نەخۆشی پاقلە

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-28-22:32:00 - کۆدی بابەت: 14415
نەخۆشی پاقلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی پاقلە یان کەمی ئەنزیمی  G6PD نەخۆشیەکی بۆ ماوەییە زیاتر تووشی پیاوان دەبێت و زۆرینەی خەڵک لە جیهاندا کەمی ئەو ئەنزیمەیان هەیە. ئەنزیمی  G6PD بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی وزە بەهۆی گۆرینی شەکر بۆ وزە و خڕۆکە سوورەکانیش لە ماددە زیانبەخشەکان دەپارێزێت، بەڵام کاتێک ئەو ئەنزیمە وزەی تێدا نامێنێت ئەوا کۆتایی بە ژیانی خڕۆکە سوورەکان دێت و لێکهەڵدەوەشێنەوە.

هۆکارەکانی

ئەو حالەتە بۆماوەییانە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکان هۆکارەکەی جینێکی ناتەواوە لەسەر کڕۆمۆسۆمی X، لە ئافرەتاندا دوو کڕۆمۆسۆمی  XX هەیە بەڵام لە پیاواندا یەک کڕۆمۆسۆمی X هەیە، بۆیە ئافرەتان کەمتر تووشی ئەم نەخۆشییە ئەبن چونکە جینی بەرپرسی لەسەر هەردوو کرۆمۆسۆمی  X هەیە ئەگەر دانەیەکیان ئیش نەکات ئەوا جینەکەی تر کێشەی نابێت کاری خۆی ئەکات بۆیە ئافرەتان هەڵگر دەبن، بەڵام پیاو چونکە یەک کڕۆمۆسۆمی X یان هەیە بۆیە ئەوان زیاتر تووش دەبن، کەمی ئەو ئەنزیمە لە منداڵی تازە لەدایکبوو تووشی زەردوویی دەکات.

 نیشانەکانی کەمی ئەنزیمی G6PD 

۱. تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
۲. هەناسە تەنگی
۳. دڵ بەخێرایی لێدەدات
٤. سەرسووڕان
٥. هەستکردن بە ماندووبوون
٦. گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ زەردێکی تۆخ
٧. زەردبوونی پێست و سپێنەی چاو
٨. گەورەبوونی سپڵ

چۆنیەتی دیاریکردنی ئەو نەخۆشیە

بەهۆی چەند پشکنینێکی تاقیگەییەوە ئاستی ئەو ئەنزیمە دیاری دەکات وەکو:

* Simple blood test
* Complete blood count
* Serum hemoglobin

چــارەسەر 

ئەو نەخۆشییە هیچ چارەسەرێکی نییە تەنها خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە نەبێت لە بەرهەمە پاقلەمەنییەکان یان نەخواردنی ئەو دەرمانانەی کە دەبنە هۆی کەمی ئەو ئەنزیمە.


سەرچاوەکان



113 بینین