چۆن قوتابخانە لای کچەکەم خۆشەویست بکەم؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-07-24-16:21:00 - کۆدی بابەت: 13659
چۆن قوتابخانە لای کچەکەم خۆشەویست بکەم؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن قوتابخانە لای کچەکەم خۆشەویست بکەم؟ (بە ئینگلیزی: How do I get my daughter to love her school، بە عەرەبی: كيف أجعل ابنتي تحب مدرستها)، گرنگیدان بە منداڵەکەت و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ قوتابخانەکەی ئەرکی تۆیە.

چۆن قوتابخانە لای کچەکەم خۆشەویست بکەم؟

١- هاندانی 
دایکان و باوکان دەتوانن کچەکەیان هان بدەن بۆ ئەوەی بچێتە قوتابخانە، بە هاندانی کچەکەیان بۆ بەکارهێنانی زانیارییە بەدەست هێنراوەکان کە لە  پرۆسەی پەروەردەیی بەکاردێن، ئەمەش دەتوانێت یارمەتی هاندانی مێشکی بدات، هەروەها دەتوانن یارمەتی بدەن بۆ بنیاتنانی کارامەیی نوێ لە ژیاندا، وەک: باشترکردنی یادەوەری مێشک، زیادکردنی تەرکیز و توانا لەسەر دانانی ئامانج و بەستنەوەی ئارەزووەکانی بە بابەتەکانی خوێندن لە قوتابخانە کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی پاڵنەرەکانی بۆ کۆڵنەدان و کارکردنێکی قورس، و بەهێزکردنی هەستی  متمانەبوون بەخۆی. 

٢- پەیوەستکردنی قوتابخانە بە هەستی ئەرێنی 
خۆشەویستی کچ بۆ قوتابخانە دەتوانرێت لە ڕێگەی دەستێوەردانی ئەرێنیەوە زیاد بکرێت، هەروەها هەوڵدان بۆ بەستنەوەی خوێندنی پۆل بە ئارەزووەکانییەوە، کە لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی بیرکردنەوەی داهێنەرانەی کچەکە بەهۆی بەکارهێنانی هەندێک شێواز و ستراتیژی لە ماڵەوە. یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی هەستە ئەرێنییەکانی نێوان کچەکە و قوتابخانە، وای لێدەکات زیاتر بتوانێت سەرنجی لەسەر قوتابخانە بێت و وریا بێت لە کاتی وانەکاندا. 

٣- دەستەواژەی هاندەر بەکاربهێنە 
دەتوانرێت وا لە کچ بکرێت کە قوتابخانەی خۆشبوێت بە بەکارهێنانی دەستەواژەی هاندانی جیاواز. دەکرێت دەستەواژەی نووسراو بۆ منداڵەکە لەناو جانتاکەی یان کتێبەکانیدا بەجێبهێڵرێت بەبێ ئەوەی بزانێت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیدا بیبات بۆ قوتابخانە و لەوێدا بیخوێنێتەوە لەنێو ئەو دەستەواژانەی کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت ئەمانەن:  

  • بەردەوام بە لە کۆڵنەدان و کاری باش. 
  • شانازیت پێوە دەکەم. 
  • تۆم خۆش دەوێت. 
  • کاتێکی خۆش بەسەر بەرە. 
  • باوەڕم پێتە. 
  • به‌ختێكی باش بۆ ئه‌مڕۆ. 

٤- قسەکردن لەگەڵی 
کێشەکانی قوتابخانە دەتوانرێت کەم بکرێتەوە بەهۆی ئەوەی کچ لەگەڵ دایک و باوک، مامۆستا، یان تەنانەت ڕاوێژکاری قوتابخانە سەبارەت بەو کێشە قوتابخانەیانە گفتوگۆ بکات کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە  تاوەکو  کێشەکان چارەسەر بکرێن، هەروەها خوێندکار دەتوانێت هەستەکانی خۆی بەرانبەر بە قوتابخانە دەرببڕێت بە نووسینی هەستەکانی لە دەفتەری ڕۆژانەدا، یان لە دەفتەرە ئاساییەکەدا. ئەمە ڕێگەیەکی باشە بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت هەستە کۆکراوەکانی ناوەوەی دەربچن.


سەرچاوەکان



59 بینین