیقلالی عوسمانی، خانەقای کڕمێل، گەڕەکی ئەڵمانی، کڵێسای سانت جۆن و پەرستگای حێفا.

٣-شاری تیبیریا: ئیمپراتۆری ڕۆمانی هیرۆدس لە ساڵی بیستەمی زایینی شاری تیبیریای دامەزراندووە، لە ڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی فەڵەستین و ڕووبەری زەوییەکەی ٩.٩٩ کیلۆمەتر دووجایە.

٤-شاری ئەسقەلان: خەڵکی کەنعان شاری ئەسقەلان لە ساڵی ٣٠٠٠ پێش زایین دامەزراندووە، لە ڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست و ڕووبەری زەوییەکەی ٤٧.٧٩ کیلۆمەتر دووجایە.

٥-شاری قودس: شاری قودس پایتەختی فەڵەستینیە، سێ هەزار ساڵ پێش زایین لەلایەن کەنەعانییەکانەوە دامەزراوە و دەکەوێتە لای ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە پانی ٣١.٧٦٦٦٧ پلە لە باکووری ئیستوایی و درێژایی ٣٥.٢٥ پلە لە ڕۆژهەڵاتی گرینویچ و ڕووبەری زەوییەکەی ١٢٥.١٥٦ کیلۆمەتر دووجایە، لە ئاستی دەریاوە بەرز دەبێتەوە ٧٥٤ و پێی دەوترێت شاری ئاشتی و گوڵی شارەکان و یەکەمی دوو قیبلە.

مێژوو بە چەند ناوێک ناسراوە

١-ئورسالم لە نامەکانی ئامارنا میسریدا.
٢-قودس لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامیدا.
٣-یەبوس، کە ناوی لە یەبوسییە کەنعییەکانەوە هاتووە.
٤-قودس یان ئۆرشەلیم لە کتێبی پیرۆزدا.


سەرچاوەکان



440 بینین