چارەسەری نەخۆشی ميری

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-08-31-00:43:00 - کۆدی بابەت: 14450
چارەسەری نەخۆشی ميری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی پاشا یان میری جۆرێکە لە جۆرەکانی هەوکردنی جومگەکان، کە بەهۆی کۆبوونەوەی ترشی یوریاوە لە جومگەکاندا پەیدا دەبێت. کاتێک ڕێژەی ترشی یوریک ئەسید زیاد دەکات لە کە لە خوێن بەرز دەبێتەوە و دەچێتە ناو جومگە بەشێوەى ئۆکزالات، بە تايبەت لە پەنجە گەورەی پێیەکان و ئەوە پێی دەوترێت نەخۆشی ميرانه.

شێوازی دروستبونی نەخۆشی ميرانه چیە؟ 

كاتێك ترشي يۆريك ئەسيد له سەر شێوازی دەنكه دەنك بڵاودەبێتەوه له جومگەكان، خانەكان بەشێوەی فراوان دێن بۆ ڕێگریکردن لە چوونهژورەوەی ئەو دەنكانە بۆ ناو خڕۆکە سپیەکانی خوێن لە ئەنجامی ئەمەش هەوکردن و ئازاری لێدەکەوێتەوە.

چارەسەر

چارەسەرکردنی نەخۆشی میرانە جۆری کورت خایەن:

  •  دەرماني ئازارشكيێن وەكو (indomethacin-naproxen)
  • دەرماني colchicine بۆ ئەوەی ڕێگری بكات له هەڵلوشێنەرە گەورەکان له خواردنی دەنكەكان و ئاگاداركردنەوەی خانەكانی تری خوێن.
  • دەرمانەکانی corticosteroids باشترين دەرمانن بۆ ئەم حاڵەته prednisone، دەرمانەکانی ئەم گروپە كار دەکەن لە وەستانی ئاگاداركردنەوەی خڕۆكه سپییەكانی خوێن و باشترين دەرمانن بۆ هەوكردنەكان.

چارەسەرکردنی جۆری درێژ خایەنی نەخۆشی میرانە:

  • دەرماني probenecid بەبڕی كەم (500mg)، كه ئەم دەرمانه كار دەكات بۆ دەركردنی ترشی يۆريك ئەسيدی زياده.
  • دەرماني Allopurinol شێوازی كاركردنی ئەم دەرمانه وادەکات بوەستن له دروستكردنی يۆريك ئەسيد و بڕەکەی كەم دەكاتەوە له خوێن و وادەكات هەوکردن دروست نەبيت.


سەرچاوەکان



65 بینین