باوترین ئەو دەرمانانەی لە بەشی فریاکەوتن بەکاردێت

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-24-17:32:00 - کۆدی بابەت: 13665
باوترین ئەو دەرمانانەی لە بەشی فریاکەوتن بەکاردێت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

باوترین ئەو دەرمانانەی لە بەشی فریاکەوتن (طواري-Emergency) بەکاردێت، بەشی فریاکەوتن بەشێکی گرنگی نەخۆشخانەیە  و هەرم نەخۆشێک کە سەرەتا دەچێتە نەحۆشخانە سەردانی ئەو بەشەدەکات.

باوترین ئەو دەرمانانەی لە بەشی فریاکەوتن بەکاردێت 

  • ئەمپولی Voltaren بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازاری کەم و ناوەندى بەکاردێت.
  • ئەمپولی Tramal بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازاری توند یا مامناوەند بەکاردێت.
  • ئەمپولی Buscopan بۆ چارەسەری گرژبوونی کۆئەندامی هەرس بەکاردێت.
  • ئەمپولی Decadrone بۆ هەستیاری بەکاردێت.
  • ڤایەڵی Hydrocortison بۆ چارەسەری هەستیاری و ڕەبۆ بەکاردێت.
  • ئەمپولی Allermin بۆ چارەسەری هەستیاری و هەوکردنی لوت و پێست بەکاردێت.
  • ئەمپولی Aminophylin بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی بەکاردێت.
  • قنینەی Ventolin بۆ چارەسەری هەناسەتەنگی و ڕەبۆ بەکاردێت بەشێوەی تەبخیر (بەهەڵمکردن).
  • ئەمپولی Plasil بۆ دڵ تێکچوون و ڕشانەوە بەکاردێت.
  • ئەمپولی Diazepam خەوهێنەر و هێورکەرەوەیە بۆ چارەسەری گەشکە بەکاردێت.
  • ئەمپولی Phenobarbital خەوهێنەر و هێورکەرەوەیە بۆ چارەسەری گەشکە بەکاردێت.
  • ئەمپولی Cordaron بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
  • 13.ئەمپولی Adenosin بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ و Tachycardia بەکاردێت.
  • ئەمپولی Metoprolol بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
  • ئەمپولی Lasix بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و Edema و Hypercalcemia بەکاردێت.
  • ئەمپولی Angised بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن و ئازاری سنگ بەکاردێت.
  • ئەمپولی Dopamin بۆ زیادکردنی لێدانی دڵ و بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن بەکاردێت.
  • ئەمپولی I‌soptin بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
  • ئەمپولی Adrenalin بۆ چارەسەری هەستیاری و تەنگەنەفەسی و وەستانی دڵ بەکاردێت.
  • ئەمپولی Digoxin بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
  • ئەمپولی Potasium Chloride بۆ چارەسەری کەمی پۆتاسیۆم و ژەهراویبوون بە Degoxin  بەکاردێت.
  • ئەمپولی Sodium Bicarbonate بۆ چارەسەری زۆری ترشێتی لەناو خوێن و ژەهراویبوون بە دەرمان بەکاردێت.
  • ئەمپولی Calcium Gluconate بۆ چارەسەری کەمی کالسیۆم بەکاردێت.
  • ڤیاڵی Losec بۆ چارەسەری دڵەکزێ و برینی گەدە و دوانزەگرێ و Gerd بەکاردێت.
  • ئەمپولی Zantac بۆ چارەسەری برینەکانی گەدە و کەمکردنەوەی ترشێتی گەدە بەکاردێت.
  • ئەمپولی cyclokapron بۆ چارەسەری خوێنبەربوون بەکاردێت. 
  • ڤایەڵی Heparin بۆ دژە خوێن مەیین بەکاردێت بە تایبەت ئەوانەی تووشی جەڵدە بوون یا خوێنیان خەستە.
  • قنینەی Lidocaine بو بەنجکردن و شۆردنەوەی چاو بەکاردێت.


سەرچاوەکان



111 بینین