چاخی بەردین چییە؟

له‌لایه‌ن: - سارا طیب سارا طیب - به‌روار: 2024-07-24-18:42:00 - کۆدی بابەت: 13674
چاخی بەردین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چاخی بەردین چییە (بە عەرەبی: ما هو العصر الحجري، بە ئینگلیزی: What is the stone age) لە سەردەمی پێش مێژوودا مرۆڤ بۆ دروستکردنی ئامێرەکان پشتی بە بەردبەستووە، جۆرەها بەردی جیاوازیان بەکارهێناوە بۆ بڕین و نەخشاندن و دروستکردنی چەندین چەک و ئامێری تر، سەردەمی بەردین بەسەر سێ قۆناغدا دابەشکراوە: سەردەمی بەردی کۆن، سەردەمی بەردی ناوەڕاست و سەردەمی بەردی نوێ. لەم بابەتەدا زانیاری لەسەر سەردەمی بەردین دەخەینەڕوو.

سەردەمی بەردین چییە؟

سەرەتای دەستپێکردنی شارستانیەتی مرۆڤایەتییە، کە بە خاڵی دەستپێک و کۆتاییەکی جیاواز بە بەراورد لەگەڵ سەردەمەکانی دیکە جیا دەکرێتەوە، گۆڕانکاری بەرچاو لەو سەردەمە ڕویداوە، لەوانەش گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە کاریگەرییان لەسەر کولتوری مرۆڤ هەبوو، هەروەها لە گرنگترین ڕووداوە سەرەکییەکانی سەردەمی بەرد بریتین لە: 

  • سەرهەڵدانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا.
  • دروستکردنی ئامێری بەرد.
  • شارەزایی مرۆڤ لە ئاگر. 
  • شێوازی ژیان بە کۆکردنەوە و ڕاوکردن، و کۆچەر کردن.

ژیانی کۆمەڵایەتی لە سەردەمی بەردیندا

ئاستی کۆمەڵایەتی و کولتووری گروپە مرۆییەکان بە درێژایی سەردەمی بەردی کۆن جیاوازییەکی بەرچاو هەبوو، ئەم جیاوازییە پەرەسەندووە لە قۆناغە جیاوازەکاندا. جۆرەکانی مرۆڤ لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر: لە سەرەتای سەردەمی بەردی کۆندا، جۆرێکی سەرەتایی مرۆڤ کە بە هۆمۆ هابیلیس کە بە مرۆڤی لێهاتوو ناسراوبوون لە ئەفریقا دەرکەوتن، دواتر پەرەی سەندووە بۆ هۆمۆ ئیرێکتوس کە بە مرۆڤی ڕاستگۆ ناسرابوون کە شارستانیەتی ئاچێولینی پەرەپێداوە. دواتر جۆرێکی نوێی مرۆڤ لە سەردەمی بەردی کۆنی ناوەڕاستدا سەریهەڵدا کە بە نیاندەرتاڵەکان ناسرابوون.

بەشەکانی سەردەمی بەرد

سەردەمی بەردی کۆن
سەردەمی بەردین بە دەرکەوتنی مرۆڤ لەسەر زەوی دەستی پێکرد و تا نزیکەی ١٠ هەزار پێش زایین بەردەوام بوو، لەم ماوەیەدا مرۆڤ پشتی بە شێوازی کۆچکردن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر و پشتیان بە ڕاوکردن دەبەست بۆ پژێوی ژیانیان. ئەوان فێری ئەوە بوون کە ئاگر بکەنەوە، بە لێکخشاندنی دوو چیلکە دار ئاگریان کردووەتەوە. لە کۆتایی ئەم قۆناغە شارەزا بوون لە دروستکردنی چەندین کەرەستەی تایبەت و جۆراوجۆری وەک ڕم و دەرزی و هەروەها وێنەکێشان لەسەر دیواری ئەو ئەشکەوتانەی کە تێیدا دەژیان.

سەردەمی بەردی ناوەڕاست
سەردەمی بەردی ناوەڕاست لە دەوروبەری ١٠ هەزار پێش زایین دەستی پێکرد و تا نزیکەی ٤ هەزار ساڵ بەردەوام بوووە، لەو ماوەیەدا مرۆڤەکان لەسەر ماڵیکردنی ئاژەڵەکان جێگیربوون و لەم ماوەیەدا مرۆڤ دەستی کردووە بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی بەردی پۆلێشکراو و پەرەی بە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکانی وەک کۆزە و سیرامیک و دارتاشی و چەندن شتیتر داو، گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم قۆناغە بە کەشوهەوای مامناوەند تایبەتمەند بوووە کە ئاسانکاری بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک کردووە.

سەردەمی بەردینی نوێ
ئەو سەردەمەیە کە لە دوای ساڵی ٤٠٠٠ پێش زایین دەستی پێکردووە، لەماوەیەدا مرۆڤەکان ئاشنا بوون بە دۆزینەوەی کانزاکان و تەکنیکەکانی توانەوەیان. یەکێک لە سەرەتاییترین ئامرازە ئاسنییەکان کە لەم سەردەمەدا دروستکرا خەنجەر بووە، کە لە دەوروبەری ساڵی ١٣٥٠ پێش زایین دروستکرا. سەردەمی بەردینی نوێ بە هاتنی کشتوکاڵ و نیشتەجێبوون و سەرهەڵدانی شار-دەوڵەتەکان و سیستەمی سیاسی ئاڵۆز و داهێنانی کۆزە جیاکراوەتەوە.


سەرچاوەکان



110 بینین