چۆنێتی دیاریکردنی نەخۆشی هیمۆفیلیا

له‌لایه‌ن: - ئارام عبدالرحمن ئارام عبدالرحمن - به‌روار: 2024-08-30-18:55:00 - کۆدی بابەت: 14445
چۆنێتی دیاریکردنی نەخۆشی هیمۆفیلیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ھیمۆفیلیا نە‌خۆشییە‌كی دە‌گمە‌نە‌ كە‌ خوێن بە‌شێوە‌یە‌كی ئاسایی نامە‌یێت، چونكە‌ ئە‌و پرۆتینانە‌ی تێیدا نییە‌ كە‌ لە‌ مە‌ینی خوێندا ڕۆڵیان ھە‌یە‌، ئە‌و نە‌خۆشانە‌ی ھیمۆفیلیایان ھە‌یە‌ كاتێك تووشی خوێن بە‌ربوون دە‌بن، لە‌ماوە‌یە‌كی درێژدا خوێنە‌كە‌یان دە‌وە‌ستێتە‌وە‌ لە‌چاو كە‌سە‌ ئاسایە‌كاندا.
هیمۆفیلیا A و B باوترین نەخۆشییە بۆماوەییە توندەکانی خوێنبەربوونن. هیمۆفیلیای A و B لە ئەنجامی کەمی پڕۆتینی فاکتەری VIII و فاکتەری IX دروست دەبێت. ئەو نەخۆشانەی کە بە خوێنبەربوونی درێژخایەن بوون به‌هۆی  زەبر بێت یان  بەبێ زەبر، به‌ پشت به‌ستن به‌ چالاکیی فاكته‌ره‌كان  ئامانجی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ر كردن و وه‌ستاندنی خوێن به‌ربوونه‌كه‌یه‌.

ھۆکارەکانی

بەزۆری هیمۆفیلیا حاڵەتێکی بۆماوەییە و بەهۆی کەمی كلۆتینگ فاكته‌ره‌كانی خوێنه‌وه‌یه‌ كه‌ لە خوێندا دروست دەبێت. زۆربه‌یجار  بەهۆی کەموکوڕی یان گۆڕانکاری لە جینی كلۆتینگ فاكته‌ره‌كه‌دایه‌. توێژینەوەکان زیاتر لە 1000 گۆڕانکارییان (Mutation) لە جینەکانی کۆدکردنی فاکتەری VIII و IX دەستنیشان کردووە.

دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌

بۆ دیاریکردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ دوو ئه‌گه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه‌، كه‌ ئایا هۆكاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ییه‌ و له‌ باوانه‌وه‌ بۆی ماوه‌ته‌وه‌ یاخود هۆكاره‌كه‌ی زه‌برێكی ده‌ره‌كییه‌ و زۆر كاریگه‌ره‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی خوێن به‌ربوونێكی زۆر كه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی بە پشكنینی تاقیگه‌یی جیاواز هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كام له‌م دوو هۆكاره‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌.
ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ كێشه‌ی خوێن به‌ربوونیان هه‌یه‌ كاتێك كه‌ وه‌چه‌ی تازه‌ ده‌خه‌نه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌م چه‌ند پشكنینه‌ ئه‌نجام بده‌ن پێش له‌دایكبوونی كۆرپه‌له‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه‌ هه‌مان كێشه‌ دروست ده‌بێت بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ یاخود نا

تێسته‌ بۆ ماوه‌ییه‌كان

١-Chrionic villous sampling : وه‌رگرتنی سامپڵه‌ له‌ وێڵاشی دایكی دووگیان و گه‌ڕان بۆ ئه‌و جینه‌ی كه‌ هۆكاره‌ بۆ هیمۆفیلیا له‌ ئه‌گه‌ری هه‌بوونی جینه‌كه‌ ئه‌وا مناڵه‌كه‌ش تووش بوو ده‌بێت له‌ داهاتوو ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ نه‌كرێ .

٢-Aminocentesis:وه‌رگرتنی سامپڵه‌ له‌ ئه‌و شله‌یه‌ی كه‌  ده‌وری كۆرپه‌له‌ی داوه‌ له‌ناو منداڵداندا، به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌ڕان بۆ جینه‌ ناته‌واوه‌كه‌  نه‌خۆشیه‌كه‌ دیاری ده‌كات.

ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ زه‌برێكی ده‌ره‌كی كاریگه‌ر بوو ئه‌م تێستانه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت:

١- Complete blood count(CBC)

٢- Prothrombom time(PT)

٣-partial thromboplastin time(PTT)

چاره‌سه‌ر

باشترین چاره‌سه‌ر بریتییه‌ له‌ پێدانی بڕێكی دیاریكراوی ته‌واو له‌ كلۆتینگ فاكته‌ری گونجاو كه‌ به‌ Clotting factor concentration(CFC)'ناسراوه‌.


سەرچاوەکان



67 بینین