زانیاری لەسەر جەڵتەی مێشک

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-07-24-18:53:00 - کۆدی بابەت: 13676
زانیاری لەسەر جەڵتەی مێشک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جەڵدەی مێشک (بە عەرەبی: جلطة دماغ، بە ئینگلیزی: Brian Stroke) بریتییە لە لەدەستدانی خێرای فرمانی ئیشکردنی مێشک لە ئەنجامی تێکچوون و ناڕێکی لوولەکانی خوێن، جەڵدەی مێشک دووەم هۆکاری مردنە لە هەموو تەمەنێک ڕوودەدات بەڵام ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو ٤٥ ساڵیە رێژەی ٪٨٥ حاڵەتەکانی جەڵدەی مێشک لەواندا روویداوە و جەڵدەی مێشک زیاتر لە پیاواندا ڕووئەدات.

نـیشانەکانی

  • لایەک لە دەمووچاوی نەخۆش شۆڕدەبێتەوە یان سڕ دەبێت.
  • یەک لا لە دەست و قاچی نەخۆش بێهێز دەبێت و سڕ دەبێت.
  • قسەکردنی ڕوون نین یان هەر ناتوانێت قسە بکات.
  • بەردەم چاوەکان و بنینی ناڕوون و تەڵخ دەبێت.
  • هەست بە ژانەسەرێکی بەهێز دەکات.
  • سەرسوڕان و هاوسەنگی خۆی لە دەست دەدات.
  • هێڵنج و ڕشانەوە ڕوودەدات.

هۆکارەکانی 

  • بەساڵاچون
  • هەبوونی نەخۆشی بەرزە فشاری خوێن
  • نەخۆشی شەکرە
  • بەرزی چەوری ناو خوێن
  • دەرمانی ڕێگریکردن لە دووگیانی لە ئافرەتاندا
  • جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولی
  • قەڵەوی
  • پێشتر خێزانی توشی بووبن و بۆماوەیی

چارەسەر

ئەگەر جەڵدەی مێشک نەبووە هۆی مردن  چارەسەر ئەکرێت بەم شێوازە:

  • ڕاستەوخۆ ئەبردرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە.
  • پێدانی دەرمان لەلایەن دکتۆری پسپۆر.
  • دوای چارەسەر دانانی وەرزش بۆ ئەوەی توانای جووڵەی بگەرێتەوە.

تێبینی گرنگ

مەرج نییە دوای چارەسەر جووڵەی لەشی بە تەواوی بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.


سەرچاوەکان



364 بینین