ڕۆتینی شەوانەی منداڵانی قوتابخانە بۆئەوەی بەیانییەکی ئارامیان هەبێت

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-07-24-18:23:00 - کۆدی بابەت: 13671
ڕۆتینی شەوانەی منداڵانی قوتابخانە بۆئەوەی بەیانییەکی ئارامیان هەبێت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەروەردەکردنی منداڵ قورس و ئاڵۆزە، زۆرێک لە ئێمە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی ژیان ئاسانتر بکەین. بۆ ناردنی منداڵیش بۆ باخچەی منداڵان یان قوتابخانە، هەندێک ڕێگا هەیە کە ئاسانکاری بۆ دەکات. دروستکردنی ڕۆتینی شەوانە یەکێکە لەو ڕێگایانە، بەم شێوەیە دەتوانیت ڕۆژانی قوتابخانە ئارام و بێ فشار بکەیت.

چەند خاڵی گرنگ بۆ ڕۆتینێکی تەندروستی شەوانە

١- سیستمێکی خۆراکی تەندروست دابنێن
سەرەتا پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە منداڵەکەت خواردنی گونجاوگ هەیە و بە گەدەی پڕەوە شەوەکە تەواو دەکات، خۆراکی تەندروست وادەکات منداڵ خەوێکی درێژتر و قووڵتر هەبێت. یەکەم هەنگاو بۆ دروستکردنی ڕۆتینی شەوانە هەڵبژاردنی خۆراکی بەسوود و تەندروستە بۆ ژەمی ئێوارە و خۆراکی کەم و بەسوود پێش خەوتن.

٢- خواردنە تەندروستەکان
هەڵبژاردنی ئەو خۆراکانەی کە پرۆتین و چەوری و میوە تەندروستەکانیان تێدایە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ خەوتنی منداڵەکەت و خەوێکی خۆشی شەوانە. شارەزایان پێیان وایە خواردنی مادەی پرۆتینی کوالیتی بەرز وەکوو ماسی سەلەمون بۆ ژەمی ئێوارەدا کوالێتی خەو باشتر دەکات. هەروەها باشتر وایە پێش خەوتن دوور بکەونەوە لە خواردنی شیرینی و ئەو خواردنانەی کە کافاینیان تێدایە. بەپێی لێکۆڵینەوەکان خواردنی گوێز و گێلاس و کێوی خەوێکی ئاسوودە ترت پێ دەدەن، بۆیە دەتوانیت لەبری شیرینی دوای نانی ئێوارە ئەو خواردنانە بەکاربهێنیت. 

٣- خواردنەوە ئارامبەخشەکان
ئەو خواردنەوانەی کە منداڵ پێش خەوتن دەیانخواتەوە، ڕەنگە یارمەتی بدات بۆئەوەی بە باشی بخەوێت. بۆ نموونە ئەگەر منداڵ لەگەڵ ژەمی ئێوارەدا یان پێش خەوتن پەرداخێک شیر بخواتەوە کە تریپتۆفانی تێدایە، خێراتر خەوی لێدەکەوێت.

٤- خوێندنەوەی کتێب
گرنگ نییە منداڵەکەت لە هەر تەمەنێکدا بێت، ڕەچاوکردنی ڕێوڕەسمەکانی پێش خەوتن یارمەتی دەدات بەئاسانی بخەوێت. بۆ نموونە دەتوانن یانەیەکی کتێب خوێندندوەی خێزانی پێکبهێنن و هەموو شەوێک پێکەوە چەند لاپەڕەیەک لە کتێبێک بخوێننەوە.

٥- بە جێگیری هێشتنەوەی کاتی خەوتن و هەستانەوە
خاڵێکی تری گرنگ بۆ دروستکردنی ڕۆتینی شەوانە، جێگیری کاتی خەوتن و لەخەو هەستانە. شارەزایان پێیان وایە پێویستە خشتەیەکی ڕێکت هەبێت بۆ کاتی خەوی منداڵ، منداڵیش هەمیشە پابەندی ئەم خشتەیە بێت تەنانەت لەکۆتایی هەفتەکانیذ.

٦- گەرماو پێش خەوتن
گەرماو کردن ئارامی دەدات لە جەستە و دەبێتە هۆی ئاسوودەیی،لەدوای گەرماو با دانیان بشۆن و بەئارامی بخەون.

٧- خۆ ئامادەکردن بۆ خەوتن
باشترە بەلایەنی کەمەوە یەک کاتژمێر پێش خەوتن، منداڵ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی وەکوو تابلێت، مۆبایل و تەلەفزیۆن بەکارنەهێنێت. ڕەنگە ڕووناکی شینی شاشەی ئەم ئامێرانە سوڕی خەوی منداڵەکە تێکبدات. بە دوەرخستنەوەی ئەم شتانە پێش خەوتن، مێشکی ئامادەدەکەیت بۆ خەوێکی ئارام.

٨- با منداڵەکەت یارمەتیت بدات
منداڵان بە تایبەت منداڵانی بچووک حەز دەکەن بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ. کەواتە با بەشداری بکەن لە دروستکردنی ڕۆتینی شەوانە. مێشک و جەستەیان خێرا دەگۆڕێت و حەزیان لە بەرپرسیارێتی زیاتر دەبێت. دەتوانن کەشوهەوای سبەی لەگەڵ منداڵەکەدا بپشکنن. دڵنیابە ئەو جلوبەرگانە هەڵبژێریت کە لەگەڵ پلەی گەرمی ڕۆژەکەدا بگونجێت. ئەمەش وا دەکات منداڵ فێری هەڵبژاردنی جل و بەرگ بێت و لەگەڵیدا تووشی دەمەقاڵە نەبیت لەسەر هەڵبژاردنی جل و بەرگ.

٩- ئارمی و خۆڕاگریتان هەبێت
بەگشتی هەمیشە شتەکان بەڕێکی ناڕۆن لەگەڵ منداڵدا، پلانەکان تێکدەچن یان دوادەکەون و کاتەکانی خەو دەگۆڕێن. لەو کاتانەدا نابێت دایک و باوک تووڕە ببن و کۆنترۆڵ لەدەست بدەن و دەبێت خۆڕاگر بن.

ئامادەکردنی ژووری خەو

  • ژوورەکە بە تاریکی بهێڵنەوە، باپ ەردەکانی ژوورەکە تاریک بن تا ڕووناکی دەرەوە نەدەنە ژووەرەوە
  • با ژوورەکە فێنک بێت، ئەگەر ژووری خەو زۆر گەرم بێت منداڵ ناتوانێت بخەوێت
  • با ژوورەکە بێدەنگ بێت و هیچ دەنگەدەنگ و شتێکی زیادەی تیا نەبێت
  • با جێگای خەو تەنیا بۆ خەوتن بەکار بێت، منداڵ هان بدەن کارەکانی تری وەکوو وانە خوێندن و نووسینەوە و شتی تر لەسەر مێز یان شوێنی تر ئەنجام بدات.


سەرچاوەکان



77 بینین