ناوهڕۆك
کەسایەتی و داهێنانە فیزیاییەکانی شارستانییەتە کۆنەکان
* چینیەکان و هندیەکان و بابلیەکان زانیاری زۆر باشیان لەسەر جولەی ئەستێرەکان هەبووە ، و هەروەها یۆنانیەکان بە بە دەستپێکەری فیزیا دادەنرێن و بەڵام نکرێت مافی پێشکەوتنی سەرەتایی لە ئەستێرە ناسیدا بە میزۆپۆتامیا و چین نەدرێت ، چینیەکان ڕۆژژمێری تایبەتیان هەبووە بەپێی جوڵەی هەسارەکان .
* بابلیەکان توانیان بیرکاریەک دابهێنن کە بەهۆی ئەوەوە دەیانتوانی گۆڕانکاریەکانی درێژی شەو بەپێی وەرزەکانی ساڵ ئەژمار بکەن . هەروەها بە ووردی پێشبینی هەڵهاتن و ئاوابوونی مانگ و خۆر و گیرانەکانیان دەکرد .
* زانایانی هندی کاری بەرچاو دەکرا لەسەر ئەستێرەناسی و گەیشتبوون بەوەی هێزێکی کێشکردنی ڕاکێشەر بوونی هەیە ، لەهەمان کاتیشدا ماتماتیکی پەیوەست بە ئەستێرەناسی ، بەتایبەتی ماتماتیکی سێگۆشەکانیان بە باشی دەناسی . ئەوان پێناسەی تەژێ (ساین) و تەژێ تەوایان (کۆساین) کردبوو .
* زانستی ئەندازە (جیۆمێتری) ، لە یۆنانی کۆندا بەهۆی کەسانێکی وەک (ئۆقلیدۆس) و (پیساگۆرس) پەرەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
* لە یۆنانی کۆندا ، (ئەرخەمیدس) ، قانونەکانی نوێڵی دۆزییەوە . و پەی بە هێزی پاڵنەری شلەکان بردووە ، ئەو هێزەی کە دەبێتە هۆی کەشتیەکان لەسەر ئاو ڕاوەستن . یەکێک لە گەورەترین داهێنانەکانی پەمپی لوول پێچی دەستی بوو ، کە دەکرا ئاوی لە شوێنی نزمەوە بۆ شوێنی بەرزتر پێ بگواززرێتەوە ، ئەم زانایە ئاگاداری قانوونی هاوێنەکان بوو .
* (پیساگۆرس) ، جگە لە کارە بەرچاوەکانی لەسەر ماتماتیکی سێگۆشەکان ، توانی لە نێوان درێژی و ژێ و زرنگانەوەکەی پەیوەندیەکی ماتماتیکی بدۆزێتەوە .
* (ئوکلیدۆس) ، یەکسانی گۆشەی گورزەلێدانی ڕووناکی لە ڕووبەرێک و گۆشەی گەڕانەوەی تیشکەکە ، یەکێکیتر بوو لە کارەکانی یۆنانیەکان کە (ئوکلیدۆس) دۆزیەوە .
* (تالس) ، توانی پێشبینی خۆرگیران بکات و ئەستێرەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی کەشتیەکان بەکاربهێنێت.
* (تۆڵەمای) ، بڕوای وابوو زەوی چەقی گەردوون بێت ...(ئاریستاکورس) بڕوای وابوو خۆر ناوەندی کۆمەڵە هەسارەکەیە (بەڵام هەر زوو ڕەفز کرایەوە).
* یۆنانیەکان دەیانزانی ڕووناکی مانگ ڕووناکی خۆرە و خۆی دروستی ناکات وە بە پێی بەڵگەی چارۆکەی کەشتییە دەریاییەکان دەیانزانی زەوی خڕە . (ئەریستۆ) گرنگترین فەیلەسوفی یۆنانی کۆن بووە و هەر ئەمیش زانستی پۆلبەند کردوو و زانستی فیزیای جیاکردەوە . (دەبێ ئەوەش بزانین زۆربەی زۆری بۆچونەکانی ئەرستۆ بۆ زانستی ئێستا پوچن).
* (دیموکریتۆس) ، وای دانا ئەگەر ماددەیەک بکرێت بە دوو کەرتەوە و کەرتێکی فڕێ بدرێ و کەرتەکەی تر بکرێ بە دوو کەرتی ترەوە تا دوایی دەگەین بە بنچینەیەک کە ئیتر کەرت نابێت ئەویش ناوی ئەم بنچینەی ناو نا (ئەتۆم). کە واتای دابەشنەبوو دەگەیەنیت .
* (بیرونی) ، یەکێک بوو لە زانایانی ئیسلام ، تا ڕاسدەیەک بڕوای بە خولانەوەی زەوی هەبوو ، هەر ئەم بوو باسی (چڕی) ماددەی هێنایە کایەوە . (خیام) ئەمیش زانایەکی ئیسلامی بوو ڕۆژژمێرێکی زانستی بەپێی وەرزە سروشتییەکانی ساڵ داهێنا . هەروەها (ئیبن هەیسەم) تەلسکۆپی داهێنا و کاری گرنگی لە بواری ڕووناکی زانیدا بە ئەنجام گەیاند بە جوانی کرداری ئاوێنە و هاوێنەی ڕوونکردەوە .