زانیاری لەسەر هەستیاری وەرزی

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-21-14:31:00 - کۆدی بابەت: 14230
زانیاری لەسەر هەستیاری وەرزی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەروەها پێشی دەوترێت گزرەتا، ڕوودەدات کاتێک کۆئەندامی بەرگریی لەش کارلێک دەکات لەگەڵ ئەو ماددانەی دەبنە هۆی هەستیاریی وەکوو دەنکە هەڵاڵەی دارەکان و گیایەکان، دەنکە هەڵاڵە بە بڵاوترین هۆکاری هەستیاری دادەنرێت، کە لە ڕێگەی باوە دەگوازرێتەوە و زۆرجار لە وەرزی هاویندا ڕوودەدات، بەڵام هەندێک جار زستان ڕوودەدات، بەڵام دەکرێت لای هەندێک بە درێژایی ساڵەکە ڕووبدات.

هەروەها نیشانەکانی هەستیاریی وەرزی کە دەکرێت لای کەسەکە دەربکەون زۆرن، دەکرێت چارەسەریان بکرێت لە ڕێگەی دەرمانەکانی دژە هیستامین و دژە داخرانەکان. زۆر کەس لە وەرزی  پاییزو بەهاردا تووشی هەستاری ئەبن لە چاو و قورگ و لووت نیشانەکانیان دەرەکەوێت.

هۆکارەکانی

  • هەستیاری بە بۆن و تۆز و خۆڵ
  • هەستیاری بە گوڵ و درەخت
  • گۆڕانی وەرزەکان

نیشانەکانی

پژمین، لووتگیران، خورشتی قورگ و لووت، سووربوونەوەی چاو، داخرانی گوێ، ئاوی لووت. 

چارەسەر 

بەکارهێنانی دەرمانەکانی گروپی:

دژە هیستامین

  • وەکو Cetrizine
  • Levocetrizine
  • loratadine
  • desloratadine
  • allermin tab

ستیرۆیدەکان

  • Betamethasone
  • Betacort amp
  • dexthamethasone 
  • kenacort
  • depo medrol


سەرچاوەکان



58 بینین