پشکنینی نەخۆشی گەنم

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-19-18:58:00 - کۆدی بابەت: 13591
پشکنینی نەخۆشی گەنم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی نەخۆشی گەنم (بە ئینگلیزی: Test TTG، بە عەرەبی: فحص مرض الحنطة) نەخۆشی گەنم Disease Celiac جۆرێکە لە جۆرەکانی (disease Automune) کە بەرگری لەش هێرش دەکاتەوە سەر خانەکانی لەش، بەهۆی پڕۆتینێک کە بەرگری لەش بە بێگانە دەناسێنێت کە لە گەنم و جۆ و هەرزەندا هەیە بە ناوی glutin، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی ناوپۆشی ڕیخۆڵە، ڕیخۆڵەکان دەپووکێنەوە و کورت دەبنەوە و ساف دەبن. ئەم نەخۆشییە زیاتر بە تایبەت لە منداڵی شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەست پێدەکات هەندێ جاریش مرۆڤی گەورە لە تەمەنێکی مامناوەندەوە تووش دەبێت.

نیشانەکان

  • هەڵئاوسان و ئازاری سک.
  • سکچوون و ڕشانەوە.
  • دابەزینی کێشی لەش.
  • قەبزی یان سکچوونی بێ هۆکار.
  • لاوازی و هیلاکبوونی بەردەوام و شەکەتی.
  • دواکەوتنی گەشەی منداڵ.
  • کەمبوونی ماددەی ئاسن.
  • داخوورانی ئێسکەکان و شکانی بێ هۆکاری ئیسکەکان.
  • کەمبوونی ماددەی کالیسیۆم و ڤیتامینەکان.
  • تێکچوونی سووڕی مانگانەی خانمان

دەستنیشانکردنی نەخۆشی گەنم

  • لە ڕێگەی پشکنینی خوێن (Test TTG) بۆ دیاری کردنی دژە تەنی ماددەی گلووتین، هەندێکجار بەزۆری لە منداڵی ژێر تەمەن دوو ساڵ ئەم پشکنینە نەخۆشییەکە دەست نیشان ناکات.
  • نازوور و ناوبینی ریخۆڵە کە زۆربەی جار بەم نازوورە نەخۆشییە دەست نیشان دەکرێت.

چارەسەر

  • ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی بەرگری لەشە و بۆماوەییە بۆیە هیچ چارەسەرێکی نییە، تەنیا چارەسەر خۆپاراستنە لەو خواردنانەی کە پڕۆتینی گلۆتینیی تێدایە وەک گەنم و جۆ.
  • وەرگرتنی ڤیتامینەکان بە زۆری ڤیتامین (,B9, D, B12, E) لەگەڵ کالیسیوم و ماددەی ئاسن.

تێبینی گرنگ

کەسێک کە بیەوێت پشکنین بکات، ڕینمایی دەکرێت بەوەی کە بۆ ماوەی دوو هەفتە هیچ دەرمانێکی گەدە و بۆ ماوەی چوار هەفتە هیچ دەرمانێکی دژە بەکتریا بەکارنەهێنێت. بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەموو حاڵەت و کێشەیەکی تەندروستی دەبێت ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بکرێت لە کاتی ئەنجامدانی چارەسەریدا، بۆ نموونە تەمەنی کەسەکە و تەندروستی گشتی کەسی نەخۆش و تەندروستی ڕابردووی، هەروەها ڕێژەی توندێتی و مەترسیداری نەخۆشی و حاڵەتەکەی، سەرئەنجامی ئەمانە بۆ ئەوەیە کە بگاتە ئەو ئەنجامەی دەرمانێکی گونجاو هەڵبژێرێت بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە کە زۆرجار بۆ حاڵەتی بەکتریای pylori-H، دەرمانەکان بەزۆری خۆی  دەبینێتەوە لە دەرمانەکانی دژە بەکتریا drug antibiotics بە مەبەستی کوشتنی بەکتریاکە، لەگەڵ ئەمەشدا چارەسەری تر هەیە لەوانە:

H2-Blockers: ئەم کۆمەڵەیە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی بڕی ترشی ناو گەدە لەڕێگەی بلۆککردنی هیستامین چونکە هیستامین یارمەتی دروستبونی ترش دەدات.

Proton pump inhibitors: ئەمەش یارمەتی پاراستنی گەدە دەدات لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵی دروستبونی ترشی.

Stomach-lining protectors: ئەم دەرمانانە یارمەتی دیواری گەدە دەدەن لە ترشی ناو گەدە، هەروەها دەبنە هۆی کوشتنی بەکتریاکان.


سەرچاوەکان



114 بینین