ناوهڕۆك
ناساندن
پشکنینی ڤایرۆسات (بە عەرەبی: فحص فايروسات، بە ئینگلیزی: Test Viral)
باوترین پشکنینە ڤایرۆسیەکان
بریتین لە:
- پشکنینی HBV ڤایرۆسی جگەر جۆری بی
- پشکنینی HCV ڤایرۆسی جگەر جۆری سی کە ئەمەیان زۆر مەترسیدارە.
- پشکنینی HIV ئەم ڤایرۆسە تووشی کۆئەندامی بەرگری کەسەکە دەبێت و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرگری کەسەکە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی مردنی کەسەکە
باوترین ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆس
- لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ لە کاتی منداڵبووندا.
- لە ڕێگەی سرنجێکەوە کە ڤایرۆسەکەی پێوەبێ و بەکاربهێنرێت بۆ کەسێکی تر.
- لە ڕێگەی تاتۆ و نەشتەرگەرییەوە دەگوازرێتەوە.
- لە کاتی جووتبوندا لە کەسی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسی ساغ.
نیشانەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی
- بێهێزی و هەستکردن بە ماندویەتی.
- دابەزینی کێشی لەش.
- کەمبوونەوەی بەرگری لەشی کەسەکە واتە خڕۆکە سپیەکانی کەم دەکەن.
شێوازی ئەنجامدانی پشکنینە ڤایرۆسیەکان بە Strip
بەم شیوەیەیە:
- سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو تیوبێکی سەر زەردەوە و پاشان سەنتەرفیوجی دەکەین بۆ دەست کەوتنی Serum.
- دواتر درۆپێ لە serum دەکەینە ناو Stripـەکەوە و لەگەڵ دوو درۆپ لە گیراوەی تایبەت بە پشکنینەکە بۆ ماوەی دە خولەک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.
- ئەگەر تەنها هێڵی Control C دەرکەوتبوو ئەوا کەسەکە تووش نەبووە بە ڤایرۆسەکە، بەڵام ئەگەر هەردوو هێڵی TEST T و Control C دەرکەوتن ئەوا کەسەکە تووش بووە بە ڤایرۆسەکە.
- پێویستە لە سەرجەم ئەو پشکنینانەی کە بە Strip دەکرێن هێڵی control دەرکەوێت.
سەرچاوەکان
248 بینین